هەڵەبجە لە نێوان جەلال و سەدام دا

Monday, 16/03/2015, 12:00

3519 بینراوە


فەخری کریمی کۆنە کۆمۆنیست و گەورە ڕاۆێژکاری سەرۆک کۆماری عیراق جەلال لە شەوی 16.07.2014. ووتی: جەلال دەیزانی %100 . دەستور لە عیراقدا پێلێژدەکرێ.لەژێر هەڕەشەی ئیراندا، بێدەنگ بوو. بۆیە من نامەوێت ببم بەسەرۆک کۆمار .
ئەندری مارلوکس سیاسەتمەداری ئەڵمانی دەڵێت:
(ئەوەی گەرەکی بێ ئایندە بخوێنێتەوە . پێویستە لاپەڕەکانی ڕابووردوو هەڵبداتەوە) .
Wer in der zukunft lesen will.muss in der Vergangenheit bltten.
(Andre Malraux)
ئەگەر جەنگی عیراق و ئیران نەبوایە. کارەساتی هەڵەبجەش نەدەبوو. کەواتە کیمیابارانی هەڵبجە پەیوەندی بە ئیستراتیجی سەربازی هەردوو بەرەی جەنگەوە هەبوو. لە گۆڕەپانی جەنگدا پردێک، شارێک، گوندێ . گردۆڵەیەک، کارخانەیەک.رۆڵێ گرنگ لە بلانسی ئیستراتیجی سەربازی لایەنەکانی جەنگ دەبینن .
عیراق و ئیران دوو ووڵاتی جەنگی بوون . بەشێکی سنوریان خاکی کوردستانە. لەهەردوو بەشی ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان دوو هەرای چەکداری هەبوو . لە ڕۆژهەڵات قاسملۆ جاشی عیراق و چەکدارەکانیشێ بە پڕاکتیک بەشێک بوون لە سوپای عیراق بە بەرگی کوردیەوە . لە باکور سنوری هەڵەبجە لە ژێر کۆنتڕۆڵی جەلالیەکاندا بوو. نەک مەلاییەکان. سەدام ویستی نەبوو باشوری کوردستان بکات بە بەرەیەکی جەنگ . نەک لەبەر خاتری کورد بەڵکۆ لەبەر نەبوونی دەسەڵاتی کۆنتڕۆڵێ ناوچەکە. ئیران بە پێچەوانەوە . دوو ئیستراتیجی هەبوو . بەهۆی خۆڕێتی جەلالەوە نەبێ ناتوانی ئەو دوو ئیستراتجیە مسۆگەر بکات :
ئەگەر ئیران بتوانی سنوری هەڵەبجە و سلیمانی کۆنتڕۆڵ بکات .
١: رێگەی یارمەتی و گەیاندنی چەک و تەقەمەنی لە قاسملۆ دەبڕێ .
٢: هێزی ئیرانی نزیک سنوری سلیمانی ببێتەوە.کۆنتڕۆڵکردنی سەرچاوە پیتڕۆڵیەکانی کەرکوک مسۆگەر دەکات. قورگی ئابوری جەنگی عیراق دەگرێ .
ئەم دوو ئیستراتیجیەی ئیرانیەکان زۆر زیرەکانە بوون. ئەوان(ئیرانیەکان) نەخشەیان کێشاو ئەندازیاری جێبەجێکار (جەلال) بوو.
ئیران ئەوەی کێشابوو کردی . سەدام مافی خۆیەتی بەرگری لە سنوری جەنگەکە بکات.
بۆیە هەڵەبجە بوو بە قوربانی ئیستراتیجی ئیرانی و گەوجی و بێ ڕەوشتی جەلال و دڕندەی سەدام . کە کارەساتەکە ڕوویدا ... لە زاری نەوشیرەوانەوە . جەلال وتی : ئاخ بۆ یەک دوو هەڵبجەی تر . لەیاسای ئەڵمانیدا دوای دوو ساڵ قەرز کۆن دەبێ و خاوەن قەرز مافی نامێنێ . لە هەمان یاسادا کوشتن هێچ کاتی کۆن نابێ . دەبێ سزای تاوانبار بدرێ. لە شارە بێ حورمەتەکەی سلێمانیدا(ئاسایش) هەیە لەو دەزگایەدا ئەو ئەفسەرەی هەڵەبجەی بەگازخنکاند(تاریق رەمەزان)زیندانی بوو.بەڕەزامەندی سەرکردایەتی جەلالیەکان. زۆر ئاسای ئازادکراو .کەسێک نەبوو بڵێ بۆ؟
ئیمڕۆ لە شاری هانۆڤەر خۆپێشاندر دژی بە ئەمەریکاکیکردنی ئەوروپا و سیاسەتی ئەڵمانیا لە گرفتی ئۆکراینا کرا . رۆژنامەنووس کریستوف پێشنیاری ئەوەی کرد . سەرۆک وەزیرانی ئەڵمانی خانمی ئینگیلا مایکل دادگای بکرێ . منیش لە ساڵ رۆژی هەڵەبجەدا پێشنیاری ئەوە دەکەم . جەلال بەتاوانی هەڵەبجە و تاوانەکانی تر دادگای بکریت. ئەگەر مردیش لاشەکەی بسوتینری . سووتوەکەی فڕێ بدرێتە زێرابەوە .
ئای نیشتمانی داماو . ئێمە لەسەرت دەردەکرێن و دەکوژرێن.کەچێ قاحبەکان.هەراجت دەکەن وهەر ئەوانیش لەسەرت ڕادەبۆێرن .. هونەرمەند ئەحمەد کایە.

https://www.facebook.com/drjaza.chingiani
16-03-2015

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە