بۆ ئیسلامەکان تەنها باوەڕ بەدرۆ دەکەن!؟

Sunday, 24/02/2013, 12:00

3851 بینراوە


لە ماڵپەڕی یوتووبیدا کۆمەڵێک کورتە فلیم کە دوو سێ ساڵێک دەبێت، بڵاوکراوەتەوە، کە بەو ئەو کورتە فلیمانە، دەیانەوێت دەقەکانی قورئانی پێ پشت ڕاست بکەنەوە، کە دەربارەی نەتەوەی (عاد، سەمود، لووت) دەدوێت. لەو کورتە فلیمانەدا، کۆمەڵێک کەللە سەری گەورە گەورە کە هە ردانەیه‌ک لەو کەللە سەرەرانە دە هێندەی مرۆڤێکی ئاسایی ئەمڕۆمان گەورەترە. هەروەها باڵاشیان دەهێندەی باڵای مرۆڤەکانی ئەمڕۆ بەرز ترە.
سەیرەکە لەوێدایە، کە کەسانی دنیا دیدەو خاوەن باوەڕ نامەی بەرزی وەکوو دوکتۆر، مامۆستای زانکۆ، تەنانەت جیلۆلۆجی و ئەرکەلۆجیش، کە شارەزای ئەو بوارەن، ئاگادارن، کەچی بی پەروایی، بی ویژدانی لەناو کۆڕ و کۆمەڵی گەنجان، لااله اللە لایەتی، بێ ویژدانانە ماشاالله دەکات.


ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ هەر پارچە بەردێکی دەستی مرۆڤە کۆنەکان، یان پارچە سەرە تیرێک بدۆزرێتەوە، ئەوا خێرا وەک هەواڵێک بڵاو دەکرێتەوە، تێڤی و ڕادێۆ و ڕۆژنامەکان، هەروەها ماڵپەڕە بەربڵاوەکانی سەر تۆڕی ئینتەرنێت، بڵاو دەکەنەوەو دەیکەن بەهەرا و پڕوپاگەندەی زۆری بۆ دەکەن، لەبەر هیچ نەبێت، لەبەر ئەوەی کە زیاترین ڕۆژنامە بفرۆشن. بۆ نموونە لە میسر هەرەمێکی نوێ دۆزراوەتەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ڕەمسیس و وەزیرەکەی، ئەم هەواڵە نەک هەر لە گۆڤارە زانستیەکان، یان گۆڤارە لێکۆلینەوە، توێژینەوەکاندا بڵاو دەکرێتەوە، بەڵكوو لە تەواویی ڕۆژنامە و هەواڵە جیاوازەکاندا بڵاو دەکرێتەوە.
ئێستا لەم جیهانەی تێیدا دەژین، چەند مۆزەخانەیەکی ناودار و دەوڵەمەندمان هەیە، بۆ نموونە مۆزەخانەی لۆڤەر لە پاریس، ئەرمێتاژ لە لینینگراد، هەروەها مۆزەخانەی لەندەن، سەراپای کۆڵانەکانی یۆنان خۆی مۆزەیەکە........ هتد، لەو مۆزەخانەنادا، چیت بوێت، دەست دەکەوێت، تەنانەت لە مۆزەخانەی ئارمێتاژی لینیگرادا، بەباری ٦٠ ووشتر کتێبی کوردی لە کوردستانەوە براوە بۆ ئەو مۆزەخانە. بەکورتی بەتایبەت مۆزەخانەی لیننگراد، بە شێوەیەکی هەنەرمەندانە دابەش کراوە، قۆناغەکانی ژیان هەر لە سەردەمی بەردینەوە تا ئەو سەگەی بە گەشتی گە ڕەوانەی ئاسمان کرا، تێدا دەبیندرێت، مۆزەخانەی لۆڤەر و لەندەن و سەرجەم مۆزەکانی جیهانیش بەهەمان شێوە. کەچی بە هیچ شێوەیەک، نموونەی لەو کەللە سەرانەی کە ئەو ڤیدۆ کلیپانە بڵاوی دەکەنەوە، نابیندرێت، کەچی ئیسلامەکان، باوەڕ بەو ڤیدێۆیە دەکەن، بەڵام باوەڕ ناکەن کە بە چاوی خۆیان دەیبنن. تەنانەت، مۆزخانەیەکی دیکە لە نزیک مەیدانی سوور هەیە، کە ئێسکی فیلی ماموتی تێدا نمایشکراوە، کە تەنها شفرەکەی شاخەکەی بەلای کەمەوە ١٠ مەتر دەبێت، کەچی باسی ئەو کەلە سەرانە نابیندرێت، کە ١٠ هێندەی مرۆڤی ئەمڕۆ گەورەترە!
هەروەها، هەروەک زۆربەمان لە قوتابخانەی ناوەندی، پۆلی دووی ناوەندی و سێی ناوەندی دەربارەی مرڤە کۆنەکانمان خوێندوە، وەک مرۆڤی جاوە، نیاندەریال......هتد. بەتایبەتی مرۆڤی نیاندەرتاڵ، کە پێش٣٣هەزار ساڵ پێش ئەمڕۆ ژیاون. ئێستا بەهۆی زانستەوە، توانیویانە کە ناوکی یان نەخشەی ژیانی ئەو مرۆڤە بچینن، واتا یەکەم ئەو مرۆڤە ٣٣هەزار ساڵ پێش ئەمڕۆ مردوە، زیندوی دەکەنەوە،
دوەم ئەو پرۆسە ئەوەدەسەلمێنێت، کە بوونی مرۆڤی نیاندەرتاڵ بوونی هەبوە، چونکە ئێسک وپروسەکانیان ماوە، لە مۆزەخانەکاندا نمایش دەکرێت. بەڵام چونکە قورئانی ئیسلامەکان باس لەو جۆرە مرۆڤە ناکات باوەڕی پێناکەن و باوەڕ بەدرۆو دەلەسەی فۆتۆشۆپ باوەڕ دەکەن، کە کەلەسەری مرۆڤی عاد یاد سەمو کەلە قورئاندا ناویان هاتوە باوەڕ دەکەن. بۆیە ئەم بیر بۆچوونە کارەساتێکی ترسانەکەو پێویستی سەرشانی هەموومانە کە هەوڵ بدەین ڕیگیریان لێبکرێت.
ئەو لینکەی سەرەوە، کەلە ڕۆژانامەی میتۆری سویدی بڵاوکراوەتەوە، لەزمانی ڕۆژنامەی بەربڵاوی وەکوو دەیلی تەلگرافەوە ئەڵێ: دوکتۆرەکان بەدوای ژنێکی ئازادا دەگەڕێن، کە بتوانێت، نەخشەی مرۆڤی نیاندەرتال لە مندالدانی خۆیدا گەورە بەخێو بکات. ئەفسووس دوای ئەوەی کە ئەو هەواڵەم لەفەیسبووک بڵاو کردوە، کۆمەڵێک بەبێ ئەوەی کەلەهیچی بابەتەکە تێبگەن، دەستیان کرد، بە جنێودان.
لەم لینکەی خوارەوەشدا،ئەوە بورهان دەکات، کە هەر دیاردەیەکی نوێ بدۆزرێتەوە، خێرا دەدرێت بە دەزگای هەواڵەکان. کەچی لە هیچ شوێنێک باس دەربارەی ئەو کەلە سەرە گەورانە نابین کە بەدەنگەوە قورئان دەخوێنن، کەباس لە ئایەتانە دەکات، کە باس لە نەتەوەکانی وەکوو عا، سەموود، لووت دەکات!
قورئان باسی داناسۆر و فیلی مامووت ناکات، باسی مرۆڤی جاوە و نایندەرتاڵ ناکات، قورئان باسی ئەو تەنانە دەکات، لە خودی محەمەد دیوویەتی و ڕۆژانە بەرچاوی کەووتوە، محەمەد خۆی شوانی ووشتر بوە، بە شێوەو ڕوخساری سەرسام بوە، بۆیە لە قورئاندا ئەڵێ: ئایا نابینن کە ووشتر چۆن ئافەرێندراوە، ئایا نابینی ئاسمان تەخت کراوە، قورئان سورەی غاشیە١٧. ئاخر لە سکی داینەسۆرە گەورەکاندا، جێگەی ١٠٠ ووشتر دەبێتەوە!
ئاقڵەکان شەڕ دروست دەکەن، گەمژەکان بەڕێوەی دەبەن، گەمژەکانیش بەرهەمەکەی دەخۆن. بەرهەمی شەڕی جیهانی دوەم، چوە گیرفانی جێمس مارشاڵ شمس، کەیەک دڵۆپ خوێن لە گیانی نەتکا بۆ شەڕەکە، شمس تانها بازرگانێکی نەوت زیاتر هیچی دیکە نەبوو. پاشانیش سامانەکی بۆ ئەننە نیکۆل شمس مایەوە، کەلە ژیاندا، دوو دەستەسڕی نەشۆردوە، هەروەها لەژیانیشدا، دوو دێڕی بۆ نەنسراوە. خوێندێکی واشی نەخوێندوە، سەدان فلیمی ڕووت و پڕوپاگەندە بۆ ژێر دەپێ، زیاتر هیچی دیکەی پێنەکراوە. ئەویش لە گەوجی خۆی توخمە بێهۆش کەرەکانی بە هەڵە بەکار هێناو مرد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە