• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

د.كامەران مەنتك: شێوازى شەرێكى نوێ لە كوردستان پراكتیزەكردنى روو بەروو بوونەوەیەكى سەرتاسەرى بانگەوازێك بۆ خەڵكى كوردستان و میدیاى ئازاد

ئەمڕۆ گەلەكۆییەكى هەرێمى و جیهانى دژ بە بزووتنەوەى كورد لە هەموو لایەكدا بەڕێوە دەچێت،دوژمنانى كورد ، سەربارى هەموو جیاوازیەكیان، بۆ لێدانى كورد یەكگیرو هاودەنگن ، شەڕێكى سەرتاپاگیر دژى كورد لە هەرچوار پارچەى كوردستان پیادە دەكرێت !!! بەداخەوە ، بەهۆى پێنەگشتن و دواكەوتووییەوە ، بەشێكى زۆر لە كوردانیش...

د.كامەران مەنتك: كوردستان لە لێوارى تەقینەوەدایە

كۆمەلێك پرسیار هەیە،كە ئەمڕۆ پێویست بەوەڵامێكى ئەقڵانى دەكات،یاریكردن لەسەر دروشمەكان خەریكە كۆمەڵگاى كوردى دووچارى شەڕێكى ترى ناوخۆیى دەبات، ئایا ئەگەر شەڕ رووبدات كێ زەرەرمەندى یەكەم دەبێت؟دەسەڵاتێك كە مانەوەى خۆى لەشەڕو هێزێكى كرێگرتەیى دۆزیبێتەوە،دەتوانێت بەرگەى خەباتێكى مەدەنى بگرێت ؟ئایا وەكو دەلێن...

د.كامەران مەنتك: ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ به‌ڕێز دکتۆر کامه‌ران مه‌نتیکه‌وه‌ بۆ كوردستان پۆست و خوێنەرانى كوردستان پۆست

ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک  بۆ بەڕێز كوردستان پۆست و خوێنەرانى كوردستان پۆست سڵاوێكى گەرم بەڕیزان لە رێگەى سایتە بەڕێزەكەتانەوە ، چ وەكو سایتەكەتان (كوردستان پۆست) چ وەكو چەند نووسەرێكى بەڕیز ، كە رەخنەیان ئاراستەى ئەو نامەیە كردوە كە لە لایەن چەند نووسەرێكەوە ئاراستەى تاڵەبانى كراوە و منیش ئیمزام لەسەر ئەو...

د. کامەران مەنتک: تووڕه‌یی‌ هه‌ولێرو سیناریۆیه‌ به‌سه‌رچوه‌كان !!!

گرنگترین خاڵ له‌ سیسته‌می‌ دیموكراسی‌ ، گوێگرتنه‌ له‌ به‌رامبه‌رو رێز گرتنه‌ له‌ جیاوازیه‌كان ، قبوڵكردن و كاركردن له‌سه‌ر جیاوازیه‌كان ، ئیداره‌كردنی‌ ئه‌و ملمڵانێه‌ی‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌و جیاوازیانه‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌ ، به‌ شێوازێك كه‌ ببێته‌ هه‌ڵبژاردنی‌ باشترین چاره‌سه‌ری‌ ، جا ئه‌و چاره‌سه‌ریه‌...

د.كامەران مەنتك: سەركەوتنە بێكۆتاییەكان .!

شرۆڤەكردنێكى هەوڵەكانى سەرۆكى هەرێم بۆ پێكهێنانى حكومەتى بەغدا زۆرن ئەو هەوڵانەى سەرەتا بانگەشەى سەركەوتنیان بۆ كراوە، بەڵام دواتر وەك گەورەترین شكست لە رەوتى خەباتى كوردستاندا هەژماركراون !!! هەر ئەو كەسانەى كە ئاهەنگیان بە بۆنەى ئەو سەركەوتنانەوە گێڕاوە ، دواتر لەبەردەم میدیاكان بە شكستیان هەژمار...

د.كامەران مەنتك: سەركەوتنە بێكۆتاییەكان ...!

شرۆڤەكردنێكى هەوڵەكانى سەرۆكى هەرێم بۆ پێكهێنانى حكومەتى بەغدا تیبینى : ئەم نووسینە لە سەروبەندى ریكەوتننامەى هەولێر ئه‌م وتاره‌ له‌ رۆژی 21/ 11 /2010 بڵاومکردۆته‌وه‌، كە تیایدا سەركردایەتى كورد دووبارە متمانەى دایەوە بە مالكى، لەبەر ئەوەى ئەو بیشبینیانەى لەو نووسینەدا كراوە ، زۆربەى دواتر هاتە دى، بۆیە...

د.كامەران مەنتك: كێ هێڵە سوورەكانى تێكشكاند؟!

هێڵە سوورەكان چین ،كێن ئەوانەى هێڵە سوورەكان دادەنێن ، كێن ئەوانەى هێڵە سوورەكان تێكدەشكێنن؟ هێڵە سوورەكانى كۆمەڵگەى كوردى چیە ، كێن ئەوانەى ئەو هێڵانە یان تێكشكاندوبە بەردەوامى تێكیدەشكێنن؟! ئاماژەكردن بەهێڵە سوورەكان، بەكارهێنان و دیاریكردنى هێڵى سوور بۆ هەڵس وكەوت و رەفتارى كەسەكان ، بۆ بیرو بۆچۆن...

د.كامەران مەنتك: سەرۆكێكى بێ ئاڵا، هەرێمێكى بێ سەرۆك !

ئایا توركیا بەراستى بەرەو كرانەوەى دیموكراسى دەچێت؟ یاخود كرانەوەى دیموكراسى ئەو دروشمە دیماگۆگیانەیە عوسمانیە نوێیەكان لە پێناو وەدیهێنانى بەرژەوەندیەكانیان بەكاریدەهێنن ؟! توركیا بەو ئەقلیەتەى ئێستا دەتوانێ چارەسەرى كێشەى كورد بكات ، یاخود بەواتایەكى تر، توركیا مەبەستیەتى كێشەى كورد چارەسەر بكات...

د. کامەران مەنتک: خوێنى سەردەشت دابڕانى جەماوەر لەدەسەڵات چڕتر دەكاتەوە

قووڵترین تەنگژەى هەموو دەسەڵاتێكى سیاسى ، لە هەموو دنیادا ، ئەوەیە كاتێك روو بەرووى خەڵكى خۆى دەبێتەوە ، سەنگەر دروست كردن لە لایەن خەڵك و دەسەڵات دژ بە یەكتر، سەرەتایەكە بۆ شكست هێنان و ماڵئاوایى كردنى ستایلێكى سیاسى ، چونكە لە هیچ رووبەروو بوونەوەیەكى نێوان خەڵك و دەسەڵاتدا ، خەڵك نەیدۆراندوە ! زیانى...

د.كامەران مەنتك: بەرزكردنەوەى ئاستى ئەكادیمى لە زانكۆكان لە پڕۆژەكەى وەزیرى خوێندنى باڵادا

بیر كردنەوە لە چارەسەركردنى كێشەكانى زانكۆكانى كوردستان رزگاردنى ئاستى زانست و پەروەردەى زانستى بە شێوەیەكى گشتى لە كوردستان ، ئەركى هەموو ئەكادیمیستان و رۆشنبیرانى كوردە ، لەبەر ئەوەى ئەمڕۆ زانكۆكانى كوردستان بە تایبەتى و ئاستى فیركردن لە كوردستان بە شێوەیەكى گشتى لە قەیرانێكى راستەقینەدایە . زانكۆكانى...

د.كامەران مەنتك: ئایا توركیا بەراست دەیەوێ كێشەى كوردچارەسەر بكا؟

بۆچى توركیا لەم ماوەیەدا بە گەرمى هاتۆتە پێشەوەو سیناریۆ لە دواى سیناریۆ دەخاتە روو بۆ چارەسەركردنى كێشەى كورد ؟ مەبەستى توركیا لەو سیناریۆیانە چیە؟ ئایا بەراست دەیەوێت چارەسەرى كێشەى كورد بكات لە توركیا ؟ بەر لە هەمووشتێك پێویستە دەرك بەوە بكەین كە ناوبردنى كێشەكە لە توركیا بە كێشەى كورد ، ناوبردنێكى...