• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

ئاشتی برایم ئەفەندی: شەهیدانی کەرکوک، لە بڕیاری "خۆ بە دەستەوەدان" یاخی بوون!

بڕیاری شەهیدەکانی کەرکوک لە بەرواری ١٦/١٠/٢٠١٧دا وەک بڕیاری ئەو پێشمەرگانە بوو کە دوای هەڵاتنی سەرانی ینک بۆ ئیران و ئەوروپا لە ساڵی ١٩٨٨دا، لای خۆیانەوە بڕیاری دروستکردنی مەفرەزەی پارتیزانیی و بەرەنگاریی بوونەوەیان دا دژ بە رژیمی "سەدام" لە ناوچەکانی کەرکوک، سلێمانی و هەولێر.ساڵانی هەشتاکان و حەفتاکان...

ئازاد فایه‌ق محه‌مه‌د: لیستی دووسەد و بیست شەهیدەکەی"بەڵێ"

زیاتر لە دوو سەد و بیست کەس کە بە رۆح هەر پارتی بوون، یان تەنیا مەسعود و بنەماڵەکەیان خۆش ویستووە، بەڵام لە رویان نەهاتووە خۆیان دەربخەن، وا بۆ ریفراندۆم سەریان قوت کردەوە و سنگیان دەرپەڕاند کە بۆ سەربەخۆیی و دەوڵەت هاتونەتە پێشەوە، دەنگ بۆ "بەڵێ"کەی پارتی ئەدەن. چیبکەن ئەم کوردپەروەرانە ناتوانن دەنگ...

فەرەیدون کونجرینی: ئەودرۆیەی ڕێکی خست بۆ بارزانی

حیزبایەتی پارتی و یەکێتی " هاوشێوە چاشایەتی سەردەمی بەعس وایە ، خیانەت کردن لەخاك لە براو باوك و خزم و دۆست و دراوسێ دەکرێ ، درۆکردن بەدەم هەر یەکەوە بکرێ پشتڕاست ناکرێتەوەو ئەشمابیلا لەپێناو مانەوە لە دەسەلات و داهاتدا پێدا دەکێشرێ، دەم و پلی شێخ جەعفەر  چۆن چۆنی تەتەڵە دەکات و پەشۆکاوە ، ئەو دەیهەوێ...

ئامانج هەرتەلی: ریسەکەتان کردوە بەخوری

رۆژ بەرۆژ بەناو سیاسیەکانی کوردستان، هەرجارە و بەجۆرێک خەرمانی دەستکەوتەکان کە بەخوێنی رۆڵەکانی گەلەمان هاتۆتە بەرهەم رادەستی داگیرکەرانیان کەنەوە، لەکاتی پرۆسەی ئازادی عێراق، لەبری یەکگرتوی و یەک هەڵوێستی لەسەر قەزیەی نەتەوەی گەلەکەمان، کە لەژێر حوکمی فاشی بەعسدابوون، هەڵستان  بەکاری حیزبایەتی،...

وانکۆ کوردستانی: ولات فروشانی باشوری کوردستان

پالەوان فس فسی بەرزان سواری ملی کوردستان بوونە و تا ملی کوردستان نەشکنی و مرداری نەکاتەوە دانابەزێ وازی لێ ناهێنێ . ئاشبەتال دوای ئاشبەتال ، کارەسات دوای کارەسات . ئەمە چارەنوسی کوردستانە لە دەست بنەماڵەی خائێنی بەرزانی ، ئێستاش جاشیەتی بنەماڵەی تالەبانیش کەوتۆتە سەری . بە جیا نەفت ئەفروشن و هەندێ جاریش...

ئومێد ناسح جیهانی: 16ی ئۆکتۆبەر خیانەتێکی دیکەی هێزە بەکرێگیراوەکان

تاڵەبانییەکەی خۆتان  ووتی: " کێشەی کورد وەکو نەشتەرگەری مێشک وایە هەر هەڵەیەک دەبێتە هۆی مردنی نەخۆشەکە".--------------------ئەمڕۆ بەشێک لە سەرکردەکانی یەکێتێ پەیڕەوانی ڕێبازەکەی تاڵەبانی بە خیانەتێک پارچەیەکی جەستە نەخۆشەکەی نیشتیمانیان فرۆشت.خیانەت لە مێژووی پارتی و یەکێتی دا وەکو پوولی دۆمینە...

نامۆ سامان: نامەیەک بۆ گەلی کوردستان‌ و بزووتنەوەی گۆران

ئەم سەرکردەو حیزبانە چونکە ناخیان پاک نییە هەمیشە خەریکی ناپاکین بە دۆزی کوردەوە. کاتێک یەکێک لەم سەرکردانە ناپاکی دەکات بەلای ئەوانیترەو ئاسانە چونکە خۆیشیان ناپاکن! ئاخر دز هەرگیز بە دز ناڵیت تۆ دزیت!ئاگاتان لە عەرەب بێت چونکە عەرەب هەر عەرەبە لە هەر شونێکی ئەم دنیایە بێت، ئەو دەتوانێت بە فەتوایەک...

نەبەز گۆران: ئەمە خیانەت نییە، رێككەوتنە

خیانەت و رێککەوتن، دوو وشەن لەناو ناونیشانی نووسینی ئەم هەرزەکارە قەڵەمفرۆشەی دەسەڵات نووسراوە، کە دەیەوێت پێمان بڵێت ئەوەی لە کەرکوک و ناوچە داگیرکراوەکان روویان داوە، خیانەت نییە، بەڵکو رێککەوتنە، واتە نە یەکێتیی و نە پارتیی خیانەتیان نەکردووە، کە ئەو ناوچانەیان تەسلیم بە  حەشدی شەعبی و سوپای...

موحەمەد سەلمان: بۆ مەسعود بارزانی خۆت بکوژە

دەهۆڵ کوتانی مەسعودبارزانی بۆ دەوڵەتی کوردی لەوکاتەوەی شەنگالی ڕادەستی داعش کردوە و بەدیاری کراوی کە خاڵە هۆشیاری لەسەر دزی دەرکرا گوێی هەموومانی کاس کردوە .ئەوەی مەسعود بانگەشەی بۆ دەکرد جگە بۆ داپۆشینی خیانەتی خۆی و بنەماڵەکەی بەرامبەر میلەتی کورد و کوردستان زیاترنیە .ئەم پیاوە لەپێناو مانەوەی خۆی...

بەختیار شارەزوریی: دیوی شاراوەی ڕوداوەکان و ئەم دۆخە بەرەو کوێ دەبات..؟

ئەوەی لەسەر شاشەکان دەیبینین تەنها ڕوداوەکانە ، ئەی کێ ڕوداوەکان دروست دەکات...؟  یارییە سیاسیەکانی هەر ولاتێک لەسەر بنەمای بەرژەوەندی ئەو وڵاتە دەڕوات ، خۆ ئەگەر بەرژەوەندی ئەو وڵاتە بهێنیت و بیکەیت بە پێوەر ئەوەت بۆ ڕون دەبێتەوە کە ئەو وڵاتە چۆن یاری دەکات ، لێرەوە ئەوەی لە عێراق دەگوزەرێ دەتوانین...

شێرزاد شێخانی: دەوڵەتەكەشمان پشەكەخواردی

كێشەی هەرە گەورەی سەركردایەتی كورد لەوەتەی یەكەم شۆڕشی كوردەوە تا ئەمڕۆش، كێشەی نەشارەزاییە لەكاری دیبلۆماسیدا..بۆیە زۆرجار دەبینین سەركردایەتی كورد بەئاسانی وزۆرجاریش بەگێلییەوە ئەكەونە داوی پیلانەكانی دوژمنانەوە، زۆرتریش پیلانی هێزە بیانیە بەرژەوەندخوازەكانی دونیا..باشترین نمونە شۆڕشی ئەیلولە كە رابەرەكەی...

ئاشتی برایم ئەفەندی: (ئاڵا، قوباد، لاهور و بافێڵ) تاڵەبانی یان عیراقی و شەستوشەشی!؟

(ئاڵا، قوباد، ئاراس، لاهور و باڤێڵ) عیراقی و شەستوشەشی، یەکێکن لە هەزاران ئەو کەسانەی کە  لە ڕەگەزی نێر و مێ بە درێژایی تەمنییان دڵۆپی ئارەقیان بۆ کورداییەتی نەڕشتوە، بەڵام لە کوتوپڕێکدا وەک قارچکی ژەهراوی نێو زەمینی گەندەڵی و دزی و جاشایەتی و بەدڕەوشتی و خیانەتدا لە قەراغ ئاودەستخانەکانی کێڵگەی...

سمکۆ ساحیبقڕان: سیروان"مامز" چەند لە موسای کۆبانی دەچێت؟

نازانم کامە هاوڕێم بوو لەو چیایە، کە ووتی: "لە مردن مەترسن، چونکە تاڵی مردن لە ترسەکەیدایە"------------------------------------کاتێک موسا لە کۆبانی دوای ئازادبوونی شارەکە، کەناڵێکی ڕاگەیاندن موسای بە جیهان ناساند و وەک پاڵەوانێک پێشوازی لێکرد، ئێمەی کوردیش هەستمان بە مرۆڤبوونی خۆمان کرد و شانازییمان...

جەعفەر کەریمی: قامکی ڕێفڕاندۆم!

دەگێرنەوە لە سەردەمی زوودا کابرایەک هەبووە کە فێری کردەوەی خراپ ببوو! ئەو کابرایە تا بۆ رێکدەکەوت پشت دەخەڵكی دەکا تا لە پشتەوەڕا...ن! ئەوەش نەخۆشییەکە کە بە میر منداڵی دوچاری هاتووە وبە پیریش بۆی تەرک ناکرێ. ئەوەی کە سرنجڕاکێشە قەڵافەتی ئەو پیاوەیە کە ڕواڵەتی بەم شێوەیە نیشآن نەدەا. لەوەش بترازێ کابرای...

حەمە سوسەیی: هەڵەیەك لەپەیامی قوباد تاڵەبانی

بەبۆنەی کۆچی جەلال تاڵەبانی، قوبادی کوڕی پەیامێکی بە زمانی کوردی ئاڕاستەی خەڵکی کوردستان کرد، تیایدا سوپاسی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی کرد، کە چۆن بەو شێوەیە بەشداریان  لە مەراسیمی پرسەکەدا کرد. هەست  ئەکەین ئەوەی لەپەیامەکەدا هاتووە  هەڵەی تیایە، ئێمە لێرەدا  ڕاستیەکەی و ناوەڕۆکەکەی...