خۆپیشاندانی خەڵکی گەڤەر دژی ئێران دو کەس بریندارن

Friday, 14/05/2010, 12:00

1381 بینراوە


خۆپیشاندانی خەڵکی گەڤەر دژی ئێران (فۆتۆ)

دو کەس بریندارن
24 کاتژمێر: لەشاری گەڤەری باکوری کوردستان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە بەرامبەر ئیعدامی پێنج چالاکی سیاسی لەلایەن ئێرانەوە، خۆپیشاندانێکی جەماوەری ساز کرا. لەو خۆپیشاندانەدا شەڕ و پێکدادان لە نێوان پۆلیس و گەنجاندا هاتە ئاراوە کە بوه هۆی برینداربونی دو هاوڵاتی کورد و نۆ کەسیش لەلایەن پۆلیسەوە قۆڵبەست کران.

لە یەکەم کاتژمێرەکانی بەیانیدا لە شەقامی جەنگیز تۆپەل گروپێک لەلاوانی کورد بۆ پشتیوانی لەمانگرتوانی رۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەها پرۆتستۆ کردنی کۆماری ئیسلامی ئێران لەدەوری یەک کۆبونەوە و دژی ئێران دروشمیان وتەوە. پۆلیسی تورکیا بە ئاو و گازی فرمێسک رێژ ویستی بڵاو بە خۆپیشاندەران بکا و لە ئەنجامدا پێکدادانێکی چەند کاتژمێری لەنێوان پۆلیس و خۆپیشاندەراندا هاتە ئاراوە و تا دەمەوئێوارە بەردەوام ئەو پێکدادانە درێژەی خایاند.

لەخۆپیشاندانی ئەورۆی شاری گەڤەردا 9 کەس لەلایەن پۆلیسەوە قۆڵبەست کران کە 7 کەس لەوانە مێرمنداڵن و هەروەها دو کەسیش بریندارن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە