PJAK: داستانی قەندیل بە رۆحی ١٤ی تەمووز سەرکەوت

Monday, 16/07/2012, 12:00

2371 بینراوە





کۆردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان بە بۆنەی بەرخۆدانی کاریرانی پێشەنگی تەڤگەری ئازادی گەلی کورد لە ١٤ی تەمووزی ساڵی ١٩٨٢ لە زیندانی ئامەد و بەرخۆدانی ١٦ی تەمووز یەکەمین ساڵرۆژی (حەماسەی قەندیل) لێدوانێکی نووسراو بڵاو کردەوە و یادی بەرخۆدێرانی (١٤)ی تەمووزی زیندای ئامەد و گیانبەختکروانی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد گرت.


PJAK حەماسەی قەندیل وەکوو بەردەوامی ڕۆحی ١٤ی تەمووز ناودێر دەکات و بانگ لە گەلی کورد دەکات پەرە بە سەرھەڵدانی خۆیان بدەن و ھەتا سەرکەوتن تێکۆشانی خۆیان بەردەوام بکەن.


کوردینسایۆنی PJAK لە لێدوانەکەی سەرنج بۆ سەر گرینگی ئەم قۆناغەی کە تێکۆشانی گەلی کورد و گەلانی ھەرێمەکە تێدا بەرێوەدەچێ و رادەگەیەنێ: "لەم قۆناغە گرینگەدا گەلەکەمان بە پێشەنگایەتی تێکۆشانی دیموکراتی لە ھەرێمەکەدا دەکات و گرینگی تەڤگەری ئاپۆیستی لە ھەموو کاتێک زیاتر خۆی دەنوێنێ. بەرخۆدانی کادیرە پێشەنگەکانی وەکوو محەمەد خەیری دورمووش، کەمال پیر، عاکیف یڵماز و عەلی چیچەک، لە بەرامبەر فاشیزمی دەوڵەتی تورک لە ١٤ی تەمووزی ساڵی ١٩٨٢ دا ئیرادەیەکی وەھای خولقاندووە، کە ھەتا ڕۆژی ئەمرۆ رۆلێکی چارەنووس سازی ھەیە."


کۆودیناسیۆنی PJAK لە لێدوانەکەیدا دەسنیشانی دەکات کە ئەگەر ئەمرۆ گەلی کورد لە ھەموو بەشەکانی کوردستان لە گۆڕەپانەکان لە بەرامبەر داگیرکەراندا لە بەرخۆداندایە، ئەوا لە سایەی تێکۆشانی شەھیدانی ١٤ی تەمووز و ھەڵوێستی ئەوان ھاتووەتە ئاراوە و لە بەردەوامی دا رادەگەیەنێ:"بێگومان ھێشتا دەوڵەتانی داگیرکەر ھەوڵدەدەن کۆیلایەتی لە سەر گەلەکەمان فەرز بکەن، بەڵام لەگەڵ پێشکەوتنی تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ و پەرە سەندی ڕۆحی بەرخۆدانی زیندانی ئامەد، ئەو سەلـێدراوە کە ھیچ دەوڵەتێکی زۆردار ناتوانێ لە بەرامبەر گەلێک دا کە گەورەترین چەکی تێکۆشانی ھەتا شەھید بوونە، راوەسێتێ و ئیدی گەلی کورد نە بە ئەشکەنجە، نە بە سیاسەتی چەپەڵی نکوولی و لەناوبردن کۆتایی پێنایە. ئێمە وەکوو پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە ساڵرۆژی بەرخۆدانی زیندانی ئامەد دا، سڵاو لە ڕۆحی شۆرشگێرانە و سەرھدانی گەلەکەمان لە ئامەد دەکەین."


PJAK لە درێژەی لێدوانەکەیدا سەرنج بۆ سەر ١٦ی تەمووز ساڵرۆژی حەماسەی قەندیل ڕادەکێشی و رادەگەیەنێ، ساڵی ڕابردوو لە ڕۆژانی وەکوو ئەمڕۆ دا ھێزەکانی سپای پاسدران بە کەڵک وەرگرتن لە تەکنۆلۆژیای پێشکەوتووی شەڕ و ھەزاران پاسدرا و بەکرێگیراو ھێرشیان کردە سەر قەندیل و باشووری کوردستان و ھەوڵیاندا ھێزەکانی PJAK لەناوبەن، بەڵام گەریلاکانی PJAK لەسەر بنەمای ئەو بەڵێنەی بە گەلەکەی دابوو، بەرخۆدانێکی شکۆدار و شایستەی ئەنجام دا.


کۆردیناسیۆنی PJAK لە لێدوانەکەیدا سەرنج بۆ سەر بەرخۆدانی گەریلاکانی لە حەماسەی قەندیل دا ڕادەکێشێ و ڕادەگەیەینێ:" شەھیدان قارەمانی ئێمە وەکو شەھیدی سمکۆ، عەگیدم، ساریا ، بەرفین و شەھیدانی دیکە لە رۆژانی تێکۆشانیدا سەلماندیان کە قەندیل ھەروەھا دڵی ئازادیخوازانی کوردستانە و سەرچاوەی ھێزی پێشکەوتنی دیموکراسیە لە ھەرێمەکەدا. حەماسەی قەندیل سەلماندی کە گەلی کورد لە ئاکامی دەیان ساڵ تێکۆشاندا ئیدی دەتوانێ پارێزوانی لە نرخەکانی خۆی بکات و لە بەرامبەر سیاسەتی زۆرداریدا سەر دانانەوێنێ. ئیرادەی ئاپۆیستی ھەموو کاتێک بە سەر پیلانگیری و ھێرشەکان دا سەرکەوتووە. ئەوەی لە ساڵی ڕابردوو کە بەرخۆدانی قەندیلدا روویدا دووبارە بوونەوەی ئەو راستییە بوو. وەکو پارتی ژیانی ئازادی کوردستان یادی بەرخۆدانی قەندیل بەرز رادەگیرین و سەری ڕێز و نەوازش لە بەرامبەر رۆحی فیدایانەی سمکۆ، عەگید، سەبرییە، زەردەشت و بەرفین و سەرجەم شەھیدانی رێگای ئازادی کوردستان دادەنەوێنین."


کۆردیناسیۆنی PJAK دەستنیشانی دەکات:"بەرخۆدانی قەندیل، گەورەیی و عەزەمەتی ھاودەنگی گەلەکەمانی لەگەڵ گەریلا، نیشانی ھەموو دۆستان و دوژمنانماندا" و ڕادگەیەنێ:" ئەو خۆڕاگرییە سەلماندی کە گەلەکەمان بە پشتبەستن بە ھێزی گەریلاو، لە بەرامبەر ھەر جۆرە ھێرشێک کە بکرێتە و سەر دەسکەوتەکانی گەل ڕادەوەستێت و وڵامی شیاو بەو ھێرشانە دەداتەوە."


ئێمەش وەک PJAK، وێڕای پێداگریکردن لە سەر دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ چارەسەری دیموکراتی و ئاشتیانەی پرسی کورد، کە بە ڕۆحی بەرخۆدان و خۆڕاگری ١٤ ی تەموز تا دەگاتە بەرخۆدانی قەندیل، ڕایدەگەیەنین کە ئاستی چالاکی و ھەڵسووڕانامان تا گەیشتن بە ئامانجە بەرزەکانی گەلەکەمان ، پەرە پێدەدەین."


لە کۆتاییدا لێدوانەکەی PJAK دا ھاتووە:" جارێکی تر یاد و بیرەوەری خۆڕاگری مێژوویی ١٤ ی تەموز و بەرخۆدانی قەندیل بەرز رادەگرین و بانگەێشت لە تەواوی وڵاتپارێزان دەکەین تاو ھاودەنگ لەگەل گەلی ئامەد و سەرھەڵدانە نوییەکەی، گوێ بە تێکۆشانی دیمۆکراتیکانەی خۆیان بدەن تا ئەو کاتەی دەیگەین بە لووتکەی سەرکەوتن."

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە