مەتەڵی حەوتەم

Saturday, 26/09/2015, 17:18

3358 بینراوە


وا ئەم جارەش هاتینەوە خزمەتتان بۆ داهێنانی مەتەڵێکی تر،بەو هیوایەی سەرکەوتووبن و بتوانن خەڵاتی ئەم جارەش بۆ خۆتان مسۆگەر بکەن. وەك ئاشکرایە، زۆربەی خوێنەران گلەیی لە ئاڵۆزی و قورسی مەتەڵەکان ئەکەن و داوایان ئاسانکردن و خستنە بەردەم چەند سەرە داوێك تا لانی کەم زۆرترین خەڵات ببخشرێتەوە و کەسی لێ بێ بەری نەکرێ. ئێمەش دیارە هەر وامان کردوەو هەرواش ئەبێ. بۆیە ئەم جارە ڕای ئەگەیەنین کەوا خەڵاتەکە بریتیە لە (مووچەی مۆڵ). مۆڵ بەمانای بازاڕی گەورە نا. بەڵکە،بەمانای وەرگرتنی مووچەیەکی چەند مانگی لەیەك کاتدا.واتە براوە ئەتوانێ مووچەی ساڵی ٢٠١٦ بەسەریەکەوە وەربگرێ و بێ خەم پاڵی لێباتەوە بەبێ ئەوەی دەوام بکا.
بۆ ئەوانەی لەناوچەی زەردن،تکایە سەردانی مەسرور بارزانی بکەن و پێش وەختە سەرە خۆشی ئەوەی لێ بکەن کەوا باوکی بەهیچ جۆرێ نابێتەوە بەسەرۆك و لەهەمان کاتدا ئەمریکاش هەتا بۆی  بکرێ چەك و تفاق ڕەوانەی ڕۆژاڤا ئەکات و ناینرێ بۆ پارتی و مەسعود لەبەرئەوەی ئەمان یەکسەر حەواڵەی داعشی ئەکەن و جارێکی تر کوردی پێ ئەکوژن. جا هەر بۆیە ، کاتێ چوون بۆ لای مەسرور کەهیچ کات بزە ناکەوێتە سەر زاری و دایمە ئەڵێ پاپۆڕەکەی غەرق بوە و ئەبوایە ناوی موحزن بوایە، باشترە جامانەیەکی سوور لەسەر و مل بئاڵێنن و بە کرمانجی ژوورو ئاخافتنی لەگەڵدا بکەن،لەبەرئەوەی ئێستا ئەو خەریکی تیرۆر و کوشتنی سۆرانیەکانە و ڕۆژانە خەریکی پلانی تیرۆر کردنی ئەم و ئەوە. جا ئاممان ئاگاداری ئەم ئامۆژگاریانەمان بن،بۆ خۆتان باشترە.ئەگەر ووتی کەس و خزمی فازیل بەشارەتین،ئەوا بڵێن ئەو ناوەمان تا ئێستا نەبیستوە.
هەروەها بۆ ئەوانەی ناوچەکانی تر و ڕەنگەکانی تر،سەردانی مامی بچووك لەسلێمانی بکەن و ئەگەر کێکی بۆ هێنان لێی نەخۆن. چونکێ بەرماوەی کێکەکەی نێچرڤانە و لەوانەیە تووشی نەخۆشی و ڤایرۆسی گەندەڵی و پیسخۆری ببن. 
لەکۆتاییدا هەر ئەوەماوە داوای بەختی چاك بۆ هەموان بکەین و تکایە نەختێ دیقەت و ووردی بەکار بهێنە بۆ زانینی ئەم مەتەڵە ئاڵۆزە؛
 کوڕی کاك حەملانە و ناوی ڕێبازە
لەجیاتی کاری وەزیری هەر خەریکی سوپرایزە
ئەوەندە سادەو ساکار و خاکیە
هەر خەریکی خواردنی کەباب و  تەڕە پیازە
نە جسم و نە سەری هینی وەزیرە
مەگەر بیگۆڕی وەك مەمیەی پەرەمێزە
ئاگاداری وورد و درشتی وەزارەتەکەیەتی
جگە لە داهات و خەرجی نەوت بەبێ ئەندازە
پیاوی یەکەمی پارەو پولی ئەم هەرێمەیە
هاوڕێی هەورامیەك و نێچیرێکی لووت بەرز و پڕ فیزە
بۆ مووچەی پێشمەرگەو فەرمانبەرانی چەند مانگێ 
بیر کوول و بێ گوێ و بێ چاوو وەك حافزە
کەچی بۆ عید میلاد و خەرجی لەوحەیەك 
چەلەنگ و بیرتیژە هەروەك پیرێژنەکەی  سەقزە
خوا بۆمان بێڵێ ئەم بابە نوئێلە بەخۆی و دیاریەکانی
لە بەختی  میلەتی کورد بۆتە  کەری دێزە 
دەی ئێوەش ئەی میلەتی بەخەبەر و دڵخۆشان
چەپڵەی بۆ لێدەن و هەر بڵێن گۆڕانخوازە
جا میلەتێك خاوەنی ئەم جۆرە بێ لە وەزیر
کەتەنها بپارێزن بەرژەوەندی مافیاو دزە 
تەح لەو گۆڕانەی ئەم وەزیرە کردی
هەر بۆ دواوە ئەڕوا وەك حوشتری میزە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە