هیزە چەكدارەكانی كوردستان هوشداری دەدەنە دەسەڵات ئەگەر نان بڕاویان بكەن تۆڵە لە بەرپرسان دەكەنەوە

Monday, 03/08/2009, 12:00

1627 بینراوە


پەیامنێری كوردستانپۆست لە سلێمانی:
لە دوای هەڵبژاردنەكانەوە دەسەڵات كەوتووەتە نان بڕینی هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس و پێشمەرگە بە بیانوی دەنگدانیان بە لیستی گۆڕان، ڕۆژانە بە سەدان پێشمەرگە و ئاسایش و پۆلیس تەلەفۆنم دەكەن، دەڵێن هەڕەشەی نانبڕین و نەقڵكردنمان لێدەكەن، گوایە دەنگمان بە لیستی گۆڕان داوە، ئەوانەی تەلەفۆن بۆ دەكەن جەخت لەوە دەكەنەوە، كە بژێووی ماڵ و منداڵیان لەسەر ئەو كارەیە، ئەگەر بێتو هەر بەرپرسێك نەقڵیان بكات یان نان بڕاویان بكات ئەوە تۆڵەی لێدەكەنەوە، ئەو هێزە چەكدارانە ڕوونیان كردەوە، كە نان بڕین واتا تیرۆر و سەربڕینی ماڵ و منداڵیان، ئەو چەكدارانە وتیان ئەگەر دەسەڵات ئەو كارە بكات ئەوە دووبارە شەڕی براكوژی لە كوردستاندا بەرپا دەكەن.
ئه‌و چەكدارانه‌ وا ڕایده‌گه‌یه‌نن، که‌ ئامادەشن لەسەر نان بڕین بدەنە شاخ و تۆڵەی خۆشیان لەو بەرپرسانە بكەنەوە، ئوباڵی ئەو شەڕەش دەخنە ئەستۆی جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی، كە ماوەیەكە خوێنی خەڵكی كوردیان نەڕشتووە ئه‌یانەوێت كوڕی خەڵك بە كوشت بدەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە