منیش لەم بەرگرییەی عەلی حەمە ساڵح تێدەگەم، کە لە عەلی قەرەداغی دەکات

Wednesday, 20/07/2016, 22:31

10807 بینراوە


بەهەشت چاکترین بەهانەیە تا ئەم جیهانە بکەین بە دۆزەخ
"سادق هیدایەت"
-------------------------------------
عەلی حەمە ساڵحی حاسیبەکەی گۆڕان، کە حسابی دزینی نەوت و سامانی کوردستان دەکات، ئەویش لە رێگای گۆڕان و نەوشیروان مستەفاوە زانیارییەکانی پێی دەدرێت، هەڵبەت زانیارییەکان سنوردارن، واتە تەنیا لەسەر گەندەڵیی و پارەی دزینی بودجە و نەوت قسە دەکات، کە دەیخەنە بەردەستی و بەم هۆیەوە ناوبانگی دەرکردووە.
ئەم بەڕێزە یەکێکە لەوانەی گومانی هێڵی چەماوەی ئیسلامە توندڕەوەکانی لەسەرە و خۆی لەناو بزووتنەوەی گۆڕاندا گیرساندۆتەوە، بۆیە ئەمجارەش خۆی پێنەگیرا بۆ پشتگیریی لە عەلی قەرەداغی دەڵێت: (من لەم هێرشە بۆسەر د. عەلی قەرەداغی تێناگەم)، کوردستانپۆستیش بەو وێنەیەی کە بۆ نووسینەکەی دایناوە وەک نیمچە کاریکاتێرێک وەڵامی داوەتەوە، تا تێبگات کە بۆچی عەلی قەرەداغی کەسێکی قێزەوەند و مەنبوزە، لێ منیش ئەم نووسینەی بۆ زیاد دەکەم و دەڵێم: کاکە عەلی حەمە ساڵح، ئێمەش لە تۆی ئیخوان تێدەگەین کە چ پڕۆژەیەکی جەهەنەمیتان بەدەستەوەیە وا خەریکن گەلێک دەکەنە قوربانی ئاغاکانتان لە سعودیە و تورکیا و ئیمارات.
کاک عەلی حەمە ساڵح سوکە گلەیی لە عەلی ئۆغڵوش دەکات و دەڵێت: دەبوو ئەم زانا ئیسلامییە تواناکانی خۆی لە ڕێگەی ئاشتی خەرج بکردایە، دوای ئەمە بە شان و باڵی عەلی ئۆغلودا هەڵ دەدات و بە خێرخواز و زانا وێنەی دەکات و ناڕەزایی دەردەبڕێت، کە بۆچی خەڵکی ئێخەی شاڵ و عەگالە عەرەبییەکەیان گرتووە و وازی لێناهێنن! خۆ د.عەلی رەمزی کوردە.
عەلی حەمە ساڵح و ئیسلامییە ئیخوانەکانی ناو بزوتنەوەی گۆڕان، بەم هەڵوێست و گوفتارانەیان قسەکانی چەند ساڵەی پێشوان پشتڕاست دەکەنەوە، کە چۆن نەرمە نەرمە پێگەی خۆیان لە ناو گۆڕاندا قایم کردووە، بێ دەنگ و جارنا جارێکیش ئاوا لە کاتی پێویستدا دێنە سەر خەت و دیوی شاراوەی خۆیان دەردەخەن.
عەلی حسایبە لەسەر عەلی ئۆغلو دەڵێت:"ڕەخنە لە رەمزەکانمان بگرن، بەڵام بێڕێزی پێ مەکەن". واتە رەخنە لە عەلی ئۆغلو بگرن، بەلام بێڕێزی پێمەکەن. منیش دەڵێم داخۆ ئەم خۆفرۆشە، خۆی بێڕێزی بە خۆی دەکات، یان خەڵکی پێی دەکات!؟ ئایا ئەو ڕەمزی ئیخوانەکانە یان گەلی کورد...؟ کاتێک خۆفرۆشێکی ئاوا بکرێت بە ڕەمز، ئەی هەش بەسەر ئەو میللەتەی کە عەلی بە حاسیبەکەی گۆڕانی بۆ بکات و خۆفرۆشێک بکات بە رەمزی نەتەوەیەک.کاک عەلی حاسیبەکەی گۆڕان پاساو بۆ عەلی ئۆغلو دەهێنێتەوە و دەڵێت: لەکاتی شەڕی ناوخۆدا کە حیزبەکان شەڕیان بوو، ئەم ئۆغڵۆیە منداڵە بێنازەکانی بەخیو دەکرد، واتە عەلی ئۆغلو ئەوەندەی پارە لە بەردەستابوو، ئەوەندەیان پێدابوو، کە بچێت ئەو منداڵە هەتیوکەوتوانە بەخیوبکات!؟ ئەمەش دەبێتە جێگای گومان، بۆیە دەپرسین بەڵام کاک عەلی ئایا پێمان ناڵێت ئۆغڵو ئەو پارەیەی لە کوێوە دەهێنا بۆ هەموو منداڵە هەتیوکەوتوانە؟ گەلێک فیر بکەن ئاوا بەو خێر و دەستپانکردنەوەیە بژی، دەبێت چۆن گەلێکی تێکشکاو ڕیسوابێت کە چاوی لە وەهابیەکی خوێنڕێژ و لە ناوگەڵ ئاڵۆشەکانی ئیمارات و سعودیە بێت؟
کاک عەلی حاسیبەکەی گۆڕان دەڵێت : ئەم پیاوە زانایەکی کوردە.هەڵبەت مەلا کرێکاریش کە عەلی قەرەداغی دەناسێت و بۆ ئەمە قسەی خۆی هەیە، کە دەڵێت: ئەم عەلی قەرەداغییە جاش زانایە.
ئەگەر کورد زانای هەبوایە لە بەرەی گەلدا دەبوو، نەک لە بەرەی داگیرکەر و دوژمن.
دیسان کاک عەلی حاسیبەکەی گۆڕان دەڵێت: عەلی قەرەداغی نەوتی نەدزیوە، بەڵام کاک عەلی حاسیبە چاو دەنوقێنێت لەوەی کە عەلی ئۆغلو بەردەوام سەردانی نەوت دزەکانی هەرێم و تورکیا دەکات و لە پارەی نەوتی دزراوە دەست بە ریش و سمێڵی خۆیدا دەهێنێت! ئەو کە بە بەرچاوێوە نەوت دەدزن ئەم ئۆغڵوە بێدەنگە و هیچ ناڵێت؟.
عەڵی دەڵێت : ئەم پۆستەی لەسەر کورد وەرنەگرتوە، منیش دەڵێم دڵنیابە، لەبەر ئەوەی کە کوردە هەر لەبەر ئەوە هەڵیانبژاردووە، پلانی دروستبوونی داعش و دانانی ئەم خائینە بۆ ئەو پۆستە ئیسلامییە، هەمووی بۆ لەناوبردنی کوردە، داعش دروست دەکەن بۆ کوشتنی کورد، مەلایەکی واش دادەنێن بۆ بیدەنگکردنی کورد، ئەوەتا بە بەرچاوی زەقی ئۆغڵەوە گەلێک جینۆساید دەکرێت تاکە ووشەیەک لە دەمی دەرناچێت، بەڵام فرمێسک بۆ فەڵەستین و تورك دەڕێژێت و خەنە و وسمە دەدات لە سەرو ڕیشی و چەفتە و عەگال دەپۆشێت.
عەلی ئۆغلوی چوار پەنجە (سیمبوڵی کوردبوونمان)
ئەم دوو عەلییە چی کۆیان دەکاتەوە؟
بۆچی عەلی حاسیبە بەرگری لە عەلی ئۆغڵو دەکات؟ 
 یەکگرتووی ئیسلامی کە خۆیان بە میانڕەو دەزانن، بەپلانێک بەناو هەموو گروپ و ڕێکخراو دەزگاکاندا بڵاو بونەتەوەو بەنەرمی و لەژێر پلانێکی تۆکمەدا کاردەکەن و بەتایبەتی لەناو بزوتنەوەی گۆڕاندا ڕەگی گولیان داکوتاوە بەنیازی بە ئیسلامکردنی کۆمەڵگای ئێمەن.دیارەکانیان هەڤاڵ ئەبوبەکر و هوشیار و د.یوسف و عەلی حەمەساڵحە و ڕەنگە خەڵکانی تریش هەبێت، بۆیە زۆربەی خێزانی ئەمانە لە ماڵیشەوە ئەو ئازادییەیان نییە و هەموویان حییجاب و تا قولەپێیان داپۆشراوە، یەکێک بە دوای گۆڕانەوە بێت دەبێت لە خۆیەوە دەست پێبکات، ژن بەشێکی گرنگی ئەو گۆڕانکارییەن، دەبێت ئەوانیش هاوبەشی گۆڕینی کۆمەڵگابکەن، نەک بە عەقڵی دواکەوتووی مەلا سەلەفییەکان لەگەڵیاندا بجوڵێینەوە. زۆربەی بێژەرەکانی کەی ئێن ئینیش بە چەفتە و حیجابەوە خۆیان نمایش دەکەن، (یەکێک لەوانە بە ناوی شۆخان ئەبوبەکر، کە پێشتر وایان پێ گوتم خوشکی هەڤاڵ ئەبوبەکرە، بەڵام دوایی زانییم کە خوشکی ئەو نییە، بەڵکو خوشکی ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکگرتووە، ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت، کە چۆن ئیسلامییە سەلەفییەکانی تورکیا خۆیان خزاندۆتە نێو راگەیاندنەکانی بزووتنەوەی گۆڕانەوە، ئەم شۆخانەش وەکو ژنەکەی ئەردۆغان لەچکێکی لەسەر ناوە و لە کەناڵی کەی ئێن ئێن پیشەی بێژەری دەکات) د. یوسف، کاتێک بوو بە سەرۆکی پەرلەمان یەکەم ئەرکی ئەوە بوو کە سرودی ئەی رەقیب نەهێڵێت، هەوڵیشی بۆ دا و سەری نەگرت، وەکو کورد دەڵێت ئەو  دوکەڵە ئاگرێکی لە ژێردایە، دوکەڵەکەی بەرزبووەوە، بەڵام زوو ئاگرەکەیان کوژاندەوە، چونکە هەر لەسەردەمی ئەودا باسی لابردنی سروودی نەتەوەیی کورد دەکرا، کاتێکیش ئەمەی بۆ نەچووە سەر و خۆی نەکرد بە خاوەنی ئیتر هات و  زوو زوو وێنەی خۆی بڵاودەکردەوە لەناو پەرلەماندا لە ژێر وێنەی مەلا مستەفای باوکی مەسعوددا نوێژی دەکرد، لێ  بۆ تاکە جارێکیش نەماندی لە پەرلەماندا  ئەم کابرایە، کە سەرۆکی بوو، سرودی ئەی رەقیب وەکو سرودێکی نەتەوەیی بگوترێت. بۆ زانیاریی زیاتر تکایە سەردانی ئەم نووسینەی خوارەوە بکە، بزانن چۆن میتی تورک لە سلێمانی کار دەکات.
نەوشیروانیش کە سکرتێری کۆمەڵەی ڕەنجدەران بوو، گوایە ڕێخراوێکی مارکسی بوو، وەکو کەسێکی سۆسیالیست و چەپ خۆی پیشان دەدا، ئەمڕۆهەر بەوەدا دەگات قورئان ڕاموسێ بۆ ئەوەی لەو ڕێگەیەوە نفوسی بزوتنەوەوکەی گەورە بکات. 
ئیسلامییەکانی ناو گۆڕان، یەکگرتوو، کۆمەڵ و لایەنەکانی تر... هەموو یەک ئەرک و یەک ئامانج کۆی کردونەتەوە

تەساموح لە ئیسلامدا مانای لێبوردنە ئەوان ئەم ووشەیە بۆتاوانبارکردنی بەرامبەریان بەکار دێنن، بۆیە لای عەلی ساڵح هەموو ئەو کەسانە تاوانبارن کە عەلی ئۆغڵوی خۆفرۆشیان خستۆتە ناو لیستی خائینەکانەوە. عەلی حەمە ساڵح کە لە پڕێکدا هەڵتۆقی و لە ڕێگەی بزوتنەوەی گۆڕانەوە هاتە ناو کایە سیاسییەکانەوە و لە بواری ئابوریدا خۆی ناساند و مێدیای قەشمەری کوردیش تیشکیان خستە سەری، کردیانە سەنتەری ڕووداوەکان.
کاک عەلی حاسیبە ڕەخنە و قسەکانی سنوردارن، بۆ نمونە تا ئێستا نەیتوانیوە ڕاستەوخۆ ڕەخنە لە مەسعود یان لە نێچرڤان بگرێت، بەڵام رێگە پێدراوە ڕەخنە لە ئاشتی هەورامی بگرێت.عەلی لە ڕێگەی دوو پەڵتەچیەوە پەلاماردرا کەچی هیچ پەچەکرداری نەبوو وەک یەکگرتووی ئیسلامی بەسوڵحی عەشایەری کێشەکانی چارەسەرکرد.
عەلی وەک خەلیفەکانی ئیسلام خۆیان بەلایەنگرانی هەژاران نیشان دەدەن، کەچی لە ماڵە خەزورانیدا چەندین دەفتەرە دۆلار دەدزرێت، عەلی وای نیشان دەدا کە خێزانەکەی وەک "نودیس"ەکان بێجل و بەرگن وەک ئیمامەکانی ئیسلام هەموویان خاوەنی گوێنیەکن بەسەرە لە بەری دەکەن و دەچنە دەرەوە کە چی لە گەشتی هۆڵندەیدا شەق لە دۆلار و ئێڤرۆ هەڵدەدات و دیاری گران بەها دەکڕێت.
عەلی ساڵح دەبێت بەرگری لە عەلی ئۆغڵو بکات، چونکە هەموویان دەرچووی یەک قوتابخانەن ئەوەش ئیخوانە، کە ئەمڕۆ نمایشی تەساموحی دەکەن و سبەینێ دەسەلاتیان هەبوو بە "ئەڵاو ئەکبەر" سەری هەموومان دەپەڕێنن و دەست دەکەن بەهێنانی ژنی دووهەم و سێهەم و چوارەم، چونکە لە سایەی حوکمیاندا پیاو بەلێشاو دەکوژرێت. بێوەژنەکانیش بۆ ئەمان دەمێنێنەوە، بۆیە بێمەڵامە نییە کە داوا لە پارتی کرێکاران دەکات داخۆ ئەوان بۆری نەوتیان تەقاندۆتەوە؟ لەکاتێکدا ئەوە قسەی خوێنمژێک و خوێڕییەکی وەک بارزانی و ئەردۆگانی فاشستە، لێ عەلی هەمان پرسیار دەکات تا لە ئەردۆغان و پارتی داد خۆی نزیک بکاتەوە، لەکۆتایدا هەموویان یەک ستراتیجیان هەیە، ئەویش ئیمپراتۆرییەتی شەریعەتە.
کاک عەلی حاسیبەی گۆڕان بۆی باس نەکردین کە عەلی ئۆغڵی زانا، لەکاتی ئەنفالدا چۆن و بۆچی وێنەی سەدامی بەرز کردۆتەوە و چ کارەبوە و هەڵوێستی چۆن بووە؟
 لەکۆتایدا عەلی حەمە ساڵح دەزانێت ڕۆژگارێک دێت ئەویش وەک عەڵی ئۆغڵوی سەر و ڕیش لە خەنە دەستەکەی دەردەکەوێت بۆیە داوادەکات هێرشەکان بۆسەر عەلی ئۆغڵو رابگرن، چونکە زانای ئیسلامە، بەڵام گەلەکەی جینۆساید دەکرێت هیچ ناڵێت، بۆ ئیسلامەکانی ماڵی و فەڵەستین و ئیخوانەکانی میسر سەری لە وسمە دەنێ، بۆ کورد لە باکور و ڕۆژئاڤا نقەی لێوە نایەت.پاشان ئەو خێر و حەسەناتانەی، کە دەیکات بە ڕەنجی شانە خوارەکەیەتی کە لە ژیانیدا فلسە سورەیەکی پەیدا نەکردوە و دڵۆپێک ئارەقی بۆ نانێک نەڕشتوە، وەک ماڵی ئەلسعود لەسەر ڕەنجی خەڵک دزی دەکەن و ڕادەبوێرن و فەسادی دەکەن و شەوی پەمەیی بەڕێ دەکەن. شەرمە بۆ عەلی حەمە ساڵح و گۆڕانیش کە بەرگری لە خۆفرۆشێکی وا دەکەن.
بۆ زانیاریی زیاتر لەسەرعەلی قەرەداغی، لەو لینکەی خوارەوەدا سیڤێکەی بخوێنەرەوە، کە ناسنامەی قەتەری هەیە، وەک عەرەبێکی سوننە لە قەتەر دەژی، خۆشی بە نەوەی حوسێن لە قەلەم داوە، هەر بۆیە جل و بەرگ و عەگالی عەرەبی دەپۆشێت، واتە وەک خۆی پێناسە کردووە، کە رەچەلەک عەرەبە و باو و باپیرانی لە سلێمانی گیرساونەتەوە، هەر بۆیە ئەمڕۆ ناسنامەی قەتەرییشیان پێداوە، ئیتر کاری بە کورد نەماوە، جگە لەوە منداڵی کوڕەکانی واتە کوڕەزاکانیشی، کە سەردانی کەسوکاری دایکیان لە سلێمانی دەکەن، بە عەرەبی قسە دەکەن و کوردی نازانن.
بۆ کلومدانی ئەم باسە دەڵێم: هەموو کەس بە کورد دەوێرێت بۆیە کورد وا بۆتە نەتەوەیەکی لاواز خۆشی خیانەت و سیخوڕیی بەسەر خۆیەوە دەکات، شەرم ناکات شانازییشی پیوە دەکات، گەڕان بە دوای سیخوڕ و جاسوس لە کوردستان، بە ئاسانی دەستەدەکەوێت و ماندوبوونی ناوێت، چونکە ئەم حیزب و دەسەڵاتە کوردییە، کاری ئەوە بوو، کە لە ماوەی ئەم ٢٥ سالەدا خەڵکیان ئاوا پەروەردە کرد، بۆیە داگیرکەر و دوژمنان زۆر ماندوو نابن کە لە رێگای ئەمانەوە ناسنامەی کوردبوونمان لێبسێننەوە و تێکمان بشکێنن، ئەمەی خوارەوەش سیڤی ئەو سیمبوڵەی کوردە، کە کاک عەلی حەمە ساڵح پێناسەی کردووە:
(الشیخ علي محي‌الدین القطري):
ولد في 1368 هـ/ 1949م في منطقة قره داغ التابعة إلى محافظة السليمانية في كردستان العراق وهو قطري الجنسية، ومن أسرة علمية يرجع نسبها إلى الحسين، حيث تعلم فيها وحفظ القرآن الكريم، ثم رحل إلى السليمانية لينهل من علوم عمه الشيخ نجم الدين القره داغي، .....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە