ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلێمانی دەڵێ با ماڵ و موڵك بەناوی ‏كەسانی غەیرە كوردەوە تاپۆ بكرێت

Thursday, 16/06/2016, 11:34

3736 بینراوە


ئاسۆ لە خۆیەوە شەکری وای نەشکاندوە، بەڵکو ئەم پڕۆژەیە لە سنوری سەوز پڕۆژەیەکی خیانەتکارانەی تاڵەبانی و بەرهەم ساڵحە، کە بۆ دەسکەوتی کەسایەتی خۆیان ئەم پڕۆژەیە دەخەنە بواری جێبەجێ کردنەوە، هەرچەندە هەواڵەکان وا ئاماژەی پێدەدەن، کە گوایە ئاسۆ فەرەیدون لە بڕیارەکەی ژوان بۆتەوە، لێ ئەمە هیچ لە مەسەلەکە ناگۆڕێت، کە ئاسۆ کابرایەکی خۆفرۆشی ناکوردە و چۆتەوە سەر ریشەی خاڵوانی خۆی و بە لایەوە ئاساییە خیانەت لە خاک و نەتەوەیە خۆی بکات، چونکە ئەم کابرایە لە یەکێتیی قوتابیانی بەعسەوە ئەم خیانەتەی بۆ ماوەتەوە و ئیستا بە هۆی بنەماڵەی تالەباهی دەستڕۆیشتووترە بۆ خیانەت. کلیکی ئێرە بکە(سلێمانی ته‌عریب ده‌کرێ که‌ناڵی (فه‌یحا) به‌نمونه‌)
سەرەتا یەکێتیی و بەرپرسەکانی سلێمانی ڕێگەیان دا، عەرەبە شۆڤێنییەکان باڵەخانەیەک لە سلێمانی بکرێت و پاسدار و حیمایەو مەخفەری پۆلیسی بۆ دابین بکرێت تا رادیۆیەک بە زمانی عەرەبی بە ناوی دیجلە لە سلێمانی بکرێتەوە.
 نەوشیروان مستەفاش لەهاتنی ڕەوە عەرەبدا ڕازی بوو کە ئەوان دەتوانن سود لە توانای ئەم عەرەبانە وەربگرن، چونکە نەوشیروان مستەفا بەراوردێکی سەرپی کردوە بە ئەوروپا و کوردستان، هەرێمێک کە خێڵ خاوەندارێتی لێدەکات.لەکاتی خۆیدا هاوڕێ و هاوکارمان کاک "نەژاد حاجی برایم " وەڵامی نەوشیروانی دایەوە، بەڵام کوا سیاسییەکانمان گوێ لەخەڵک دەگرن ؟ ئەوان هەمیشە بەکۆڵی خەڵکەوەن و نابێت قسە لە قسەیاندا بکرێت.
 بۆخۆم کوردی تێکشکاو دەناسم لە ئەوروپا ژیان دەکات و لە کانی کوردە خانوی کڕیوە، ئامادە نەبوو بیداتە خوشک و براکەی دای بە بەکرێ بەعەرەبێکی شۆڤێنی چونکە پارەی زۆرتری پێدا، ئەو ڕەوە بەعسیەی کە پارێزگارە تڕۆکانی سلێمانی باوەشی بۆکردونەتەوە.کاتێک لەو مرۆڤە تێکشکاو و نەفس نزمەم پرسی بۆ خانۆکەت نەدا بەبراکەت یان بە خوشکەکەت لەوەڵامدا ووتی: عەرەبەکە کرێ دوا ناخات پارەکەی بەگەرەنتی لە گیرفانمدایە، بەڵام خوشک و برا هیچ گەرەنتیەک نییە بۆیان.
سەیری ئەم نمونەیە بکەن، داخۆ چەند نمونەی وا قێزەون دەبینین و دەناسین؟ بۆیە خۆفرۆشی تەنها جاش بوون و فایلداری و بەعسی بون و داعش بوون و چاو نوقاندن نییە لەوەی حیزبەکەمان چۆن خیانەت دەکەن، بەڵکو خیانەتە لەخاک کە هەمووکەس لەسنوری دەسەڵاتی خۆیەوە دەبێت پێی هەستێت.
عەرەبەکان کە دەچونە مۆسکۆ پاش چەند مانگێک بە ڕوسی قسەیان دەکرد، من بۆخۆم عەرەبم دیوە بە حساب شۆڕشگێڕ بووە و لە شمال لەناو دێکاندا بوە ماوەی ١٣ساڵ لە کاکە بەولاوە هیچ فێرنەبووە، کاکەشی وەک سوکایەتی دەردەبڕی، بۆیە ئەوە نزیکی دە ساڵە بەعسی و مخابەراتەکان لەشەقڵاوە و هەولێرو سلێمانی ودهۆک دانیشتوون، سەیریان کە بزانن داخۆ چەند کوردی فێربوون ؟ نا بەپێچەوانەوە جاران نەوەیەک لە ناوماندا دروست بوو بوو، کە شەقی لە زمانی عەرەبی دا و ڕوویان لە زمانە دەوڵەمەندەکانی جیهان کرد، بەڵام دەسەڵاتی کوردی ئەوەشی پێڕەوا نەبینین بۆیە کەوتنە دژایەتی و هێنانی ڕەوەی عەرەب تا تاڵەبانی کۆمەڵێک بەناو پەرلەمانتار و هەندێک وەزیری فاسد و دزی کۆکردەوە، ئێستا زۆربەی مامۆستاکانی زانکۆکانی هەرێم عەرەبن، ئەوان ئامادەنین یەک ووشەی کوردی فێرببن، تەنانەت سڵاو کردنیش کە هاسانترین وشەیە لە دەمیان نایەتە دەرێ، بۆیە هاوکێشەکەی نەوشیروانیش هاوکێشەیەکی سەرپێی بوو، ئەم کابرا سادەیە، هەروا بە سادەیی باسی لەمە کرد، چونکە وەکو هەموو سەرکردە خائینەکانی کورد، نە هەستی نەتەوەیی هەیە، نە بەلایەوە گرنگە پاش مردنی ئەو میللەتە چی لێبەسەر دێت! ئەو ئەمڕۆ پاشەڕۆژی دوو کوڕ و کچەکەی بەلاوە گرنگە نەک خەمی میللەتێک کە خۆی و تالەبانی چەندین ساڵە تووشی ئەم رۆژەیان کردووین.لە ئەوروپا مەرجی کاروەرگرتن زمانە، تەنانەت گەر دکتۆر یان هەر پیشەیەکی تریشت هەبێت دەبێت زمانی ئەو وڵاتە بزانیت! کاتێک کلینتۆن لە ٣١ئابدا ووتی : ئەگەر من ئەو کارەی بارزانیی بکەم، هەر پاسەوانەکەی خۆم دەمکوژێت.کاتێک ئاسۆ فەرەیدونێکی خاڵۆ بەعسی و فاسد دێت یاسایەکی وا بڵاو دەکاتەوە، کەچی راوێژکار و پاسەوانەکەی بە دەورییدا دێن و چای و نێرگەلەی بۆ دەم دەکەن.ئەمە کێشەی ئاسۆ فەرەیدوون نییە، بەڵکو کێشە خۆمانین.ئەو کاسانەی کە خاوەنی ماڵ و مڵکن با بەکەرامەتەوە هیچ مامەڵەیەک نەکەن لەگەڵ بێگانەکاندا چونکە لەخۆیەوە نەبوو قارەمانێکی وەک "باوکی لەیلا بۆ کچەکەی دەنوسێت : "ئێمە زۆرمان گلەیی لەباپیرانمان کرد، بائێوەش کە گەورەبوون گلەیمان لێنەکەن بڵێین باوانمان هیچیان بۆ نەکردووین " باشترین کارێک کە هەموومان پێویستە بیکەین گەڕانەوەی کەرامەتە، ئەرێ خزمینە ئێوە شانۆگەری "تەنەکە"کەی یەشار کەمالتان بیر نایەت دەزانن خاک فرۆشتن مانای چییە ؟ باشترین نمونە فەلەستینییەکانە ئەوان وایان دەزانی ئیسرائیلییەکان نەزانن کە خاکەکانی خۆیان بە گران پێدەفرۆشتن و دەنگ ناکەن و ئەو پارەیەیان پێدەدەن، ئێستا نەپارەیان ماوە خاک بکڕن، نە ئیسرائیلییەکان خاکێک دەفرۆشن کە کڕیویانە، ئەوان کەلتورێکیان هەیە تەنها دەکڕن و نافرۆشن، گۆڵدە مایەر لەبیرەوەرییەکەیدا دەڵێ: باوکم زەویەکی کڕی نە بۆ کشتوکاڵ دەبوو نە بۆ نیشتەجێبوون، بەلام باوکم دڵی زۆر خۆش بوو، ووتی من زەوییەکم هەیە لە ئیسرائیل.واز لە ئاسۆ تاڵەبانی و هەموو ئەو پارێزگار و راوێژکارە خوێڕیانەی دەوروبەریان بهێنن، کە رێگایان پیشان دەدەن، واز لەو ڕیسوایانە بێنن کە حاکمتانن، بەڵام ئێوە نەماڵ بدەن بەداگیرکەران، نە بەکرێ پێیان بدەن و نە پێیان بفرۆشن، کاتێک کە خاکت فرۆشت ئیتر چیت دەمێنێتەوە شانازی پێوەبکەی.خۆزگە پاسەوانەکانی سەرە بۆنەگەکانی کورد تۆزێک لەپاسەوانەکانی کلینتۆن دەچون، کلینتۆن لەخۆیەوە ترسی لەپاسەوانەکەی نییە، چونکە ئەزانێت پاسەوان دەبێت نیشتمانی خۆی خۆشتر بوێت، نەک شتی تر، کە تۆ لە ئاغاکەت یاخی نەبوویت هیچ نیت.ئەمڕۆ دەڵێن " ئاسۆ فەرەیدوون، خەریکە پاشگەر دەبێتەوە" من پێکەنینم بەم قسانە دێت چونکە ئەوە پلانێکە و وەرەقەیەکە فڕێیداوە بۆ کاتی گەمەی ناو گۆڕەپانی یاریەکە، گەر ئاسۆی ناشەریف شەریفە، با دەست لەکار بکێشتەوە چونکە کفری کردوە.گەر نا مێژوو ئاسان لە خیانەت خۆش نابێت.ئەوەی ئەم ووتارەش بە هاوشێوەیەکی ڕاسیستانە لێک دەداتەوە ئارەزووی خۆیەتی، مرۆڤ دەتوانێ مامەڵە بە لەشی خۆیەوە بکات، ئەوە شەرەفمەندانەترە، بەڵام مامەڵەکردن بە خاک و نیشتیمانەوە، لە هەرە تروپکی بێشەرەفییە و بڤەیە، کەس بۆی نییە دەستکاری پیرۆزییەکانی بکات.شێخ جەعفەرێک کە لە ڕیزدا دەوەستا بۆ سەیری گوللەبارانکردنی گەنجانی شار زۆر نیشتمانپەروەرتر بوو لەم هەڵوێستەی ئاسۆ فەرەیدونە کە نیشتمان هەراج دەکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە