كەمئەندامانى سەنگەر تاڵەبانیان بەدروشمى سولفە سولفە كردە دەرەوە !!

Friday, 03/07/2009, 12:00

2107 بینراوە


ئەم ئێوارەیە تاڵەبانى كۆبوونەوەى لەگەڵ كەمئەندامانى سەنگەر هەبووە كۆبوونەوەكە وەك باقى كۆبوونەوەكانى تر تایبەت بوو بەبانگەشەى هەڵبژاردن و كۆمەڵێك وەعد و بەڵێنى بەدرۆ بەكەمئەندامانى سەنگەر ، لەكۆبوونەوەكەدا تاڵەبانى بریاریداوە بەدابین كردنى 14 سەیارە بۆ لقەكانى كەمئەندامان و هەر كەمئەندامێكیش سەد دۆلار بەدیارى وەربگرێت ، ئەوەى كەمئەندامان زیاتر مەبەستیان بووە وەرگرتنى سولفە و باشتركردنى موچەى كەمئەندامان كەماوەى زیاتر لەساڵێكە بڕیارەكە لەپەرلەمان دەرچووە ئەوان جێ بەجێیان نەكردووە ، هەروەها ناعەدالەتى لەموچەبەندى كەم ئەندامان و ئەو پلانەى بۆ پیاوەكانى خۆیان داناوە ، دوایى ئەوەى كەم ئەندامان بێ هیوا بوون لەوەى كۆبوونەوەكە هیچ بەرژەوەندیەكى بۆ ئەوان تیابێ چەند كەم ئەندامێك هاوار ئەكەن سولفە سولفە سولفە بۆیە تاڵًەبانى پەست ئەبێ و كۆبوونەوەكە جێ دێڵێ و ئەچێتە دەرەوە .... ئەوەى كەمئەندامانى نیگەران كردوە پێدانى سەیارە بەماستاوچیەكانى خۆیان و بەڵێنى بەدرۆ بۆیە كەم ئەندمان لەگەڵ هاتنە دەرەوەیان لەكۆبوونەوەكە هەر كەم ئەندامە و لەئاست خۆیەوە كەوتۆتە جنێودان بەتاڵەبانى و بەیەكێتى و لیستى كەرە دێزەكە ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە