حسێن كەلارى دەنگ دەكڕێت

Monday, 03/08/2009, 12:00

1554 بینراوە


پەیامنێرى كوردستانپۆست_ هەولێر
دوابەدواى هەڵبژاردنەكانى پەرلەمانى هەرێم و ئەو شكستەى كە لیستى كوردستانى لە شارى سلێمانى خواردى و لە شارى لیستى گۆڕان دووەمى بە دەست هێنا، ئێستا بۆ هەڵبژاردنى ئایندە حسێن كەلارى قایمقامى قەزاى بنەسڵاوەى سەر بە شارى هەولێر لە هەوڵى دەنگ كڕیندایە.
سەرچاوەیەك لە نزیك قایماقمى بنەسڵاوە و حسێن كەلاریەوە پێى راگەیاندین، كە حسێن كەلارى قایمقامى ئەو قەزایە ترسى لەوە نیشتووە كە بۆ هەڵبژاردنەكانى داهاتوو دەنگ نەهێنێت، هاوكات سەرچاوەكە ئەوەى پێ راگەیاندین كە قایمقامى ناوبراو مانگانە 150 هەزار دینارى لە میزانیەى قایمقامیەت بۆ بەرپرسى رێكخراوى بنەسڵاوە بڕیوەتەوە، كە بتوانێت بۆ دەنگدانى داهاتوو دەنگى بۆ كۆبكاتەوە، ئەو سەرچاوەیە ئاماژەى بەوەشدا كە حسێن كەلارى كە خەڵكى كەلارە ئەگەر خێرى هەبوایە ئەوا لە ناوچەكەى خۆى ئێستا كار بەدەست دەبوو، بەڵام لەبەر ئەوەى نورى حەمە عەلى باشى دەناسێت، كە لەگەڵ نەجم عەمیدى زێرەڤانى و سیقە پێكراوى نێچیر بارزانى، كە ناسراوە بە پڵنگە حیزەكە دەستى تێكەڵە و خەریكى سۆزانى هێنان و بردنن بۆ یەكتر، ئەو پشتگیرى ناكات، هەروەها ئەو سەرچاوەیە كە لە قایمقامیەتەوە پێى راگەیاندین حسێن كەلارى لە كاتى دابەشكردنى زەویەكاندا بەسەر كرێچیەكان ئافرەتێك لەناو دائیرەدا هاوارى كرد و وتى ئەگەر منیش لەشفرۆشم بۆ بهێنانایە ئەوا ئێستا زەویتان بە من دەدا، بۆیە هەر زوو حسێن كەلارى لەوە تێگەیشت و بانگى كردەوە، دواى رێككەوتن بڕیارى دا كە پارچە زەویەكى بۆ وەرگرێت و لە بەرامبەردا سێكیس لەگەڵ ئەو ئافرەتەدا بكات.
لە لایەكى ترەوە سەرچاوەكە ئاماژەى بەوەدا كە لە بنەسڵاوە 3 بەنزینخانە هەن، كە حسێن كەلارى لەگەڵ هەر سێكیاندا شەریكە.
ئەمانەن بەرپرسە حكومیەكان بۆیە لە قەزاى بنەسڵاوە لیستى گۆڕان دووەمى هێنا و ئەوەشى كە دەنگى بە لیستى كوردستانى دابوو تەنها ئەوەبوو كە ترسێندرابوو.
چاوەڕوانى نهێنى ترى حسێن كەلارى بن، كە چۆن لە باڵى جەوهەر نامیق هەڵگەڕایەوە و بووە پیاوى نێچیرەڤان بارزانى.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە