پاڵنەری ئیمپریالیزم بەشێوەیەکی بنەڕەتی ئابووری بووە و ئابووریشە، هەتا ئەگەر پاڵنەری ئایینی، سیاسی، نەتەو ەیی یا هەرپالنەریکی تریش بووبێت وەک دیوە ئاشکراکەی . بۆ نمونە هیرشی سەلیبیەکان بۆ ڕۆژهەلاتی ناوەراست لەبنەرەتا پالنەری ئابووری بووە لەژێر پۆزشی ئایینیدا، هەروەک سەر چاوە میێژویەکان باس ئەکەن، کە ۱۰ساڵ پێش هێرشی سەلیبیەکان بەهۆی کارەساتی سروشتیەوە لە باکوری فەرەنسا و ڕۆژئاوای ئەلمانیا، هەرەوها لە زۆر شوێنی تری ئەوروپا، بووە هۆی پەیدا بوونی رەوشی برسیەتی لەلایەک، و لەلایەکی ترەوە ستەمی خاوەن زەوییەکانی...