• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

سبەی: حه‌سیب كاپڵان: ئێمه‌ سه‌رمان سوڕماوه‌ له‌قسه‌و هه‌وڵ و كۆششه‌كانی‌ توركیا سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد

ئه‌ندامێكی‌ په‌رله‌مانی‌ توركیا له‌سه‌ر لیستی‌ كوردی‌ به‌سبه‌ی‌ راگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌كو ده‌ته‌په‌ ئه‌وه‌ی‌ بكه‌وێته‌ سه‌رشانمان ئاماده‌ن بیكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد، به‌ڵام پێویسته‌ توركیاش هه‌وڵه‌كانی‌ خۆی‌ بخاته‌گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ئه‌ویش به‌ڕاگرتنی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی‌ بۆ سه‌ر كورد...

سبەی: هه‌ڕه‌شه‌ی‌ هه‌ڵوێستوه‌رگرتن ده‌كه‌ن

كوڕی‌ مه‌لابه‌ختیار ده‌ستدرێژی‌ ده‌كاته‌ سه‌ر كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ و پزیشكانیش ناڕه‌زایی‌ ده‌رده‌بڕن پاش ئه‌وه‌ی‌ شه‌وی‌ 17ی‌ ئه‌م مانگه‌ كوڕی‌ مه‌لابه‌ختیاری‌ كارگێڕ و وته‌بێژی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستدرێژی‌ ده‌كاته‌ سه‌ر پزیشك و كارمه‌ندانی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ فریاكه‌وتنی‌ سلێمانی‌، پزیشكانی‌...

سبەی: بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا

راپۆرت: فازڵ‌ نه‌جیب - محه‌مه‌د شێخ فاتحبه‌شی یه‌که‌م:له‌ شه‌ش ساڵی‌ رابردودا بودجه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان زیاتر له‌ 31ملیار دۆلار بوه‌، به‌ڵام به‌هۆی‌ نه‌شاره‌زایی‌‌و كه‌مته‌رخه‌میی‌ له‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ وڵاتدا، بإێكی‌ زۆری‌ ئه‌و پاره‌یه‌ به‌هه‌ده‌رچوه‌. ناشه‌فافیه‌ت‌و نه‌بونی‌ زانیاریی‌ دروست‌و ته‌واو...

سبەی: باڵیۆزی‌ فه‌له‌ستین: مه‌سعود بارزانی‌ ئاماده‌یی‌ نیشانداوه‌ له‌سه‌ر نیشته‌جێكردنی‌ 13هه‌زار فه‌له‌ستینی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان

ده‌لیل ئه‌لقه‌سوسی‌ باڵێۆزی‌ فه‌له‌ستین له‌عێراق رایگه‌یاند: مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ره‌زامه‌ندی‌ نیشانداوه‌، پێشوازی‌ له‌ 13هه‌زار په‌نابه‌ری‌ فه‌له‌ستینی‌ بكات‌و به‌م نزیكانه‌ فه‌له‌ستینییه‌كان رو له‌كوردستان ده‌كه‌ن.رۆژنامه‌ی‌ حه‌یاتی‌ له‌نده‌نی له‌زاری‌ قه‌سوسیه‌وه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌...

سبەی: په‌یامی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌باره‌ت به‌ پرسی‌ دارایی‌

خوشك و برایانی‌ به‌ڕێز ئه‌م كاته‌تان باش:ئه‌مجاره‌ ده‌مه‌وێت له‌سه‌ر یه‌كێك له‌ بابه‌ته‌ هه‌ره‌ گرنگه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بدوێم كه‌ بریتیه‌ له‌ پرسی‌ دارایی واته‌ مه‌سه‌له‌ی‌ مالیه‌.له‌دوای‌ راپه‌ڕینه‌وه‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، چ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی‌ كه‌ یه‌كگرتو بوه‌ و چ ئه‌و...

سبەی: به‌رپرسه‌ باڵاكانی‌ یه‌كێتی‌، زیاتر له‌ 50 هه‌زار پاسه‌وانیان هه‌یه‌

پاسه‌وانی‌ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای‌ یه‌كێتی‌ ‌و چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی‌ ئه‌و حیزبه‌ 51 هه‌زار ‌و 358 كه‌سه‌ ‌و هه‌ندێك له‌و به‌رپرسانه‌ لیواو فه‌وجی‌ تایبه‌ت به‌ خۆیان هه‌یه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش جۆرێكه‌ له‌ میلیشیای تایبه‌ت، موچه‌ی‌ ساڵانه‌ی ئه‌و پاسه‌وانانه‌ زیاتره‌ له‌ 5%ی‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێم كه‌ ئه‌وه‌ش له‌...

سبەی: تاڵه‌بانی‌ داواده‌كات حوكمه‌كه‌ی‌ سوڵتان هاشم سوك بكرێت

جارێكی‌ تر جه‌لال تاڵه‌بانی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق رایگه‌یاند: ئه‌فسه‌ره‌كانی‌ پێشوی‌ سوپای‌ رژێمی‌ به‌عس ته‌نیا فه‌رمانه‌كانی‌ سه‌روی‌ خۆیان جێبه‌جێكردوه‌و له‌گه‌ڵ‌ له‌سێداره‌دانی‌ سوڵتان هاشمی‌ وه‌زیری‌ به‌رگری‌ پێشوتری‌ عێراقدا نییه‌.له‌میانی‌ مێزگردێكدا كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ رۆژنامه‌نوسانی‌ عێراق به‌شداربون...

سبەی: رادیۆی‌ ده‌نگی‌ گۆڕان مه‌ودای‌ په‌خشی‌ به‌رنامه‌كانی‌ فراوانتر ده‌كات

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستی‌ به‌ په‌خش كرد، رادیۆی‌ ده‌نگی‌ گۆڕان په‌خشی‌ به‌رنامه‌كانی‌ بۆ ناوچه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ كوردستان فراوانكرد. عادل عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ رادیۆی‌ ده‌نگی‌ گۆڕان به‌ سبه‌ی‌ راگه‌یاند: ئاگاداری‌ هاوڵاتیانی‌ ده‌ڤه‌ری‌ گه‌رمیان و ناوچه‌ی‌ شاره‌زور و حه‌وزی‌ بتوێن و شه‌قڵاوه‌...

سبەی: حه‌سیب كاپڵان: سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ی‌ كورد، ره‌نگه‌ له‌چه‌ند رۆژی‌ داهاتودا روداوێكی‌ مێژویی‌ روبدات

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ موراد قه‌ره‌یلان سه‌رۆكی‌ كونسه‌ی‌ رێڤه‌به‌ری‌ كۆماجڤاكێن كوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بۆ جارێكی‌ تر واده‌ی‌ ئاگربه‌ستی‌ یه‌كلایه‌نه‌ی‌ گه‌ریلاكانی‌ بۆ 45 رۆژی‌ تر درێژكرده‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی‌ به‌ره‌وپێش چونی‌ هه‌نگاوه‌كانی‌ ئاشتی‌ له‌ توركیا، قه‌ره‌یلان له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ده‌ڵێت: سه‌ركه‌وتنی‌...

سبەی: موراد قه‌ره‌یلان: په‌كه‌كه‌ ئاماده‌یه‌ هه‌مو هه‌نگاوێك جێبه‌جێ‌ بكات له‌پێناو كۆتاییهێنان به‌ خوێنڕشتن

موراد قه‌ره‌یلان سه‌رۆكی‌ كونسه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆماجڤاكێن كوردستان رایگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای‌ راگرتنی‌ چالاكییه‌كانمان، تاوه‌كو ئێستاش توركیا به‌رده‌وامه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ دژ به‌ گه‌ریلاكانی‌ په‌كه‌كه‌. له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا موراد قه‌ره‌یلان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات: ده‌وڵه‌تی‌ توركیا به‌رپرسیاره‌...

سبەی: فایه‌ق گوڵپی‌: لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستان كاری‌ بۆ به‌دیهێنانی‌ خواسته‌كانی‌ جه‌ماوه‌ری‌ كورد نه‌كردوه‌

فایه‌ق گوڵپی‌ ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ پارتی‌ چاره‌سه‌ری‌ دیموكراتی‌ كوردستان ره‌خنه‌ له‌نوێنه‌ران و په‌رله‌مانتارانی‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ده‌گرێت‌و ده‌ڵێت: "ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ نه‌یانتوانیوه‌ ببنه‌ نوێنه‌ری‌ جه‌ماوه‌ری‌ كوردستان و كار بۆبه‌دیهێنانی‌ داخوازیه‌كانیان بكه‌ن".گوڵپی‌ به‌سبه‌ی‌...

سبەی: پۆلیسی‌ ئه‌وروپا په‌كه‌كه‌ به‌ پارتێكی‌ سه‌لامه‌ت ناو ده‌بات

له‌ڕاپۆرتێكی‌ خۆیدا ڕێكخستنه‌كانی‌ پۆلیسی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا ده‌رباره‌ی‌ به‌ڕێوه‌چونی‌ كرده‌وه‌ی‌ تیرۆریستی‌ له‌ناو سنوری‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا بۆ ساڵی‌ 2009، په‌كه‌كه‌ به‌پارتێكی‌ سه‌لامه‌ت وه‌سف ده‌كات كه‌ هیچ كارێكی‌ تیرۆریستی‌ ئه‌نجام نادات.له‌به‌شێكی‌ تری‌ ئه‌و ڕاپۆرته‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌...

سبەی: رۆژنامه‌نوسێكی‌ لایه‌نگری‌ لیستی‌ گۆڕان هه‌ڕه‌شه‌ی‌ كوشتنی‌ لێ‌ ده‌كرێت

سه‌عات 8:20 ده‌قیقه‌ی‌ سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌)، خالید عه‌بدولكه‌ریمی‌ رۆژنامه‌نوس و پسپۆڕی‌ كۆمه‌ڵناسی‌ له‌رێی‌ موبایله‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ كوشتنی‌ لێ‌ ده‌كرێت.له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ دانه‌یه‌كی‌ بۆ سبه‌ی‌ ناردوه‌، خالید عه‌بدولكه‌ریم ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات: "بۆ هه‌مو خۆێنه‌رانی‌ خۆشته‌ویستی‌...

سبەی: قه‌ره‌یلان: ئه‌گه‌ر ئێران له‌وه‌ڵامی‌ بانگه‌وازه‌كه‌ی‌ ئێمه‌دا هێرشه‌كان ڕانه‌گرێت، كاره‌ساتی‌ گه‌وره‌ ڕو ده‌دات

دوای‌ چالاكیه‌كه‌ی‌ گه‌ریلاكانی‌ پارتی‌ ژیانی‌ ئازادی‌ كوردستان (پژاك)، كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران به‌ تۆپ و فڕۆكه‌ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ناوچه‌ سنوریه‌كانی‌ هه‌رێم و هه‌ر دوای‌ چالاكیه‌كه‌ی‌ ڕوانسه‌ر، موراد قه‌ره‌یلان سه‌رۆكی‌ كونسه‌ی‌ ڕێبه‌ری‌ كۆما جڤاكێن كوردستان له‌لێدوانێكی‌ نوسراودا داوای‌ له‌پژاك و ئێران...

سبەی: لێبوردنی‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌: ده‌بێت حكومه‌ت رونیبكاته‌وه‌ ده‌زگای‌ پاراستن و زانیاری‌ یاسایین، یان میلیشیان

مالكۆم سمارت، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ به‌شی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست و باكوری‌ ئه‌فریقا له‌ رێكخراوی‌ لێبوردنی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، كه‌ مه‌سه‌له‌یه‌ك هه‌یه‌ له‌ كوردستاندا پێویسته‌ به‌ خێرایی‌ چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌ویش به‌رپرسیارێتی‌ ئاسایشه‌، به‌و پێه‌ی‌ چه‌ندین كه‌یسی‌ هه‌ڕه‌شه‌كردن و گرتن و به‌ندكردنی‌...