داعش لە هەناوی مۆدێرنەوە

Saturday, 26/09/2015, 17:12

2395 بینراوە


لام سەیرە کە تا ئێستا نوسینی هەر بیریارێکی کوردم خوێندۆتەوە دەربارەی تیرۆریزم و بە تایبەتیش داعش هەموویان دەڵێی لە کۆبونەوەیەکی هاولایەنیەوە بڕیاریان داوە کار لەسەر یەک تەوەرەی و یەک لایەنی دیاردەکە شڕۆڤە بکەن ئەویش داعش وەک گەڕانەوەیەک بۆ مێژووی ئیسلام و عەرەب، بۆ خۆ قوتارکردن لەم گرفتە بە باشی دەزانم چەند نموونەیەک بێنمەوە بۆ ئەوەی بەیان بێت کە هەر ڕەوتێک دەتوانرێت ببەسترێتەوە بە ڕەوتێکی مێژوویەوە ئەویش بە هۆی تێگەیشتنی بیری ئێمە بۆ ڕوداوەکان و نەبوونی توانا بۆ دروست کردن و دامەزراندنی ڕێیباز و ڕێگەیەکی نوێ (کە پێم وایە مەبەست لە کۆتای مێژووش هەمان مانا بێت کە توانای بیناکردنی شێوازێکی نوێ و فکرێکی تازە نەمابێتەوە و هەر هەوڵێک لە تاشینی هەمان پەیکەری ڕابردوو زیاتر نوێکاریرک لە خۆ نەگرێت) 
نموونەش ئەمەیە نا تەبایی پارتە سیاسیە کوردیەکان بێنین و بیبەستینەوە بە سەردەمی میرنشینە کوردیەکانەوە هەمان ڕووداو دووبارە نەبوونەتەوە ؟ 
یان ئەو کاتەی میرنشینێکی کوردی هەست بە هێزی میرنشینەکەی تری هاوسێی دەکات هەمان کردەوەی ئەنجام نەئەدا کە لە ۳۱ دا ڕویدا ، یان ناڕەزاییە جەماوەری و ناوچەییەکانی ئەو کاتە هەمان گۆتایی نەبوو کە پارتێکی کوردی بەرامبەر خۆپیشاندەرانی ۱۷ شوبات ئەنجامی دا ، ئەمانە و هەزاران ڕووداوی تر کە میرنشینەکان خۆیان لە ژێر چەتری دوو هێزی (ئێرانی ، تورکی ، عەرەبی ) حەشار دەدا و بەرامبەر یەک پلانیان دەگێڕا .
بۆ هێزێکی وەکو دەوڵەتی ئیسلامی هەمان شت ڕاستە بەڵام ئێمە نابێ وا سەیری حکوومەی کەردی بکەین وەک درێژ کراوەیەکی میرنشینەکان بێگومان بۆ دەوڵەت ئیسلامی بە هەمان شێوە، چونکە ئەو باس و خواستە نامانگەیەنێت بە هیچ سەرە ڕێگەیەکی بیر و چارەسەر ، خۆ ئەگەر بڵێین مەنگۆلیەکان هەمان کرداریان کردووە ڕاستە بەڵام هیچ کاتێک نەمان بیستووە دەوڵەتی ئیسلامی درێژ کراوەی دەوڵەتی ئیسلامی بێت .
پێویستە بیر لەوە بکەینەوە بۆ بەم شێوەیە کار دەکەن بۆچی تیرۆریزم خۆ کوژ گۆژ دەکەن !!
لە ڕاستیدا من هەرگیز لەگەڵ ئەوە نەبووم بڵێم خۆ کوژەکان بۆ کوشتنی بێ لایەن و کەسانی مەدەنی وا دەکەن بەڵگەش بۆ ئەمە ئەوەیە کە گشت تەقینەوە خۆکوژیەکان لە شوێنێکدا ئەنجام دەدرێن کە کەمترین کەسی لێیە لە کاتێکدا دەتوانن هەمان تەقینەوە لە شوێنێک ئەنجام بدەن کە زۆر ترین زیان بدات و زۆرترین کەسیش بکات بە ئامانج, بەڵام کردەوە خۆکوژیەکان هێندەی گرگی بە وێنە دەدەن گرنگی بە کردار نادەن .
وێنە وەک قبوڵ کردنی ڕاستییەک لە دنیای مۆدێرنەدا و ئەکتیڤتیەکی ڕاستەوخۆ و کاریگەر بۆ سەر دەروونی تاکەکانی کۆمەڵگا.
کردەوەکانی (سەربڕین و سوتاندن و خنکاندن) هەر شێوەیەکی تر لێرەدا مەبەستەکە شۆیە شێوازێکی جیاوازی توندوتیژیە کە کە وێنەکان دەگوێزێتەوە بۆ دەروون بە خێراترین ڕێگە و بە شێوازێکی ئەنتیکی ناباو کە دەروون ڕاستەوخۆ هەزمی دەکات و وێنەکان هەڵداگرێت .
پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە بۆچی هێزە تازەکانی مۆدێرنە هیچ کامێکیان کار لەسەر دەنگ و زمان ناکەن ؟ 
ئەم پرسە بەلای منەوە گرنگە و پرسیارێکی ڕادیکاڵانەیە ، پێم وایە دەنگ هێندەی کاری لەگەڵ هزر و بیرکردنەوەیە هێند کاری ئەنجامگەیاندنی کارێکی نا ئەقڵانی و ڕاستەوخۆ نییە .
هەر وەک چۆن کە کێبێک کاریگەریەکی هزری قوڵ بەجێ دەهێڵێت بەڵام هەمان کتێب کاتێک دەکرێت بە فلیم و بە وێنە پەخش دەکرێت دەبێ بە چێژ و لە بیرماندا وەک فەنتازیایەک خۆی نمایشدەکات نەک وەک کۆمەڵێ پرسیار و گەڕان بە دوای وەڵامدا .
ڕەنگە هەڵە نەبم گەر بڵێم بە ڕاستی ئێمە لە جەنگێکی جیهانیداین بەڵام قوربانیەکانی جەستەیی نین بەڵکو سایکۆلۆژین و ناخی تاک وێران دەکەن و حەزی ڕزگار بوونیش هەمان حەزی ڕزگاربوونی جەستەیە لە جەنگێکی فیزیکی و ڕاستیدا .
بۆیە دەوڵەتی ئیسلامیش هەمان ڕێو شوێنی مودێرنیەکان ئەنجام دەدات و مەبەست لێی چاندنی ترسە نەک کوشتن .
مەبەستێکی شاراوەی تر هەیە کە زۆر کات بیری لێ دەکەمەوە ، ئەویش داگیرکردنی جیهانە بە شێوازی سایکۆلۆژی.
داگیرکردنی جیهانە لە ڕێی هێزەوە نا بەڵکو لە ڕێی چاندنی ترسەوە تا ئێستا کارەکەیان بە ڕادەیەکی زۆر سەرکەوتووە ئەو تاکە دەروون وێران و شێواوەی کە لەبەردەمیاندا خەڵک سەربڕاوە و سوتێنراوە و هەموو جۆرەکانی توند و تیژی تیا پەخش کراوە ئێستا ژمارەیەکی زۆریان خەریکی گێڕانەوەی چیرۆکەکەیانن و پەخش کردنەوەی هەمان وێنەن لە وڵاتە شارستانیەکانی ڕۆژئاوادا ، ئەو کەسەی کە دەروونی تا دوا سنوور ڕاهاتووە لەگەڵ سەربڕین و خوی بەم دیمەنەوە گرتووە ئێستا بە شەقامە بێدەنگەکانی ڕۆژئاوادا پیاسە دەکات .
منداڵەکانیان دیمەنەکان بۆ منداڵەکان دەگێڕنەوە و ژنەکان بە هەمان پۆشاکەوە داوای ماف دەکەن و پیاوە ئاینەکان بە هەمان دروشم و ڕێبازی فکریەوە لە ڕۆژئاوا بەردەوام بە ژیانیان ئەدەن و ڕوداوەکان لە میدیاوە پەخش ئەکەن و وێنەکان لەسەر دەستی ئەکتەرەکان پیشان و پیشان ئەدەنەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە