مەسعود بەرزانی دیسان ئەنفالمان بۆ بەڕێ دەکات

Thursday, 13/12/2012, 12:00

1959 بینراوە


ئەمڕۆ ١١ی ١٢ی٢٠١٢ سەراپای تێڤیەکانی عێراق، ڕایاگەیاند کە ووشیار زێباری خاڵۆ مەسعود بەرزانی، ئەو که‌سه‌ی کە تەنها ڕوخساری و قەبارەی لەمرۆڤ دەچێت، کۆڵانە و کۆڵانیەتی تا عێراق لەبەندی ٧ نەتەوەیەکگرتوەکان، دەربهێنێت. دەرکردنی عێراق لەبەندی حەوتەم. واتای دەرچوونی عێراق لە ژێر چاودێری، نەتەوە یەکگرتوەکان، ئەمەش لەکاتێکدا خاڵۆی ئەو شتە زلە، بۆ گەڕانەوەی ئابڕوی تکاوی، کەلە ٣١ ئابدا پێڵاوبارانکرا، لەکەرکووک، دەیەوێت بە فڕوفیشاڵ بیسەلمێنێت کە جیڤارایەکی کورد. لەکاتێکدا هەر هەموومان دەزانین کە سیخوڕەکانی کۆنسوڵگەری ئەمەریکا لە عێراق خۆی لە ١٥٠٠٠ سیخوڕ تێدەپەڕێنێت، ئەمەش واتای هەروەک (ئالانی جەنەڕاڵی تورکییای فاشی دەسبەسەرکراو، لەکاتی دەسگیرکردنی ڕێبەری گەلەکەمان بەڕێز عەبدولا ئۆجەلان گووتی: چۆلەکەش بە بێ پسوڵەی سی ئای ئەئ، ناتوانێت بە ئاسمانی تورکیادا بفڕێت)، واتا ئەگەر موبارەکەی ئەمەریکا نەبێت، هیچکامیان ناتوانن کە دەمەقاچانێکیش بتەقێنن، نەک بەکار هێنانی چەکی قورس، ئالەم کاتەدا. دڵنیام هەموومان بیرمان دێت، کە مەسعود بەرزانی سوێندی بەشەرەفی خوارد، پاش ٣١ئاب، کە ئیتر دەست نەخاتە دەستی جەلال تالەبانیەوە، کەچی هەردوای ئەوەش، کاتێک کە ئەمریکا پێویستی پێیان بوو، ئەوبوو (مادیلن ئۆڵبڕایت) گوێی هەردووکیانی گرت و کۆتایی بە شەڕ، هات لەسەرداخوازی ئەمەریکا. هەروەها کۆرپەی سیاسییش لەوە تێدەگای کە نا ووشیار زێباری بە فەرمانی خاڵۆی ناتوانێت،دەست بە تەوالێتیش بگەیەنێت. ئیتر، ئەمە نهینی نیە، لەکاتێکدا کە خۆیان لەهەراو هوریاکانیاندا، ئەوە بەدەر دەکەوێت، کە لەشکری عێراق، مەترسیە، هەرچەند خۆشیان نایشارنەوە و بەفەرمی ئەڵێن کەلەشکری عێراق مەترسیە، بۆ سەر کوردستان، ئەگەر مەترسیە بۆ هەوڵدەدەن کە عێراو لەبەندی حەوتەم دەربکەن، ئەمە لەکاتێکدایە، ئەگەر لەشکری عێراق مەترسیش نەبێت بۆ سەر کوردستان، هیچ پیویست ناکات، کە هەوڵبدرێت، کە عێراو دەربهێندرێت لە ژێر کایگەری بەندی حەوتی ن ی، چونکە کە کورد هیچ گەرەنتیەکی نیە. گەرەنتی بە کڕینی زاوای وەک غازی یاوەرعجێل،کە هەر لەبووکەکەمان تیربوو، لێی جیابوەوە، یان بەفرۆشتنی پارچەزەویش کار مەیسەر نابێت، چونکە دیتمان کە مالکی بە پەلە پروزێ، پارچە زەویەکەی فرۆشت، هەروەها لە غەمی سەندنەوەی دوکتۆرا ساختەکەشی نیە، چونکە ئەو گەیشتە پلەی سەرۆک شالیاری عێراق و دڵنیایە کە گەلی کورد لەسەر گۆڕی دوکتۆر ئەسەلان بایز نانوسێت، د ئەرسەلان بایز، بەڵکوو دەنوسێت، ئەرسەلان فرسەت. با لەم بازموو بالۆرە بەگەڕێن، چونکە دڵنیاین کەنە شەرواڵ، نە پارچە زەوی، هیچ دادێکمان نادات، جگەلەوەش، جیهان، جیهانێکی کەڵەگاییە، جەنگی دوەمی جیهانی کۆتایی هات، کەچئ ئەمەریکا هەربەکەڵەگایی، دوو بۆمبی ئەتۆمی کێشا بە هێرۆشیماو ناکازاکیدا، کەچی تائیساش هیچ ووڵاتێک لەگوڵ کاڵتری پێنەگوتوە. خودی ئەوروپا دەیان جار بەفەرمی ئاشکرایکرد، کەتورکییای فاشی چەکی کۆکوژی دژ بە جەنگاوەرەکانی پەکەکە بەکار هێناوە، کەچی هێشتا لێپێچینەوەشیان، لەگەڵ تورکیا نەکردوە. ئێستاش تەنها هاوارێک کەمابێت، هاواری جەماوەری گەلی کورد، پێوسیتە بەدەنگ بێت و ڕێگە نەدات، کە عێراق لە ژێر بەندی حەوت دەربهێندرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە