که‌رکووک
Friday, 08/01/2010, 12:00
1364 بینراوە
جارانی زوو
ته‌مه‌نی خه‌ونی ڕابردوو
که‌رکوک یاده‌کانی
ره‌حیم ئاوا‌و شۆریجه‌و ئیمام قاسم
شاکاری شارانی دڵ بوون
گوڵاڵه سووره‌ی ده‌شتی گه‌رمیان
بازاڕی شای جوانی گول بوو
له نه‌وروزه
ده‌شت و باڵای بابا گوڕگوڕ
ئه‌رازایه‌وه به فه‌رشی گوڵ
قه‌دباڵه‌کان هه‌وارگه‌ی ئافره‌تی کورد بوو
پۆل پۆل ده‌هاتن و... کنریان... ده‌کرده‌وه
شاه سوارێک له دامینی دۆڵ و شاخه
به‌رامبه‌ر رژێم ڕێگڕ بوو
ئێره ده‌نگی کوردوستانه
له کووچه‌ی ماڵه‌کاندا
ده‌روازه‌ی نهێنی دل بوو
هه‌موو میله‌ت قوربانی
ڕه‌وای گه‌ل بوو
ساڵ هات و چوو
ئه‌و چرایه‌ی له به‌ر تۆبوو هه ڵ کرا
کوژایه‌وه
داگیر که‌ر هێشتا ماوه
ئاوه‌ره‌کان بوون شارێک
بوون به به جێگری
شاری گل
وێنه‌ی هه‌ژاری شاره‌که‌م
وه‌ک خۆی ماوه
بۆ مافی تۆ
هیشتا بریارێک
نه‌دراوه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست