• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

ئارام حەمە ئەمین: یەكێتی و پارتی... قۆناخی دووه‌میان ، بارەگاكانی(گۆڕان و یەكگرتوو و كۆمەڵ) داگیردەكەن

ئەو هێزەی كە هێنراوەتە سولەیمانی و دەوروبەری بە 40هەزار چەكدار مەزەندە دەكرێت، كە ئەوانیش جۆرەها چەكداری تیایە هەر لە چەكداری فەرماندەییەكان تا ئاسایش و پۆلیس و لەوانە 2 فەوجی پارتی تیایە. ئەو چەكدارانە لەرۆژی 20-4دا بەتەواوی لەسلێمانی و دەوروبەری جێگیر كراون، بەجۆرێك بۆ هەر ناوچەیەك بەپێی قەبارەی بارەگاكانی...

ئارام حەمە ئەمین: فریای سلێمانی بكەون ، بەعس دەیەوێ داگیری بكا

ئەمڕۆ بەعس بەناو سلێمانیدا هاتوچۆی دەكرد، هەر بەعسی بوو پەیتا پەیتا لەناو ئۆتۆمبێلەكانیانەوە دادەبەزین و بەجلی ڕەشەوە دەمامكەكان یان توند دەكردەوە و لەگیانی خەڵك بەردەبوون... من لەبەردەم زانكۆی سلێمانی بووم ، ئەوەی بینیم تەنیا 1983 لەقوات خاسەكانم بینی.. ئەوان لەیەك شتدا جودا بوون، ئەوان بەعەرەبی قسەیان...

ئارام حەمە ئەمین: جا كاك دانای سەعید سۆفی با ئەو بەرپرسیارێتییە ئەخلاقییە لای تۆ بێ!

هیچ ئومێدێكم نەماوە بەروناكبیری كوردستان، كار گەیشتۆتە ئەوەی هیچ جیاوازیەك ناكرێ لەنێوان بەرپرسی كۆمیتەیەكی یەكێتی و ناوچەیەكی پارتی لەگەڵ رۆشنبیرێكدا زۆركات هەمان هەڵسوكەوت دەكەن، ئەم نائومێدیە لەخۆوە سەرچاوە ناگرێ ، سەردەمێ دانای سەعید سۆفی و برزان فەرەج شانبەشانی رێبین هەردی و مەریوانی وریا قانیع...

ئارام حەمە ئەمین: مەسعود،بڕیاریداوه‌ فاروق رەفیق و ناسک قادر دەستگیر بكا

مەسعود كوڕی مەلا مستەفا دوای 42 رۆژ لەخۆپیشاندان رۆژی 30-3 بڕیارێكی دەركرد كە دەرنەكردنی باشتر بوو ، ئەو بڕیارەی مەسعود كە لەڕێگەی فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی هەرێمەوە جگە لەگێلێتی پارتی و بنەماڵەی مەسعود هیچی تر نیە و دەیەوێ بە خۆپیشاندەران بڵێ فەرمون ئەوە بڕیارم بۆ ئەوانە دەركرد كە تەقەیان لەخەڵك كرد...

ئارام حەمە ئەمین: تاله‌بانی پشتیوانی له‌ هه‌موو دیکتاتۆره‌کانی جیهان ده‌کات!

جەلال تاڵەبانی لەگەرمەی خۆپیشاندانەكانی گەلی میسردا بوو پشتگیری لەحوسنی موبارەك كرد، جەلال تاڵەبانی لەدواین هەڵوێستی جوامێرانەیدا پشتگیری لەو بەچكە دیكتاتۆرە دەكا كە لەسوریایەو كوڕی حافز ئەسەدە ئەویش بەشار ئەسەدی كوڕیەتی ، خۆپیشاندانەكانی سوریا مەغزا و ئاماژەی گەورەترن بۆ ئێمەی كورد ..... ئەگەر كورد...

ئارام حەمە ئەمین: تكایە نوێژ مەكەن، پارتی و یەكێتی قەڵسەبن!

پارتی و یەكێتی ترسێكی گەورە لەمەدی ئیسلامی دا دەبینن لەسەر كوردستان و ئەو ترسەی لەدڵی خەڵك دا دەچێنن و دوو سەردەمی جیا دەگێڕنەوە سەردەمێك یان سەرەتای دروستبونی حكومەتی هەرێم و سەرهەڵدانی گەشەی بزوتنەوەی ئیسلامی لە كوردستان، سەردەمی دووەم یشیان دروست بوونی رەوتی ئەنسار ئیسلام لە كوردستان. هەرچەندە...

ئارام حەمە ئەمین: بەڕاستی جەلال تاڵەبانی جوامێرە!

جەلال تاڵەبانی لەگەرمەی خۆپیشاندانەكانی گەلی میسردا بوو پشتگیری لەحوسنی موبارەك كرد، جەلال تاڵەبانی لەدواین هەڵوێستی جوامێرانەیدا پشتگیری لەو بەچكە دیكتاتۆرە دەكا كە لەسوریایەو كوڕی حافز ئەسەدە ئەویش بەشار ئەسەدی كوڕیەتی ، خۆپیشاندانەكانی سوریا مەغزا و ئاماژەی گەورەترن بۆ ئێمەی كورد ..... ئەگەر كورد...

ئارام حەمە ئەمین: بۆ شێرزاد حەسەن... بۆ پیاوە درۆزنەكەی دەزگای سەردەم

لەمەودوا هیچ رۆشنبیرێكی كوردستان ناتوانێ خۆی وا دەرخا كە دڵسۆزی گەنجانە ئەگەر پشتگیری ئەو شۆڕشە نێرگزییەی سەرای ئازادی نەكا، ئیتر لەمەودوا قسە ناخوا، كەس بڕوا بە نوسینی درۆ ناكا، نووسەرەكەی گوڵی ڕەش ئیتر ناتوانێ درۆ بۆ گەنجانی هەرێمەكەم بكا، ئیتر ناتوانێ و نابێ لەڕوی بێ شانبەشانی ئەو نوخبە رۆشنبیرە بڕوا...

ئارام حەمە ئەمین: بەختیار عەلی و ئاراس فەتاح هیچ ئیزافه‌یه‌کی پۆزه‌تیڤیان بۆ سه‌رای ئازادی پێنییه‌!

نامەوێت وتارێكی سەرپێ ی بنووسم، دوودڵ بووم لەناونیشانی ئەم وتارەو دەمویست بنوسم (سەردەمی نوخبە بەسەرچوو)، بەڵام نا.. بڕیارم دا ناوی خودی ئەو دوو كەسە بێنم كە لەوتارێكم دا ماوەیەك لەمەوبەر نوسیم (بەختیار و ئاراس و مەریوان كەوتونەتە بەردەم بەرپرسیارێتییەكی مێژوویی)، لەو وتارەدا بەكورتی وتم مادام ئەو برادەرانە...

ئارام حەمە ئەمین: ئاخ بۆ دوو (بەرهەم ساڵح)ی تر!

پێشینان وتویانە ((ئاشی نەزان خوا ئەیگێڕێ))..... دەسا خوایە كوا نەزانێ ئەم چەرخەمان بۆ وەرگێڕێ... ئەم نەزانانەی ئەم وڵاتە ، بەعس ئاسا لاسایی بەعس ئەكەنەوە ، بەڵام هێندە نەزانانە لاسایی ئەكەنەوە زۆر جار بەخراپ بەسەریاندا ئەشكێتەوە ... چەندین زانا هاتۆتە مەیدانەكەو راست و هەڵەكەیان پێدەڵێ هێشتا چۆك...

ئارام حەمە ئەمین: فەرهاد پیرباڵ دڵی بە31ی ئاب دەكرێتەوە

پێشتریش زۆر كەس هەبوون بەرگرییان لەم فەرهاد پیرباڵ دەكرد، بەڵام من هەمیشە بەنمایشكارێكم دادەنا لەبەردەم گەنجاندا، ساڵانێك كە لەهەولێر بووم كاتێك گۆڤاری (وێران)م دەخوێندەوە لەناخەوە زۆر دەیهێنام و دەیبردم كە ئەم برادەرە لە نمایشێكی پارتیانە هیچی تری نابینێ، لەیەكێ لەژمارەكاندا ژمارە3 بوو یان نا لەبەرگی...

ئارام حەمە ئەمین: شێركۆ بێ كەس نامەكەی تاڵەبانی دەگەیەنێتە سەرای ئازادی

دوای ئەوەی 13 نووسەر و هونەرمەند نامەیەكیان ئاراستەی جەلال تاڵەبانی كرد كە داوایان كرد ئەو عەقڵە توند و تیژەی كە لە نێو یەكێتی دا دەیەوێ سەرای ئازادی كپ كاتەوە ئۆباڵە مێژوویەكەی دەكەوێتە ئەستۆی جەلال و داوایان كرد بەئەركی مێژووی خۆی هەڵسێ و واز لەو عەقڵیەتە بێنێ، لەبەرامبەر ئەم نامەیەدا جەلال تاڵەبانی...

ئارام حەمە ئەمین: نەوشیروان مستەفا :بێ زه‌مینه‌سازی بۆ گفتگۆیه‌کی به‌به‌رهه‌م ناتوانم له‌گه‌ڵ تاڵەبانی دابنیشم.

دوای دیداری شەوی 13-3 ی نەوشیروان مستەفا سەرۆكی بزوتنەوەی گۆڕان لەكەناڵی KNN و لەدواهەمین وێستگەی ئەو دیدارەدا نەوشیروان مستەفا ئاماژەی بەوەدا كە ئەوان هیچ جۆرە دانیشتنێك رەتناكەنەوە و هەموو جۆرە گفتوگۆ یەكی بێ مەرج یان قبوڵە بەدانیشتنی سێ قۆڵیشەوە ، بەڵام دانیشتنەكان ئەبێ مەرجدار بێ كە سودی بۆ گشتی...

ئارام حەمە ئەمین: ئەو نووسەرانە تاڵەبانی ناناسن! تایبەت بە بەختیار و مەریوان و رێبین

هەریەك لە بەختیار عەلی، شێركۆ بێكەس، مەریوان وریا قانیع، ئاراس فەتاح، شێرزاد حەسەن، رەووف بێگەرد، رێبین هەردی، شوان عەتوف، كامەران مەنتك، رێبین رەسووڵ، هۆرێن غەریب، هیوا قادر، ئاسۆس هەردی، نامەیەكیان ئاراستەی جەلال تاڵەبانی كردووە تێیدا داوا لەجەلال دەكەن كە گوێ لەداخوازی خۆپیشاندەران بگرێت، چونكە...

ئارام حەمە ئەمین: جەلال تاڵەبانی مەرگ لەسلێمانی رادەگەیەنێ

سەرلەبەیانی رۆژی 12-3 جەلال تاڵەبانی ئەو بەرپرسە سەربازی و ناوخۆی یانەی كۆكردەوە بۆ بەرچاوی راگەیاندنەكانی خۆی و وا نیشاندا كە ئەوان بەو چەكی یاسایەی كە بەدەستیانەوەیە ئەتوانن روبەرووی خۆپیشاندەران ببنەوەو لێپێچینەوەیان لەگەڵ بكەن، نەك بەتوندو تیژی. ئەم قسانەی جەلال لەكاتێك دایە كە هەر دوای ئەو كۆبونەوەیە...