• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

نوکتە

سێ پێشمەرگە باسی بوونە پێشمەگایەتی خۆیان دەکەن

لە یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی خۆشناوەتی کۆمەڵێک پێشمەرگە بۆ نان خواردنی نیوەڕۆ دابەش دەبەن بەسەر  گوندەکەدا، سێ پێشمەرگە بەر ماڵێک دەکەونکابرای خاوەن ماڵ لەسەر نانخواردنەکە دەڵێتتێناگەم ئیوە بۆ بوون بە پێشمەرگە ئەگەر بۆ خۆتان خەریکی کاسبی بوونایە باشتر نەبوو!؟پێشمەرگەی یەکەم دەڵێت:- من لە داخی سەدام...

سەعدی ئەحمەد پیرە دەڵێت من لە ناو یەکێتیدا وەکو مەلا ژن وابووم

لە دانیشتنێکدا بە دەم خواردنەوەوە، یەکێک لە برادەرەکانی لە سەعدی ئەحمەد پیرە دەپرسێت:- ئەرێ تۆ لە ناو یەکێتییدا ئەندام نەبوویت، هیچ کار و  خەباتێکتیش نەبوو، لە نێوان خۆماندا بێت کاتی خۆی پاراستن بوویت و دواییش وەکو بەعسییەک ناویشت چووە ناو فایلدارەکانەوە! ئەری نهێنی ئەمە چییە کەوا یەکسەر بووشیت...

لە یەکێک لە دێهاتەکانی کوردستان کابرایەک کوڕەکەی ناوی بارزان دەبێت

لە یەکێک لە دێهاتەکانی کوردستان کابرایەک کوڕەکەی ناوی بارزان دەبێتلە سەردەمی شەری براکوژییدا دێیەکە لەلایەن پارتییەکانەوە بۆ ماوەیەک دەستی بەسەردا دەگێرێت، لەو کاتەدا کوڕەکەی لە دەرەوە دەبێت، باوکەکە بە دەنگی بەرز بانگی دەکات تا بێتە ژوورێ، دەیەوێت چەکدارەکانی پارتییش گوێیان لێبێت، بە دەنگی بەرز هاوار...

ئەوەندەی نەمابوو کورد لە دەستمان نەجاتی بێت

دەڵێن مەسعود بارزانیی و جەلال تالەبانی پێکەوە لە کۆبوونەوەدا دەبن، خەریکی گفتوگۆ و قسەکردن دەبن، لەو کاتەدا فڕۆکەکانی حکومەت بە سەریانەوە فڕکەی دێت و بۆردومانی ئەو ناوە دەکات، لەو کاتەدا فڕۆکەیەک نزیک ژوورەکەی ئەوان دەسدڕێژێک دەکات، هەردووکیان خۆیان دەدەن بە زەویدا و پاش ماوەیەک کە فڕۆکەکان دەڕۆن، تالەبانی...

الله جل جلالە!

لە کاتی ٣١ی ئابدا، پارتی چەند ناوچەیەك داگیر دەکات،  بەرپرسێکی پارتیی  دەبینێت لەسەر دیواری بارەگایەکی چۆڵکراوی حزبێکی ئیسلامیدا نووسراوە: الله جل جلالە!چاوی دەپرژێتە پشتە سەری و دەڵێ: لێرەش باسی جەلال کراوە! هاوار دەکات دەڵێت: یاڵڵا بیگۆڕن بە بارزانی، ناچار بە بۆیاخ دەیسڕنەوە و دەیکەن بە:...

لە هەولێر کەس ناوێرێ دەم بکاتەوە

 له‌ گه‌رمه‌ی رووادوه‌كانی ١٧ی شوباتدا، كابرایه‌كی هه‌ولێری ده‌م و ددانی دێشێ، لە هەولێرەوە سەفەر دەکات دەچێتە سلێمانی بۆ لای دکتۆری ددان، دكتۆره‌كە لێی دەپرسێت: باشە بۆ لە هەولێر نەچوویت بۆ لای دکتۆر و هاتووی بۆ‌ سلێمانی؟. نەخۆشەکە لە وەڵامدا دەڵێت لۆ لە هه‌ولێرێ كه‌س ده‌وێری ده‌م بكاته‌وه‌

ئاسیاسێڵەکەی فاروقی مەلا مستەفا

ئاسیاسێڵ کە سەر بە فاروقی مەلا مستەفایە، تازە لە هەولێر کرابۆوە، پارتی وای لێکردبوو کە بە ناڕەحەت دەنگ دەهات و دەنگ دەڕۆیشت،  کابرایەک سیم کارتێکی ئاسیا سێلی کڕیبوو، تەماشا دەکات پاش کەمێک دەنگ نامێنێت، یەکسەر تووڕە دەبێت جوێن بە فاروقی مەلا مستەفا دەدات، لە بری ئەوەی ناوی باوکی کە مەلا مستەفایە...

سەرۆک جاشێکی ناسراو لە گەرمیان دەچێتە لای شێتێکەوە

سەرۆک جاشێکی ناسراو لە گەرمیان دەچێتە لای شێتێکەوە و پارەی بە خێر دەداتێ، ئەویش دەڵێ ناتوانم لێت وەربگرم! سەرۆک جاشەکە دەڵێت: بۆچی وەریناگریت؟ لە وەڵامدا شێتەکە دەڵێت: ئاخر تۆ بە نامەردی پەیدات کردووە، من چۆن بە ئاسانی وەریدەگرم!

بارزانی شێت و مێت ناناسێ هەر قسەی پێ بڵێیت ده‌تكوژێ

دوای تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان، كابرایه‌ك له‌ هه‌ولێر نه‌خۆشی ده‌رونی دەبێت، وەکو شێتی لێدێت بە دەم رێگاوە کە دەڕوات هەر جنێو دەدات، یه‌كێك پێنج هه‌زاری پێ ئەدات دەڵێت جوێن به‌كۆسرەت رەسوڵ بده‌، ئەویش پارەکە وەردەگرێت و تێر جنێو بە کۆسرەت دەدا، دوایی دەهەزاری دیکەی پێ دەدات، ئەڵێت دەی ئێستا جنێو بە تالەبانییش...

کابرایەک لە هەولێر تەلەفۆن ئەکات بۆ پۆلیس، ئەڵێ توتیەکەم ون بووە.

کابرایەک لە هەولێر تەلەفۆن ئەکات بۆ  پۆلیس، ئەڵێ توتیەکەم ون بووە.. پۆلیسەکەش دەڵێ: جا توتی ونبووە، کەی کێشەی پۆلیسە؟کابرا وەڵام دەداتەوە دەڵێ: دەزانم بەڵام  ویستم پێتان بڵێم ئەگەر دۆزیتانەوە هه‌ر جنێوێکی بە  پارتیی و بە کاک مەسعود دا، ئەوە ڕای خۆیەتی و هیچ پەیوەندی بە منەوە نییە.

مەلا بەختیار نیگەرانە لە یەکێتیەکانی دەجنە ناو گۆڕان

مەلا بەختیار دەچیتە لای مام جەلال و نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت بەرامبەر ئەو ئەندامانەی یەکێتی کە پۆل پۆل دەچنە ناو گۆڕان.مەلا بە مام دەڵێت چی بکەین باشە بۆ ئەوەی ئەندامەکان نەچنە ناو گۆڕان؟مام جەلال وەڵامی دەداتەوەو دەڵێت: ئەگەر دەتەوێت یەکێتیەکانی ناو گۆڕان بێنەوە ناو یەکێتی من دەزانم چۆن دەبێت.مەلا بەختیار...

دیلێکی داعش دەیەوێت زوو بیکوژن

پێشمەرگە داعشێك دەگرێ، تەماشا دەکەن كەوچكێكی بەدەستەوەیە، لێی دەپرسن ئەوە چییە بەدەستەوە؟.ئەویش دەڵێت: ئەوە کەوچکە، خێرا کەن زوو بمكوژن، چونکە كاتژمێرێكی تر لە بەهەشت لەگەڵ "ئەسحابەكان"نان دەخۆم.ئەوانیش دەڵێن: مادام وایە، (3) كاتژمێرى تر ئەتكوژین بۆ ئەوەی بچیت قاپەكان بشۆیت