• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

ئارام حەمە ئەمین: موخابەراتی ئەمریكا دزییەكی تری مەسعود بارزانی كەشف دەكات

بەپێی راپۆرتێكی CIA، مەسعودی كوڕی مەلا مستەفا لەماوەی ئایاری 1999 تا كانوونی دووەمی 2003 توانیویەتی گرێبەستێكی گەورە لەگەڵ بەرپرسەكانی بەعسدا ئیمزا بكات كە هاوردەكردنی نەوت بووە لەعێراقەوە و لەو ماوەیەدا 11ملیۆن بەرمیل نەوتی هاوردەكردووە بەرامبەر 147ملیۆن دۆلار. ئەم هەواڵە لەكاتێكدایە كە پارتی و یەكێتی...

ئارام حەمە ئەمین: سۆما سەلماندی، سلێمانی حكومەتی تێدا نییە

لەئوتێل سۆمای سلێمانی 28هاوڵاتی گیانی لەدەست دا و نزیكەی 30 هاوڵاتی تریش گەیەندرانە نەخۆشخانە تا چارەسەریان بۆ بكرێ. لەو شارەدا كە ئوتێلەكانی ناگەنە 20 ئوتێلی باش گەورەترین كارەسات شەوی 15-7 لەیەكێك لەئوتێلە راقیەكاندا رویدا لەكاتێكدا بەرپرسانی ئەو پارێزگایە ناتوانن هۆكاری ئەو كارەساتە رونبكەنەوەتەنیا...

ئارام حەمە ئەمین: لاهوری شێخ جەنگی بۆ دوەمی ئەنجومەنی ناوەند بێ؟ .

لیستەكەی هێرۆی ژنی جەلال لەئەنجومەنی ناوەند وەك لیستەكەی سەركردایەتی یەكەم نەبوو، بەڵكو كەوتە دوای لیستەكەی دەزگای زانیاری كە بە لاهوری شێخ جەنگی لێپرسراوی دەزگای دژە تیرۆر دەستی پێكرد و بەزۆرێك لە كەسەكانی دەزگای زانیاری كۆتایی هات، هەرچی لیستەكەی جەلال-ی مێردی هێرۆیە بە د. فواد مەعسوم دەستی پێكرد دە...

ئارام حەمە ئەمین: كوردستانپۆست سەلماندی بۆ خوێنەرەكانی که‌ راستگۆیانه‌ هه‌واڵه‌کانی ناو کۆنگره‌ی ینک ده‌گوازیته‌وه‌..

ئەوەی كوردستانپۆست دەربارەی كۆنگرە وتویەتی هەر لەخۆوەو بێ زانیاری هەڵینەكوتاوەتە سەری و خۆێنەری بەلاڕێ دا نەبردووە وەك ئەوەی كە ڕۆژنامەگەری حزبی و قەڵەمەكانی رژێمی یەكێتی و پارتی خستویانەتە كار و چەواشەكاری تێدا دەكەن، بەدڵنیایی سات لەدوای سات هەواڵی كۆنگرە لای كوردستانپۆست زانراوەو لەنێو هۆڵی كۆنگرەوە...

ئارام حەمە ئەمین: لەمڕۆوە هێرۆی ژنی جەلال یەكێتی دەبات بەڕێوە

لەدوای هێرۆی ژنی جەلال كە 1070دەنگی هێناوە، حاكم قادر بەرێوەبەری گشتی ئاسایش دێت كە 919 دەنگی هێناوە و لەدوای ئەو هەریەك لەد. خەسرەو گوڵ محەمەد بەرپرسی دەزگای زانیاری كە 884دەنگ و مەحمود سەنگاوی بەرپرسی پێشمەرگەی یەكێتی كە 830دەنگ و مەلا بەختیار كارگێری پێشوی مەكتەبی سیاسی كە 772دەنگ و عیماد ئەحمەد بەرپرسی...

ئارام حەمە ئەمین: هێشتا سەركردایەتی نوێ هەڵنەبژێراوە، جەلال پەیڕەوی پێشێل كرد

هەر لەسەرەتاوە دەبوو بمزانیایە ئەم كۆنگرەیە كە 12 رۆژ خۆمان پێوە خەریك كرد، شكست دەهێنێ، چونكە كاتێك مەرجی خۆكاندید كردن دانرا مەرجەكان ئاشكرا بوون و چوار مەرج بون كە یەكێكیان 7ساڵ یەكێتی بێ، مەرجی ئەستۆ پاكی تێدا بێ، هاوكاری بەعسی نەكردبێ و پەیوەندی بەبەعسەوە نەبێ و تاڕادەیەك ئاستی خوێندەواری باش بێت....

ئارام حەمە ئەمین: كۆسرەت و بەرهەم كاندیدەكانی سەركردایەتی و ئەنجومەن كەمدەكەنەوە

هەرچەندە ناتوانم ئاوا بەخێرای 7 رۆژی كۆنگرە هەڵسەنگێنم، چونكە هەر رۆژێكی ئەو كۆنگرەیەی میحنەتێك بوو بۆ خۆی كە گوێم لەو رەئانە دەبوو، تەنیا هاوارمان ئەوەی بوو كە ئەمانە جێكەنەوەو بیكەنە بەرنامەی كارەوە نەك هەر حیبری سەر كاغەز بێ. لێرەدا چەند دێڕێكی رۆژانی كۆنگرە كە بونەتە شوێنی تێبینیم دەیانوسم، تا هاووڵاتیان...

ئارام حەمە ئەمین: لەكۆنگرەی سێیەم دا، كۆسرەت و بەرهەم دادەنرێنەوە بۆ سەركردایەتی

لەسێیەم رۆژی سێیەمین كۆنگرەی یەكێتی و لەرۆژی 3-6 بێ ئەوەی هیچ وتارێكی كۆسرەت رەسوڵ عەلی و بەرهەم ساڵح لە بەرنامەی كۆنگرەدا بێ، لەسێ یەم رۆژدا هەریەكەیان وتارێكیان پێشكەشكرد، وتارەكەی كۆسرەت نزیكەی 10خولەك بوو، ئەوەی بەرهەم ساڵح نزیكەی 25خولەك، هەریەكە لە كۆسرەت و بەرهەم ئەو وتانەیان دەوتەوە كە چەندین...

ئارام حەمە ئەمین: مەسعود لەكۆنگرەی یەكێتیدا سەلماندی كە سەردەشتیان كوشتووە

ئەوەی خوارەوە پەرەگرافێكی ئەو وتەیەیە كە مەسعود مەلا مستەفا لەكۆنگرەی سێ یەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دا لەبەردەم 2500ئەندام كۆنگرەی یەكێتی و میوانی عەرەبی و بیانی دا خوێندیەوە، ئەوەش ئەو پەرەگرافەیە كە جگە لەوەی خوێندنەوەی بۆ دەكەم، با خوێنەرانیش خۆیان بڕیار بدەن: (ئێمە پێویستە عەقڵانی تر مامەڵە...

ئارام حەمە ئەمین: كێ نەیهێشت نوێنەری گۆڕان بۆ كۆنگرە دەعوەت كرێت؟

بەشێكی زۆری ئەو كەسە نوێ و گەنجانەی كە دەیانەوێت گروپێكی فشار بن بۆ لەناوبردنی ئەو سەركردایەتییە پیر و پەككەوتەیە دەیانویست كە ئەم كۆنگرەیە جەژنی ئاشتبوونەوە بێت، بەڵام ئەو سەركردایەتییە كۆنەو عەقلی جەلال شێخ حسامەدین وایكرد كە تاكە قەوارەی سیاسی لەهەرێمی كوردستان و عێراق/دا وەك میوان نوێنەری لەكۆنگرەی...

ئارام حەمە ئەمین: مەسعود منەتی چیمان بەسەردا دەكات؟

هیچ كاتێك بەقەد ئەمجارە پارتی و مەسعود تێكنەشكاوە، لەدوای تیرۆركردنی رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان بەدەستی پارتی و بنەماڵەی مەسعود، خەڵك نە بەسەرۆكی هەرێمی خۆیانی دەزانن، نە ئیتر هەڕەشەو گوڕەشەكانی خەڵك دەترسێنێ، مەسعود بەسێ قۆناغ كەوتە قسەكردن، تاكە ئامانجیش لەهەر سێ قۆناغەكە ئەوەیە داوا لەمیدیای ئەهلی...

ئارام حەمە ئەمین: جەلال، باوەڕی بە فۆرم پڕكردنەوەی خۆپاڵاوتن نی یە

بەپێ ی ئەو زانیاریانەی كە ئەندامێكی سەركردایەتی پێیدام تائێستا نزیكەی 210 ئەندامی كۆنگرە بۆ كۆمیتەی سەركردایەتی فۆرم یان پڕكردۆتەوە، بەڵام جەلال لەكۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی بەرواری 26-5دا بەتەواوی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی وتووە ئەو فۆڕم پڕكردنەوەیە نە هیچ گرنگییەكی هەیە نە دەبێت ببێتە بنەماش بۆ ئەوەی...

ئارام حەمە ئەمین: كێ قارەمانە با پەیكەرێك لەهەولێر بۆ سەردەشت دروستبكات؟

كاتێك سەردەشتی رۆژنامەنووس شەهیدكرا ئەوەی كەمێك غیرەتی تێدا بوو هاتە سەر شەقام و داوای روونكردنەوەیان لەپارتی و مەسعود مەلا مستەفا كردو پێیان وتن بەسە تیرۆر و تۆقاندن، بەپاراستنیان وت كەمێك غیرەتتان بێت كەی وشە ئەوەیە كە بەگوللە وەڵام بدرێتەوە. هەموو ناڕەزاییەكان لای پارتی قاڵبێكی سیاسی بۆ دروستكرا...

ئارام حەمە ئەمین: لەمەڵبەندی سلێمانی فێڵێكی تریان لەبزوتنەوەی گۆڕان كرد

ماوەیەكە د. شێركۆ عەبدوڵا كە بەكوڕەكەی هێرۆی برایم ئەحمەد ناسراوە چەندین ئەمسەرو ئەوسەریەتی تا ببێت بەسەرۆكی لیستی 109ی یەكێتی لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ماوەی مانگێك لەمەوبەر سەردانی مەلا بەختیار، ی كرد و پێنج كەسی پەلكێش كرد لەگەڵ خۆی، هەر ئەو رۆژە وەعدی پێدا كە بیكات بەسەرۆكی لیستی 109 لەئەنجومەنی...

ئارام حەمە ئەمین: كۆنگرەی سێیەمی یەكێتی دوادەخرێت

هێَشتا یەكێتی بەتەواوی ئیعلانی نەكردووە كە كۆنگرە پڕ لەكێشەكەی دوادەخرێت، بەڵام باڵی گشتی لەپیلانی ئەوەدان 15-20 رۆژ كۆنگرە دوابخەن لەكاتێكدا لەپلینیۆمی مانگی 10ی ساڵی پاردا لەبەردەم زیاتر لە1500ئەندامی پلینێۆمدا سەركردایەتی یەكێتی وتیان ئەگەر لەیادی یەكێتیدا كۆنگرە نەبەسترا ئەوا ئەم سەركردایەتیە شەرعیەتی...