یادێک له قوربانیانى تاوانى " بۆتێ " .

Friday, 29/05/2009, 12:00

10263 بینراوە


کوشتاری به کۆمه ڵ له لایه ن رێژیمی به عسی فاشییه وه ته نیا خه ڵکی سڤیلی نه گرته وه ، به ڵکو ڕۆڵه شۆڕشگێڕ و خۆڕاگره کانی ڕۆژهه ڵاتی کوردستانیشی له چه ند شۆێندا دایه به ر په لامار " بۆتێ " نموونه یه کی دیکه له کاره ساته کانی حکومه تی دیکتاتوری ڕوخاوی پێشوی عێراقه .
له ڕۆژ 25 ی گۆڵانی 1988 دا ، و به دوای کۆشتاری دڕندانه ی 72 پێشمه رگه ی گۆردانی شوانی کۆ مه ڵه ، بۆمبارانی شیمیایی ناوچه ی مه له كان له لایه ن فرۆکه شه ڕکه ره کانی به عس ، گۆندی "بۆتی" که باره گایه کی کۆمه ڵه ی شۆڕشگێڕانی کوردستانی ئێرانی تێدا بوو ، که وته به ربۆمبارانى گازی ژه هراوی فرۆكه كانى عێراق و ئه م ڕۆڵه خۆشه ویستانه گیانیان به خت کرد :سمایل مۆسته فا زاده ، ئه حمه و مۆ حه مه دی ،بایه زید به یاز ، په رویز تاچه وانچی،حوسه ین سیگاری،سه عید مۆ حه مه دی،جه لال پێنجوێنی ،فریشته ی ڕه زایی (ناسراو به زۆهره) ، عه بدوڵه هوشیاریان (شاخه وانی ناسراوی هیئه تی کێو پێوانانی سنه) ،عه لی حه سه ن مۆحه مه دی (ناسراو به ته هموررس)،فه ره نگیز شاهویی ،که ریم عه بدۆڵا پور ،که ریم جه نه تی ،مر یه م مه جنون (ناسراو به سه عاده ت) ،که ماڵ ڕه زا نه ژاد ، که یو مه رس مۆ هاجر (ناسراو به جه بار) ، مه نو چه ر مه حمودیان (ناسراو به مۆرته زا) ،مۆ حه مه د ڕه سول خۆش سفه ت(ناسراو به حه مه بازوکا) ،مۆ حه مه د عومه ر عه لی ، نادر قزی زاده ،وه فا توتونچی ، حامد مۆده ڕه سی ، ناسێح ئازمون .بێگۆمان ناوی ئه م ئازیزانه و سه دان ڕۆڵه ی نیشتمان په روه ری کوردستان که بونه ته قۆربانی سیاسه تی شه ڕ خوازانه ی داگیرکه رانی کوردستان ، هه تاهه تایه له مێژووی کورددا ده مێنێته وه . یادیان به رز و پیرۆز بی .

چاودیری کوردوساید چاک
کۆمیته ی ڕۆژ هه ڵات
28.05.2009
www.chaknews.com
, www.chak.be

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە