لە رۆژی 11-06-2024 تا  20-06-2024 کوردستانپۆست هیچ بابەتێکی نوێ بڵاوناکاتەوە


بازاڕی ئەو مەلایە بۆ چەند رۆژێک گەرم بوو

Saturday, 25/05/2024, 7:38

1413 بینراوە


بەرایی:

هەرخەڵاتێکی ئەدەبی ویان بواریی سیاسیی ورۆژنامەگەری ووەرزیشیی وزانکۆیی وکەسایەتیەکانی ناو بەدەروەی ژێردەستی داگیرکارانی باشووری کوردستان وبەرپرسانی دز وگەندەڵی زۆنی زەردوسەوزبدرێ بە هەرکەسایەتیەکی رۆژهەڵاتی کوردستان ورۆژئاوای کوردستان وباکوری کوردستان بایی فلسێک قیمەتی نییە وجگە لە وانەش مایەی شەرمە بۆ ئەو کەسانەی کە خەڵات لە دەستی مەسعودبارزانی وکوڕەکانی تاڵەبانی وەرئەگرن.کەسانێک کە باشووری کوردستانیان هەڕڕاج کردوە رادەستی دووژمنی قەستەسەریی کورد کردوە،کواشآیانی ئەوەن کە خەڵاتیان لە دەست وەربگێرێ.جارناجارێک بۆ شوێن ونکردنی نووسەروروناکبیرومامۆستا وڕای گشتی دونیای دەرەوە خەڵات دەدرێ بە هیندێک کەسایەتیی کورد کە گومان زۆرە لە سەر رابوردووی سیاسی ئەو کەسانە هەیە.ئەو گومانانەش بە بێ بەڵگە نین.

مەلای زار پیس:

مەلاعەوڵا حەسەنزادە ناسراو بە حەیاکی مەلایەکی زار پیسیشە.لە رووداوی دوای کۆنگرەی چواری حیزبی دێمۆکڕات کە لە شاری مهاباد بەرێوە چوو،دوای ماوەیەک شاعیری هەست ناسک ونیشتمان پەروەریی کورد،مامۆستا هێمن موکریانی لە بەر ئەوەی دانی دەگەڵ ئەو مەلایە وهاوبیرەکانی نەدەکوڵا،لە حیزب جودا بۆوە.بۆیە کەوتە بەر تەشەروقسەی سووکی مەلاعەوڵاوقاسملوو،مەلاعەوڵا پێی دەگووت:جاشە پیرە یان سەرقافڵەی جاشآن!قاسملووش پاشناوی جاشی میللی پێداوبەوجۆرە هەستی خۆیان درکاند. بۆیە هیچکات هێمنی کورد پەروەرشایانی ئەو تۆمەتانە نەبووە.
لاپەڕەیەک لە ژیاننامەی مەڵاعەوڵاکە وەک خەبات وسیاسەت پێمان دەفرۆشێتەوە:
بە پێی بڕیاری دەفتەری سیاسی مەلا عەوڵا دەنێردرێتە حاجی ئۆمەران لە باشووری کوردستان.لەو سەفەرەدا ٦یان٧ رۆژی پێدەچێ.لەوێ چەند کەس لە مەئموورانی بەعسیی عێڕاق بە هێلە کۆپتێڕچاوەڕوانی دەبن.کاتێک خۆی دەناسێنێ، ئەوانیش بە گرژیەوە پێی دەڵێن:وابڕیار بوو قاسملوو بۆ خۆی بێ بۆ نەهاتووە.مەلاش دەڵێ،قاسملووکاری هەبووە ومنی کردۆتە نوێنەری خۆی.
منیش رووم لە مەلا کرد وپرسیم:کاکی برا،دەفتەری سیاسی حیزب تۆی نارد بچی بۆ حاجی ئۆمەران وپەیامی دەفتەری سیاسییان پێ ڕابگەیەنی وبگەڕێوە بۆ مهاباد،نەک سواری هێلەکۆپتێڕی بەعس بێ وبچی بۆ کەرکوک.
مەلا عەوڵا گووتی: مەئموورەکانی بەعس داوایان لێکردم،کە دەبێ بچم لە کەرکوک ویستی حیزب رابگەیەنم.
منیش گووتم: تۆ فەرمانی مەئمووری بەعست لا گرینگ بوو یا بڕیاری حیزبی دێمۆکڕات؟
مەلاعەوڵا:چارەم نەبوو،دەبوایە بچم.
لەو سەفەرەدا مەلاعەوڵا حەسەنزادە گەڵالەیەکی حەوت خاڵیی سەددام حوسێنی دەگەڵ خۆی هێنابوویەوە کە دەستپێکی هەرخالێک بە وشەی / دەبێ / دەستی پێدەکرد.لەو حەوت خاڵەدا بە شێوەیەکی دەستووری ئەمر کرابوو بە کارگێڕآنی حیزبە دێمۆکڕات کە راستەوخۆ/دەبێ / هاوکاری حیزبی بەعس بن بۆ شەڕودژایەتی کردنی کۆماری ئیسلامی./ کاتی خۆی ئاماژەم بەو حەوت خاڵە کردوە لە وتارێکدا کە لە کوردستانپۆستدا بڵاو بۆتەوە/.
سەچاوە:کتێبتی ئاڵەکۆک لە نووسینی نەمر غەنی بلووریان.
لاپەڕەی:٣٣٨و٣٣٩.
مەلاوخەڵات:
ئەورۆژانە بازاڕی مەلا عەوڵا گەرمە:
چەند رۆژ لەوەی پێش لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا بە بەرفراوانی دیتم کە مەلا هاتۆتە شآری سلێمانی تا خەڵاتی پێبدرێ.بەڵام کوڕەکانی تاڵەبانی وەریان نەگرتەوە وئیزنی موراسیمی وەرگرتنی خەڵات بە مەلا نەدراوە.داخی گرانم بۆ هیندێک سیاسیکارورووناکبیریی گێژەڵووکە کە رێگا نەدراوە ئەو خەڵاتە لە سەر سنگی مەلا بدرێ،سکاڵاوهێرشیی خۆیان بۆ ئەو کارە نیشآنداوە ومەلایان بە مافدارپێناسە کردوە،کە بۆچی بەرگریی کراوە لە دانی ئەو خەڵاتە.
لە حیزبێکدا کە پاشناوی دێمۆکڕاتی بە خۆیەوە لکاندووە،بە درێژایی مێژووی ئەو حیزبە رەخنە گرتن لە سیاسەتەکانی ئەو حیزبە وکەسایەتیەکانی ناو ئەو حیزبە گرتن وترۆروقسەی نەشیاوباو بووە،تا دەگەڵیان بی مرۆڤێکی باشی،هەرکاتیش رەخنەت لێ گرتن ناوت بە خراپ وجاش وناحەز دەبردرێ.سەدان ئاکاری بەرێوەبەرانی ئەو حیزبە لە ئاڕشیوی ئەو حیزبەدا تۆمار کراوە.زۆرینەیی دابڕان ولێکترازان ودووبەرەکیی ناو حیزبە لە چوار دەیەی رابووردوودامەلاعەوڵا ڕۆڵی سەرەکی بینیوە.کە چی تاقمێک بێ خەبەرلە سیاسەت وادەزانن ئەو مەلایە شایانی خەڵاتی جۆراوجۆرە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە