مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


مستەفای حەسەن گەورە بۆ کێ جنێو بە گۆڕان ئەدات!؟

Wednesday, 19/10/2016, 21:26

4944 بینراوە


بەم ناونیشانەی سەرەوە  لە فەیسبوکدا (ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان) لە چەند دێڕێکدا هێرشیان کردۆتە سەرم و منیان بە پیاوی باڵێکی ناو یەکێتی لە قەلەم داوە ئەویش باڵێ (ناوەندی بڕیار)ە، لەو چەند دێڕەدا ئەو ئەنجومەنە فریاکەوتووو و کۆمەڵێک بوختانی دیکەیان بۆ هەڵبەستووم، کە من دوای وەڵامەکەی خۆم لە خوارەوە، قسەکانی ئەوانیش دەنووسمەوە و لینکی پەیجەکەشیان دادەنێم. 
ئەم چەند دێرەی کە نووسیویانە دیاری گۆرانە بۆمن، ئەوەی خوارەوەش وەڵامێکی نەرم و کورتی منە.
لە دیدی منەوە دوای یەکەم بەیاننامە بۆم نوسین کە ئێوە هەردوکتان واتە باڵی دەست رۆیشتو ئەوانەی کە خۆیان ناو ناوە بریاری ناوەند ماڵەکانتان لە شوشەیە بەرامبەر یەکتر، بەڵام بەرامبەر خەڵک ماڵەکانتان لە تۆڕی لۆکس تەنک ترە ئەو شەڕەی باڵی ناوەند دەیکات شەری نفوس و دەسەڵات و پارەی نەوتە لام سەیرە برادەرانی گۆران هێندە کاڵفام بن بەم شێوەیە بیر بکەنەوە من جوێنم بە نەوشیروان و بزوتنەوە شکست خواردوەکەی نەداوەو پێشیانی نادەم بەڵام رەخنەم گرتوە دوای ئەوەی کۆمەڵێک تۆمەت و جوێنی گۆرانم بۆهات وەڵامم دانەوە کە من نەک هەر پیاوی کەس نیم، بەڵکوو دز بە پیاوی خۆم نازانم واتە هەرچی بەرپرس لەم هەرێمە دزە ئەو قسەیەشم ڕوو بە ڕوو بە وەستا حەسەنی بەرپرسی ئاسایش ووت کاتێک چووم کەل و پەلە دەست بەسەردا گیراوەکانم وەرگرتەوە لە بەڕیوەبەرایەتی ئاسایشت گشتی لە سلێمانی. بۆیە گۆران بەجێ تۆمەت بەخشینەوە باشتر وایە خەریکی کاسبی خۆیان بن لەگەڵ یەکێەتی، هەڵبەتە مەبەستم سەرانی گۆرانە لە کۆنە یەکێیەتیەکان!! دەنا گۆران خوازە گەنجەکان خەڵکانی نارازیی ئەو پەڕی رێزم هەیە بۆیان و رۆژانە لە کۆڕو کۆبوونەوەکان یەکتری دەبینن و بیروڕا دەگۆڕینەوە دەربارەی سەیارەو پارەو هاتوو چۆی شارەکانم من تا ئێستا سەیارەم نیەو لەگەل هاوڕێکانم لەبەرەی خەڵک و مامۆستایانی نارازییکە زیاتر سەیارەی مامۆستا ئاوات گەڵالی بەکار دەهێنن ئەوەش تۆمەتێکی تری بێ بنەمای ترە، تەنانەت لەم رۆژانە داوام لە هاورێیەک کرد، پێشەکی سەیارەیەکی یەک دەفتەریم بۆ بدا، خۆم بە قەرزو قۆڵەش بێت قستەکانی دەدەم من راستیەکەی بۆ ئەوە هاتوومەوە بەشداری نارەزایاتیەکانی خەڵک بکەم، گەر وەک سەرپەرشتیاریش دەرکەوتووم ئەوە تاوانی نیە، مێژووی منیش پریەتی لەو سەرکێشیانە من هەمیشە وتومە وەک جۆن دسەڵاتە واتە یەکێیەتی و پارتی شکستیان هێناوە لە بەڕیوە بردنی کۆمەڵگادا گۆرانیش شکستی هێناوە لە رۆڵی ئۆپۆزسیۆن بووندا ئەمە نە جنێوەو نەتاوان بەرامبەر بە گۆران!؟ خەڵکی کوردستانیش شاهیدی ئەوە بوون کە ئەوان پێس ٢٧ی مانگ چۆن پشتیان لە جەماوەری نارازیی کردبوو، بەتایبەت تۆپخانەکەی کەی ئێن ئێن. گەر قەول بێت جنێویان پێ بدەم، ئەوە بێ گومان دەتوانم وەک ئەوان ئاستی خۆم بهێنمە خوارەوە من تەنیا یەک پرسیار لە جنیو فرۆشەکان ناو گۆران و تۆمەت بەخشێنەرەوەکان دەکەم ئەوە بۆ جاری دوومە لەکاتی نارەزایی خەڵکا پیاوە خاکیەکەیان سەفەری چەند مانگی دەکات منیش لەهەمان کاتدا دێمەوە بانگەشەی خۆپێشاندان دەکەم ئیتر من ئاوام ئێوەش ئاوان هەر بۆ شاهیدی هەموولایەک دوای جەند رۆژ لە گەڕانەوەم پەیوەندیم کرد بەکاک موحەمەد رەوف بەرپرسی بەرنامەکەی تەلەفزیۆنەکەیان داوام لێکرد، بەڵکوو چەند بەرنامەیەک بکەین دەربارەی دەست پێکردنەوەی نارەزایەتیەکان ئەویش لە وەڵامدا ووتی لەسەرەوە فەرمانمان پێکراوە کەلەبارەیەوە هیچ نەڵێین منیش لێم پرسی کامە سەرەوە ووتی گۆران منیش بە پێکەنیەوە ووتم ئەی بۆ ناڵیت یەکێەتی پاشان ووتی بۆنایەت بۆلامان قاوەیە ک بخۆیتەوە ووتم گەر حەزم لە قاوە بێت، لەسلێمانی قاوەخانەی زۆر تێدایە. پاشان وەک هەموولایەک ئاگادارن گۆران بە فەرمی چۆتە ناو دەسەڵات و حکومەت شکست خواردوەکە کەناویان ناوە بنکە فروان، ئیتر رۆڵی ئەوان تەواو بوو، شەقامیش موڵکی هیچ کەسێک نیە، وەزیرەکانیشیان دەرکردوون کەچی هێشتا دەست لە پلەو پۆستەکانیان.
-----------------------
ئەمەی خوارەوەش نووسینەکەی ئەنجومەنی بزووتنەوەی گۆرانە لە فەیس بوک:
 مستەفای حەسەنە گەورە بۆ کێ جنێو بە گۆڕان دەدات

ئەم کابرایەی ناوی مستەفای حەسەن گەورەیە لەو رۆژەوەی گەڕاوەتەوە و میوانی بەردەوامی دیوەخانی بەرپرسێکی باڵای ناوەندی بڕیارە، سەری زمان و بنی زمانی جنێو دانە بە نەوشیروان مستەفا و بزوتنەوەی گۆڕان. ئەم کابرایە دەیەوێت لە رێگای پێشاندانی خۆی وەک چالاکوانێکی مەدەنی و سەرپەرشتی کەری خۆپیشاندانەکان خۆی بکات بە پاڵەوان و لەو رێگەوە ناوەندی بڕیار وەک بەدیلی گۆڕان پێشان بدات. مستەفاو هاوبیرەکانی دەیانەوێت وا پێشان بدەن کە گۆڕان کاری تەواو بوەو نەوشیروان مستەفا رۆڵی نەماوە لە گۆڕەپانی سیاسیدا، ئەمەشی تەنها بۆ خزمەتکردنی ئاغا تازەکانێتی کە بە پارەو سیارەی ئەوان ئەمشار و ئەو شار ئەکات و پەیوەندی بە گۆڕانەکانەوە ئەکات و رۆژانە لە فەیس بوکەوە جنێو بە گۆڕانخوازان و کاک نەوشیروان ئەدات. ئەم نۆکەر و ماستاوچیەی ئەم باڵەی یەکێتی شایانی ریسواکردنە.
بۆ بینینی پەیجەکەی ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە:
https://www.facebook.com/anjumanygo/photos/a.439780915295.373265.438439245295/10157628706155296/?type=3&theater

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە