بەسەرهاتی کورد لەگەڵ پۆلیس و فرنەکانی ئەسینا

Saturday, 31/10/2009, 12:00

1844 بینراوە


بەرلەپەرینەوە ووچانێک لەئەسینا
ئێمەی کورد رەنگە هەرلەقەدەرەوە وەها خوڵقابیین کە بەشمان راکردن بێت بەدوای خەون و ئاواتەکانماندا لەم جیهانە، کەپێی ناگەین لە کۆتاییدا. ژیانی ئاوارەیی و غوربەتی تاراوگە ئەو کاتە هەستی پێدەکەین، کەلەنیشتیمانەکەمان دادەبرێن بەجەستە.کاتێک بەماندوو بونێکی ئێجگار سەختەوە دەگەیتە شوقەی قاچاغچیە بێویژدانەکان لە ئەسینا وادەزانی ئیدی گەیشتوویتە ئەو بەهەشتەی کە هەریەکەمان لە خەیاڵماندا بۆ خۆمان بنیادناوە.باسکردنی هەڵسوکەوتی قاچاغچیە کوردەکان لەگەڵ نەفەرەکان هەر لەدەستدریژی کردنە سەر هەرزەکارو ئافرەتاکان، لێدان و سوکایەتی کردنێکی نامرۆڤانە پێیان، لە باس کردن نایەت و رەنگە هەر یەکەمان سەرگووزشتەیەکی تاڵمان هەبێ لە گەڵیان. ئەوەی ئیمەدەیزانین ئەسینا زێدی ئەفڵاتوون و سوکراتە.بەڵام ئەمرۆبۆتە زێدی کوردیش، ئاخۆ کوردیش خەریکی فێربوونی فەلسفەی بەجێماوی ئەوانە یان بەدوای چیدا وێڵە؟
ئەگەرچی یۆنان یەکێکە لە ووڵاتەکانی ئەوروپا،بەڵام ئەوە تەنها لە رووکەش و ناودا ئەوروپایە نەک لە نەوەرۆک و ئەرکەکانی، بە نمونە هەڵسوکەوتی پۆلیسی یۆنانی جیاوازی نیە لەگەڵ پۆلیسی دەوڵەت تورکدا لەلێدان و تەقە کردن لەپەنابەرەکان کە تائیمرۆ چەندین پەنابەر بەدەستییان کوژراون وکەم ئەندام بوون. یۆنان سادەترین ماف بۆ پەنابەرێک دابین ناکات کەروو لەووڵاتەکەی بکات ئەوە جگە لە سنورداشکردنەوەی پەنابەر، ئەوەی بۆپەنابەر کارەساتبارترە لەم چەندساڵی دواییدا پەنجەمۆر کردنی هەرپەنابەرێکە کەپێبخاتە خاکەکەیەوە، دواتر هیچ ووڵاتێکی تری ئەوروپا ئەو پەنابەرە وەرناگرێت کەپەنجەمۆری یۆنانی هەبێت،بەڵکوو دیپۆرتی یۆنان دەکرێتەوە .گەران بەئەسیناداو رووکردنە ئەو شەقامەی کەناسراوەبە(ئامۆنیا) زۆرێک لە رەنگ و رووخساری کوردەکانت نیشان دەدات کە چۆن لەژیانێکی پر لەئازاروو کوللە مەرگیدا دەژین. گردبوونەوەی کوردەکانیش بە هۆکاری بوونی چەند چێشتخانەو چایخانەیەکی کوردییە لەو شەقامە،هەر لە نێوان چەند کاتژمیرێکداپۆلیسە ماتۆرسوارەکانیش لە پر خۆیان بەو ئامۆنیادا دەکەن،ئیدی دەبیتە راکەراک و هاوار کردن. کوردەکان دەڵین(پاقلە)هات،کاتێک پرسیارم کرد مەبەستان لە پاقلە چییە گووتیان بۆ ئەوەی یەکتر ئاگادار بکەینەوەو پۆلیس تیمان نەگات، کەمەبەستمان هەڵهاتنە لە ترسی ئەوبۆیە لەبری ئەوەی بڵێن پۆلیس هات، دەڵین پاقلەهات. هۆی هاتنی زوو بەووی پۆلیسیش بە هۆی بوونی کریارو فرۆشیارەکانی ماددە هۆشبەرەکانو بوونی ژمارەی قاچغجیەکانەلەو ناوەدا.ئامۆنیا شەقامیکی جەنجاڵ و قەڵەباڵغ.ژمارەیەکی زۆری بێگانەی تری یۆنانی لەوێ دەبینرێن، کەخەریکی فرۆشتنی سیم کارت و مۆبایل وپاکەت و کەل و پەلی ترن.دواندنی هەر کوردێک لە ئەسینادا بۆخۆی چیرۆکێکە پر کارەسات وەک خۆیان باسی دەکەن و دەتوانین بیبینین لێرە کارو کاسبی و پەیدا کردنی بژێوی رۆژانە ئێجگار سەخت و گرانە.شێوازی کارکردن کرێکاری و شاگردی کردنی وەستای بیناکان، بەشێکە لەوکارە گرانانەی لەبینا بەرزەکاندا کوردەکان دەیکەن. ئەگەرچی خۆیان گووتەنی دەست هەموو کەسیکیش ناکەوێت. بۆیە ژمارەیەک لەوانەی گیریانخواردوە لەو ووڵاتەدا ناچاری کاری نایاسایی و ناشیاو بوونەتەوە هەرلەقچاغچی کردن بە مرۆڤ و ماددە هۆشبەرەکان تا دەگاتە ئەوەی کەلەچەند کوردێکم بیست، سێکس کردن لەگەڵ ئەوانەی کە لەناو کوردەکان بە(فرن)*ناویان دەبەن. (فرن)ئەو پیاوە یۆنانییانەن، کەئارەزووی سێکس دەکەن لەدوەوە.بەپێی ووتەی چەندکەسێک کە من لە نزیکەوە دواندمن گووتیان، لەئەسینادا ژمارەیەکی زۆر لە رەگەزی نێر ئارەزوو دەکەن کەهاو رەگەزی خۆیان سێکسیان لەگەڵبکات. بەم کارەش برەپارەیەکی باش دەدەن بەو کەسەی کەلەدواوەبچێتەلایان. شێوەی دۆزینەوەی کار لە ئەسینادا زۆر گرانە بۆ بیگانەکان ئەگەر هیچ مۆڵەتیکی رێگا پێدراوت نەبێت بۆکار کردن بە شێوەیەکی فەرمی. لەوشارەدا بۆدەست کەوتنی کار کەمن بینیم، هەستانی خەوەلە کاتژمێر 4و5 بەیانییە بۆ ئەو شوێنانەی کە بە مەیدانی کرێکارە بیانیەکان ناسراون. بۆ ئەوەی کارێکت دەست کەوێت بۆئەو رۆژە. بەڵام بەقسەی ئەو هاورێیەم کەمن لەئەسینا لەلای بووم گووتی، زۆرجار فرنەکان دێن بۆئەوەی کەسێک بەناوی ئیشەوە لەگەڵ خۆیان بەرن، بەڵام دواتر سواری خۆیانی دەکەن و پارەی ئەو رۆژەی دەدەنێ. وە ئەوەی لە هەمووی سەیرتر ئەو بۆی گێرامەوە ئەوە بوو کەهێندک جار کوردەکان مامەڵە و سەودا بە(فرنەکانەوە)دەکەن.ئەو هاورێیەم گووتی کەفرن هەبووە پارەی باشی داوە بەو کەسەی سواری بووە بۆیە کەسێکی تر فرنەکەی لێی کریووەتەوە بەنرخێکی زۆر کەهێندیک جار گەیشتۆتە 400بۆ500 یۆرۆ و چەند دەستێکی کرووە. بەسەرهات و چیرۆکەتاڵەکان زۆرن لە ئەسینادا بەو پێیەی ئەو شارە سەرەریگای هەموو ئەو پانابەرانەیە کەدەیانەوێت بگەنە ناو جەرگەی ئەوروپا بەو هیوایەی کەس رێی بەشێوەی قاچاغ نەکەوێتە ئەو شارە.

*فرن ئەو کاسانەن کە هۆمۆن کورەکان لە ناو یەکدا دەڵێن فڵان کەس ئیشی فرن دەکات
تێبینی: من کا‌تێک لە ئەسینا بووم ئەوانەم هەموو بە واقعی دیت. وە من چەند کە سێکم دواند کە نەسیاو هاورێم بوون کە ماوەیەکی زۆرە لە ووڵاتەن تەنانەت من یەکیکم دواند کە خەریکی فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر بوو بەڵام ئامادە نەبوو قسەم بۆ بکات وە رازیش نە بوو ناوی بهێنم


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە