بە قسەى تاڵەبانى بێت ئەوەى دەنگ بە بارزانى نەدا دوژمنە

Sunday, 12/07/2009, 12:00

2250 بینراوە


ئەگەر تاڵەبانى یەك تۆز ئابڕوى هەبوایە , یەك تۆز ئەخلاقى سیاسى هەبوایە , یەك تۆز شەرمى بكردایە , ئەبوایە بەوهەناسە سواریە و بەو گەڵ و گیپاڵەوە كە ناتوانێ خۆى لەسەر قاچ خۆى ڕابگرێ ئاوا بانگەشەى بۆ گەورەترین خیانەتكار نەكردایە و مەسعودى خیانەتكارى لێ نەدەكردین بەو قارەمانەى كە وێنەى نیە , ئا بەمەدا دیارە جەلال هەرچى ئەخلاق بێت نیەتى , ئەو ئاوا بانگەشە بۆ ئەو سەرۆكە دۆڕاوە ئەكات كەچى هەر ئەو سەرۆكەیە ناهێڵێ وێنەى سەرۆكى لیستى كوردستانى لە هەولێر هەڵبواسرێ , شەرمەزارى ئا لێرەدایە هەمو شەقامەكانى سلێمانیان پڕ كردوە لە وێنەى خۆى و مەسعود كەچى ئەوان ئامادە نین یەك وێنەى دختۆر بەرهەم هەڵبواسن
لە كۆبونەوەكەى دوێنى قەڵادزێدا كە پیرە گورگى خەڵەفاو تاڵەبانى ئامادەى بوو تاڵەبانى ووتى بە كوێرایى چاوى دوژمنان ئەم جارەش بارزانى هەر سەرۆكى كوردستانە چۆن خولى یەكەم سەرۆك بوە ئەم جارەش هەر خۆى سەرۆكە ,ئەو دوژمنانەى تاڵەبانى باسیان دەكات ئەو میللەتەیە كە ئامادە نیە دەنگ بدات بە كەسێك كە گەورەترین خیانەتكارى ئەم سەدەیە بوە , لاى تاڵەبانى مەسعود ئەو تێكۆشەرەیە كە هەموو ژیانى پێشمەرگە بوە و ئێمەى میللەتیش كە دەنگ نادەین ئەوا دوژمنین ,سەیرى ئەم پۆلێن كردنەى تاڵەبانى كە نیوەى ئەم میللەتە بە دوژمن بزانێت تەنها لەبەر ئەوەى ئامادە نیە پەنجەى بۆ لیستێك و سەرۆكێك مۆر بكات كە تابینە قاقایان نوقمى گەندەڵى و كورد فرۆشى و خیانەت بوە , ئاخر شەرمەزاری نیە بۆ ئێمە دەنگ بدەین بە سەرۆكێك كە بە ئیمزاى ئەو دەیان هەزار گەنجى ئەم ووڵاتە كوژران ,هەر بە ئیمزاى ئەم سەرۆكە ڕۆژانە هەزاران جەندرمەى تورك بێ لە دەرگا لێدان خۆیان دەكرد بە ناو ئەم هەرێمەدا و پێشمەرگە قارەمانەكانى پەكەكەیان شەهید دەكرد ,هەر بە ئیمزاى ئەم سەرۆكە ملیارەها دۆلارى ئەم ووڵاتە دزراو و ڕەوانەى بانكەكانى ئەوروپا و ئەمریكا كراوە و هەر بە ئیمزاى ئەم سەرۆكە 200 تانك و بە هەزاران قوات خاسەى ڕژێمى بەعس هاتنە ناو هەرێمەكەمانەوە و گەورەترین خیانەتى مێژویان كە 31ى ئاب بوو تۆمار كرد , ئەوە بێجگە لە خیانەتەكانى تر , جا شەرم نیە ئەم میللەتە جارێكى تر دەنگ بداتەوە بەم سەرۆكە كورد فرۆش و خیانەتكارە , بەڕاستى ئەوە گەورەترین شەرمەزارییە بۆ ئەو میللەتەى ئەم جارەش ئەوەى بە سەرۆك قبوڵ بێت , كەس پێى سەیر نیە كە تاڵەبانى بانگەشە بۆ مەسعود بكات چونكە هەتا ئێستاش خۆشى جاش و كورد فرۆشە و هاوپیشە و هاوشانى مەسعود بارزانیە , ئیش كردن بۆ خیانەتكارێك وەكو ئەوە وایە تۆش هاوشانى ئەو خیانەتكارە بوبیت ,تاڵەبانى و سەرانى تڕٍۆى یەكێتى وا دەزانن خەڵك ئەوە ندە گێلە ئیتر بە فیك و فاكى ئەم سەرە گەندەڵ و دزانە هەڵئەخڵەتێى و ئیتر ئەچێت پەنجە مۆر دەكات بۆ مەسعودو لیستى هەچەكە , ئەوە ڕۆیشت , ئیتر جارێكى تر كەس بە ئێوە و پارە و دەمانچەكانتان هەڵناخڵەتێ ,دەك بەر نەفرەتى ئەم گەلە بكەویت , بەر نەفرەتى خوێنى ئەو هەزاران شەهیدانە بكەویت كە بە فەرمانى جەنابتان بونە قوربانى و بە كوشتان دان , چى بە كەس و كارى ئەو شەهیدانە ئەڵێیت , دەك لەوە ڕیسوا تر بیت جەلال تاڵەبانى خائین كە ئەتەوێت بۆ خولى ئەمجارەش ئەو ناپیاوە گرگنە خیانەتكارە ببێتەوە بە سەرۆكى ئەم هەرێمە دەك لەوە ڕیسواتر بیت خائین زادە ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە