• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

کاوە جەلال: کوردایەتی چییە؟ (بەشی چوارەم)

1کوردایەتی وەک پەرچەکرداری خوێندەوارانی شارنشین سەرەتا "بەزۆریی" سۆزمەندانە وەک هەڵوێستی کوردی لەدژی چەوساندنەوەی "گەل" ڕادەگەیەنرێت و خەباتگێڕانی بە گیانفیدایی لە نێویدا چالاک دەبن . بەڵێ لە بنەڕەتدا ئەم ئەدگارەی سۆزمەندیی کەم یان زۆر لە سەرەتاکانی ڕێکخستنی کوردایەتیدا تا خلیسکانە کارەساتاوییە چەکدارییەکەی...

کاوە جەلال: کوردایەتی چییە؟ (بەشی سێیەم)

1گومانی تێدا نییە کە کوردایەتی تەنانەت لە نوێترین کاتی سەردەمدا خواستی بۆ دەسەڵاتداریی میرایەتیی گونجێنراو بە سەردەم هەیە، ڕەنگە تەنانەت ئەندێشەی شانشینی (ی دامەزراوەیی) ناخی تەنیبێت. لە بنەڕەتدا خواستی بەو چەشنە تەواو گونجاوە بە سروشتی خێڵەکی-گوندی خۆی، ئەوەش بەڕوونی لە ڕەفتاری سیاسی و جڤاکیانەیدا خویادەبێت،...

کاوە جەلال: کوردایەتی چییە؟ (بەشی دووەم)

1کاتێک ئێمە ئەمڕۆ لە داکەوتی کوردەکانی ئێراق ورددەبینەوە، بەرهەمەکانی کوردایەتی لە گشت بوارەکانی ژیانی جڤاکی و کولتووری و زانستیدا دەبینین، لێ "نزیکەی پێکڕا" نیوەناچڵ، رواڵەتی، سادە، تەمەڵ، دەمەوەر و هتد پەرش بوونەتەوە، بەمەش ئێمە بەڕوونی دەبینین کە کوردایەتی هیچی دیکە نەبووە جگە لە درێژەپێدانی ڕاهاتوویەکانی...

کاوە جەلال: کوردایەتی چییە؟ (بەشی یەکەم)

1هەموو گەلێک بەتایبەتی لەنێو قەوارەیەکی دەوڵەتیدا دەتوانێت تا ڕادەی شیان پێبگات و خۆی بپارێزێت، جا ئەوە دەوڵەتێکی تاک-نەتەوەیی یان فرە-نەتەوەیی بێت. لێ دەوڵەت پرۆژەیە وەک دامەزراوەی نیشتمانێکی سەرهەڵداو، کە بێگومان نابێت لە واتایەکی تەسکدا وەک بەڵێندەرایەتی، فیرمای دروستکردن یان بازرگانی لێی تێبگەین،...

کاوە جەلال: "گۆڕان" وەک بزووتنەوەیەکی بێ-سەر

عەبدولڕەزاق شەریف لە بەشی پێنجەمی زنجیرە نووسینەکەیدا بە ناونیشانی "ئیتر قسە دەکەم" (بڕوانە "کوردستانپۆست") ناڕاستەوخۆ دەروویەک لەسەر کێشەیەکی کرۆکی ئاوەڵا دەکات کە کێشەی بەرپرسی سەرەکیی پارت یان بزاوتە لەنێو کوردەکاندا. ئەم کێشەیە دەرفەتمان دەداتێ تا ڕادەیەکی گونجاو لە کەسێتیی نەوشیروان مستەفا نزیک...

کاوە جەلال: چیرۆکى "حەسار"ى شێرزاد حەسەن

لە نێوەندى چیرۆکى "حەسار"دا کوڕێکی باوککوژ خۆى دەبینێتەوە، کە بەو کردارەى کوشتن نەک تەنیا لە دۆزەخى حەسارەکەى باوکى بە ئازادی ناگات و ناتوانێت هاوکات لەتەک دایک و خوشک و براکانى ئازاد بکات، بەڵکو دەخزێتە نێو زیندانێکى قووڵترەوە لەو حەسارە کە پێش کوشتنی باوکی بە ملکەچی تێیدا دەژیا.دانیشتوانى نێو حەسار...

کاوە جەلال: کەرامەترێزان لە سایەی خیانەتدا

خیانەت، کە ئێمە ڕەخنەییانە وەک فێنۆمێن پێوەی خەریک دەبین، هەمیشە خلیسکان، لەڕێدەرچوون یان ڕۆچوونی کەسی خیانەتکارە. کەس سێنسەکانی (حەواسەکانی) بە ناکۆکی بارگاوی بوون و گرژیون، کەواتە “هۆشی لای خۆ نەماوە” و بۆیە لەڕێی باو دەردەچێت: دەبێت بە خیانەتکار. بێگومان شێوەی دیکەی خیانەت هەن کە بۆ ئێمە بابەتی پێوەخەریکبوون...

کاوە جەلال: پرسی شۆڕش

بەشی چوارەم1ئێمە بۆ نزیکبوونەوە لە پرسی شۆڕش گەرەکە سەرەتا تێگەی "ستاتۆی سروشتی" (natural state) دیاری بکەین، کە یەکێکە لە تێگە کرۆکییەکانی "تیۆری ی مافی سروشت" (natural law) و فەیلەسوفانی وەک هۆبس، لۆک، ڕووسۆ، لە نوێنەرە سەرەکییەکانین. لەم تیۆرییانەدا، سەرباری جیاوازیی ئەنترۆپۆلۆژییەکانیان، ستاتۆی سروشتی...

کاوە جەلال: چیرۆکی "تەتەر"ی حسێن عارف

چیرۆکى "تەتەر"ى حسێن عارف1 کردارنوێنی سەرەکیی چیرۆکى "تەتەر" گەنجێکە بە ناوی سەردار، کە وەک کەسێکى هەڵوێستنوێن، واتا وەک پێشمەرگە، بەنێو پەیوەندییەکانی زێدی خۆیدا زیتبۆتەوە. لێ گۆڕانی ژیانی ئەم پیاوە گەنجە، هەروەها ڕووداوەکانى نێو کۆمەڵەکەى، هێندە خێرا و هەمەلایەنین، کە ئیدی بەهۆی ئەوانەوە هۆشی...

کاوە جەلال: "گۆڕان" پێویستی بە گۆڕانە

((تێبینی: ئەم نووسینە ساڵی 2012 لە حەفتەنامەی "هاوڵاتی"دا بڵاومکردەوە. ئەمڕۆ جارێکی دی 'سەرباری جیاوازیی هزریم لەو دەمە' دوای دەستکارییەکی زۆر کەمی هەندێک وشە یان فۆرمولەکردن بڵاوی دەکەمەوە. لێرەدا ڕووداوێکی کورت هەیە کە بەزۆریی نوکتەیەکی ئاماژەدەرە بۆ قبووڵنەکردنی تێڕوانینی جیاواز لە "گۆڕان"دا، بۆیە...

کاوە جەلال: پرسی شۆڕش (بەشی سێیەم)

1پەیوەند بە پرسی شۆڕشەوە ئەو پرسیارە کرۆکییە زیت دەبێتەوە، کە داخۆ چۆن تاکەکەس لە شێوەی ڕەفتار و هزرینی سوننیگەرا "دەر-بچێت"، ئاخر بەبێ خۆدنەفیکردن، واتا وەک پێشتر گۆتمان، بەبێ هەڵوەشاندنەوەی ڕەخنەییانەی کەسێتییە سۆسیۆکولتوورییەکەی خۆ و بنیاتنانەوەی کەسێتییەکی نوێ، کەسێتیی شۆڕشگێڕ چێنابێت. (ئەمە پرسیارێکە...

کاوە جەلال: پرسی کشانەوەی ئەمەریکا لە سوریا

دوای ١١ی سێپتێمبەر جیهان "پارالیزە" بوو، هەروەک ببێژین، زمانی لێبڕا، ئەوجا جیهان چاوەڕوانی ئەوە بوو کە داخۆ دەبێت گەورەترین زلهێزی جیهان لە وەڵامی ئەو لێدانە تێرۆریستییەدا چی بکات.بێگومان مەسەلەی کشانەوەی ئەمەریکا لە سووریا پڕمەترسییە، لێ لە چە ڕوویەکەوە؟ گومانی تێدا نییە لەو ڕووەوە کە دەشێت بەو ڕێیەوە...

کاوە جەلال: "مەسەلەى ویژدان"ى ئەحمەد موختار جاف

1"مەسەلەى ویژدان" چیرۆکی ژیاننامەیی زۆراب ناوێکە، کە بەدپەیوەندییەکانى ژینگەکەی ناهێڵن ڕێگەى ژیانێکى بەویژدان بگرێتە بەر، بەڵکو دەیکەن بە دەسەڵاتخوازێکى کوێر، کە ئیدی بەو ڕێیەوە لە خۆى و مرۆڤ و جیهان نامۆ دەبێت.زۆرابی "مەسەلەى ویژدان" لە قەزایەک دێتە جیهانەوە. ئەو هێشتا منداڵ دەبێت، کاتێک باوکى لە "شەڕى...

کاوە جەلال: Wanted Dead or Alive

داواکردنی سێ شۆڕشگێڕی کورد لەسەر شێوەی سەردەمی زووی کاوبۆیەکانی ئەمەریکا مەهزەلەیە. ئاخر ئەو سێ شۆڕشگێڕە پێکەوە لەتەک تاقمێک عەسابەدا نین و پۆلیس بەدوایانەوە بێت! ئەوان لەدژی سووپایەکی پتر لە حەوتسەدهەزاری لە جەنگدان، جگە لەوە هەموو جیهان دەزانێت لەکوێوە ئەوان جەنگ لەدژی دەوڵەتی تورک دەگێڕن! ئەوجا پارتەکەی...

کاوە جەلال: هونەر چییە؟

هونەر لە فراوانترین واتادا چالاکییەکى مرۆڤە کە بەرهەمێک دەخاتەوە. ئەم چالاکییە هونەرییە بە کوردى ناو دەنرێت "وەستایەتى". ئێمە هەروەها دەتوانین لە نووسینەکانى پلاتۆن و ئەڕیستۆتێلیسدا دیدى گریکەکان بۆ هونەر بخوێنینەوە. ئەوان لە "تێشنێ"ى، واتا لە هونەرى پاپۆڕسازى، پزیشکى، جەنگ، بیناسازى و هتد دەدوێن، کەواتە...