چۆن بەرەو شۆڕش کردن بڕۆین؟

Monday, 18/01/2016, 20:44

3714 بینراوە


جاران  کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان دەیووت : "هەموو شتێک  لە باریکیدا دەپچڕێت ،تەنها زوڵم و زۆر نەبێت لە ئەستوریدا". ئەمڕۆ  نەک زوڵم و زۆرداری ئەستور بووە بەڵکو لە لوتکەدایە ، بۆیە  چاوەڕوانی ڕاپەڕینی  چەکدارانە  لەحەتمێت نزیک بۆتەوە.
 ئۆشۆی مەزن دەڵێت : " ئێمە  بەر لەهەڵکردنی شۆڕش ، دەبێ کەسانێک ئامادە بکەین شۆڕش بپارێزێت" .  پاراستنی شۆڕش  گرنگترە لە شۆڕشکردن  ، باشترین نمونەش  ڕۆژئاڤای نیشیتمانە، ڕۆژئاڤا  نموونەیەکی جوان و زیندووی  شۆڕشێکە کە مرۆڤایەتی شانازیی پێوەدەکات . چۆن و بۆچی؟
 لەشۆڕشی ڕۆژئاڤادا  کەسمان نەمان بیست  کە  فەرماندارێک تێک  بدرێت  ،چونکە   ئەوان  دەزانن ئەو فەرماندار و قوتابخانەو  خەستەخانانە   سبەی دەبێتە موڵی گەلێک و دەبێت  نەیەڵین  تێک بدرێت . لە ڕۆژئاڤا  دەسەڵاتدارانی باشور و تورکە فاشیەکان و  جاشە خۆماڵییەکان  لە بۆسەدان  بۆ ئەوەی بچوکترین هەڵە  بکەنە گایەک  و بە ناشرینی باسی  شۆڕش  بکەن ، بەڵام لەڕۆژ ئاڤادا  ژنێک لەسەر شەرەف  و لەژێر ناوی شەرەفدا  نەکوژراو  نەسوتا ، بەڵکوبە پێچەوانەوە  ژن بووە ڕابەر و بەچرکەش سەنگەری بەرگری چۆڵ نەکرد  و بووە قارەمانی  ڕۆژ و سنوری هەموو جیهانی   تەیکرد ، وێنەی شەڕڤانەکان و فلیم و دیکۆمێنتارەکان  مێدیای جیهانیان  داگیرکرد و "پەیەژە"   نمونەیەکی  هێندە مەزنە  کە ووڵاتێکی گەورەی وەک  شانشینی بەریتانی بڕیار بدات ئیتر کچ و ژن لە سوپای بەریتانیادا دەکرێت هێزی شەڕکەریان لێدروست بکرێت. لەڕۆژئاڤادا  ئۆتۆمۆبێلێک  یان   تێل و کارەبایەک کێلی گۆڕێک پارچەیەک شتی کۆن قاپێ قاچاغێک  جیهازێکی خەستەخانە  ئاودیونەکرا و هەراج نەکرا و  بازرگانی پێوەنەکرا   ، بەڵکو  هەموو شتێک وەک چاو پارێزگاری لێکراوە و دەکرێت. لەڕۆژئاڤادا نەوت و گاز و ئاو کشتوکاڵ   هەراج نەکراو  ژێرخانی نیشتمان   فەرهود نەکرا ، نەشمان بیست کەسێک بەشەو  کوژرابێت و لە سەر شەقامی شێست مەتری فڕی درابێت   و لاشەکەی  مێش و مەگەز تێی دابێت . جاسوسێکیشمان نەدی زانیاری دزە پێبکات  بۆخاتری ئەوەی دەوڵەمەند بێت.
 تەنانەت ڕۆژئاڤا  وەک ووشەیەک  کەوتە ناو زمانی جیهان و هەمووکەش بەو جوگرافیا پێی ئاشنا بوو، کە کۆبانی لەهەناویدا  خۆی پشانداین .  ئەی ئێمە چی بکەین  کە ڕاپەڕین و بڕیارماندا شۆڕش بکەین ؟  بەر لەشۆڕش دەبێت  ئێمە بەرگری لەشۆڕش بکەین  دەبێت هەموو شتێک بەموڵک و ماڵی خۆمان بزانین  ، شەقێک هەڵدەین لە کەلتوری شڕەخۆری  نەیەڵین هێزی فشەڵ و جاشی  ئاڕ ئاڕ  شۆڕش  بەئاقارێکدا بەرن کە خواستیاری ئەوەبین  بڵێین بریا هەر  ئەم بنەماڵانە حاکمان بوایە .
 هەڵگرتن و پاراستنی هەموو مەلەف و دیکۆمێنتێک ئەرکی هاوڵاتی بونی هەموومانە ، پارستنی قوتابخانە و خەستەخانە و  فەرمانبەرەکان ئەرکی ئەخلاقی تاک بەتاکمانە .  بە دیکۆمێنت کردنی هەموو ڕووداوەکان  و بە شوراکردنی هەموو گەرەکەکان لە کەسانی  نەفسبەرز  ئەرکی سەرەتای ئەم راپەڕینەیە . ٢٥ ساڵە ئەم دەسەڵاتە خۆفرۆشە تاکی کوردی فێرکردوە لەسەر  ئەژنۆ ژیان بکات، بۆیە وەک نیوە  مرۆڤ لەهەمووتان دەڕوانن ، گەنجەکانی فێرکردوە کە جگە لە حیمایە و پاسەوانی  و نیگابانی هیچی تری فێرنەکردوون   بۆیە کەسانی   لاواز و بێئیرادەی بەرهەم هێناوە کە وەک سەربازی ناوشەترنج  لەپێناو مانەوەی پاشادا  خۆی بە کوشت دەدات  و هیچ پرسیارێکی نییە و چاوەڕێ هیچ وەڵامێکیش ناکات . 

 ئێمە لەبەردەمی شۆڕشێکدا وەستاوین خۆتانی لێ مەدزنەوە.... !


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە