پۆلیسى بەلژیكا هەڵیكوتایە سەر رۆژ تیڤى (ROJ T.V)

Thursday, 04/03/2010, 12:00

1350 بینراوە


كات ژمێرى 5:30 ى سەرلەبەیانى ئەمرۆ 4-3-2010 پۆلیسى بە لژیكا هەڵیكوتایە سەر تەلەفیزیونى رۆژ تیڤى(ROJ T.V) و پاشكۆنترۆل كردنى ستۆدیۆكە پەخشى راستەوخۆى تەلەفیزیونەكەیان وەستاند.
داخستنى رۆژ تیڤى پاش ئەو نەخشە ئەمنیە دێت كە لەلایەن هەر پێنج ولاتى (ئیتالیا وفەرەنسا و هۆڵەندە و ئەڵمانیاو بەلژیكا) بریارى لەسەر دراوە بۆ دەستگیركردنى چالاكوانانى سەر بە PKK ، یەكەم هەنگاوى ئەو نەخشەیەش مانگى رابوردوو لەلایەن هێزە ئەمنیەكانى وڵاتى ئیتالیاوە دەستى پێكرد كە چەندكەسێك بە تۆمەتى هەبونى پەیوەندى بە PKK وە لەو هەڵمەتەدا دەستگیركران.
سەرچاوەیەكى ئاگادار لە روداوەكە ئەوەى پشت راستكردەوە كە پاش هەڵكوتانەسەر ستیۆدیۆى رۆژ تیڤى وكۆنترۆڵكردنى لەلایەن هێزێكى زۆرى پۆلیسى ئەووڵاتەوە پەخش راوەستاوە و چەندكارمەندێكى تەلەفیزیونەكەش دەست بەسەر كراون.
سەرچاوەكە ئاماژەى بەوەدا كە بۆ ئیدادەكرنى روداوەكە خۆپێشاندان لەبەردەم ئۆفیسى تەلەفیزیون دەستى پێكردوە.هاوكات تیمەكانى تەكنیكى لە چەند وڵات و جێگەى ترەوە سەرقاڵى خستنەكارى پەخشى نا ئاساین بۆ ROJ T.V .
داخستنى تەلەفیزیۆنە كوردیەكانى وەك (MED T.V, MEDIA T.V) لە وڵاتانى ئەوروپا لە دوو دەیەیى رابوردوەوە تا ئێستا لە سەر داواو فشارى دەوڵەتى توركیا بوە بە بیانوە لایەنداریەتى ئەو تەلەفیزیونانە لەگەڵ پارتى كرێكارانى كوردستان.
شایانى باسە چەند رۆژ لەمەو بەر دادگاى ئەڵمانیا هەڵوەشانەوەى ئەوبریارەى راگەیاند كە لە لەساڵى 2008 لەسەر داواى وەزارەتى ناوخۆ بۆ راگرتنى پەخشى ئەوتەلەفیزیۆنەى دەركرد.


[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە