قاز یان حەزیا

Tuesday, 09/02/2016, 3:03

2839 بینراوە


لە باشووری وڵاتدا، بە شێوەیەکی گشتی نووسەران، ڕۆشنەبیران کەمتەرخەم بوونە لە هەستان بە لێپرسراوەی سەرشانی خۆیان لە نووسیندا، بۆ ڕۆشەنکردنەوەی رێگای تاریکی نەبینراو لە لایەن زۆرینەی سادەی نێو میللەت. 
نووسەران رۆشەنبیرانی کوردیی باشوور بە شێوەیەکی گشتی بەقەد سەڕۆکە سیاسییەکان تاوانبارن،  نەیان توانیوە ئەو تەوقە بشکێنن کە دەبێت بشکێت! 
 زۆربەی نووسەران بە پاڕە کڕاون لە لایەن سەڕۆک حزبە دەستڕۆیشتووەکان و دیارن لە نێو خەڵکدا. هێندێکی کەش بوون بە سێبەر، راستەوخۆ دزێک لە سەڕۆکەکانی باشووری وڵات پشتیوانیان لێدەکەن. هەندێکی تر لە نووسەران  لە ژێر تۆڕ خۆیان حەشارداوە، گوایە دژ بە دەستەڵاتدارانی هەرێم دەنووسن! هەڵوێست دەفرۆشن! بەڵام تا ئێستا نەیان وێراوە لە نووسینەکانیاندا ئەو  تەوقە بشکێنن بنووسن"تاڵەبانی" دەنووسن "مام جەلال"! تا ئێستا نەیانوێراوە بنووسن لە ناوچەی سلێمانی دوو خوشک هەن کە "شاناز و هێرۆ"ن وەک "مەسعود بارزانیی" دزن! دەستەڵاتەکانی خۆیان بەکارهێناوە بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی خۆیان، بانکەکانی دەرەوەی وڵاتیان تەژی کردەوە لە پارەی دزراوی میللەت! تا ئێستا نەیانوێراوە بە ڕاشکاوانە پەنجە بۆ ئەوە درێژ بکەن کە "نێجیرو قوباد" لە یەک تای تەرازوودان! تا ئێستا نەیان وێراوە ئەو بازنەیەی کە بۆ خۆیان کێشاویانە لە نێویدا هەڵدەپەڕن بیبەزێنن بێنە دەرەوە ببن بە پێشرەو لە بوێری و رۆحی شۆرشگێریدا!  لە بری ئەوەی باسی "هیرۆ" و "مەسعود" بکەن  باسی "یوسف محمەد" دەکەن!  لە بری ئەوەی  ناوی حەزیا بێنن ناوی قاز دێنن!



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە