ئەبوبەکر کاروانی نەیزانی شیبکاتەوە

Friday, 11/11/2016, 20:18

4036 بینراوە


لە بەرنامەی تاوتوێی کەناڵی ئێن ئار تی دەربارەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا و هەڵبژاردنی ترامپ و شڕۆڤەی بارودۆخی جیهان لەدوای هەڵبژاردنی ترامپ کۆمەڵی شرۆڤە هاتنە ووتن کە جێگای گاڵتەجاڕی و هەژاری شرۆڤەکارەکانی ئێمە زیاتر هیچی تری نیشان نەدەدا.
ئەو بەێزانە بە ئەقڵیەتێکی ڕۆژهەڵاتیەوە تەواوی گفتوگۆکەکان بەڕێکرد پێگەی سیاسی ئەمریکی لەلایان هەمان ستراکچەر و بنیادی سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی بوو کە کۆی دیاردەکانیان لە تەنها کەسێکدا کۆکردەوە .
کلیکی ئەو لینکە بکە بۆ بینینی گفتوگۆکە
http://www.nrttv.com/media-Barname-detail.aspx?Barnama=12&Jimare=3620&T=
لەنێو میوانەکاندا ئەبوبەکر کاروانی یەکێ لەدیارترین کەسەکانی ناو یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەژدار بوو لای ئەم بەڕێزە شڕۆڤەکە بە ئاراستەی ئەوە بوو کە ئەمەریکیەکان لەدوای ئۆبامایەکی بێهێز و ناچالاک هەستان بە بچوک بوونەوەی خۆیان کردووە و بەدوای سەرۆکێکی بەهێزدا دەگەڕێن بۆ جیهانێک کە لە ئێستادا سەرکردە بەهێزەکانی وەک پۆتین و ئەردۆگان تیایدا بەژدارن بۆیە ئەم بڕیارە بڕیارێک بوو بۆ هاوسەنگی و گەڕانەوەی هێز ، ڕەنگە ئەمە گاڵتەجارترین شرۆڤەبێت کە لە میدیایەکی کوردی و کەسایەتیەک کە پێگەیەکی بەهێزی هەیە لەناو یەکگرتووی ئیسلامیدا .
ئەم بەڕێزە بێ ئاگایانە شرۆڤەکانی دەست پێ کرد و بێ ئاگایانە کۆتایی بۆ هات ، ئەمەش هۆکاری ئەوەیە کە ئەم بڕیارە بڕیارێکە بۆ لەهێز خستنی پێگەی سەرۆک لە ئەمریکادا نەک بەهێز بوون ئەوەی ترسی سیاسی و حکومیەکانی ئەمریکا بوو هیلاری کلینتۆنێک بوو کە دەستی خستبووە تەواوی جومگەکانی دەسەڵاتەوە لە وەزارەتی دەرەوە تا ناوخۆو هێزەکانی پاراستن و سی ئای ئەی و ئێف بی ئای ، وۆل ستریت و ڕێکەوتنە تاک لایەنە جیهانیەکانی .
ئەوەی دەبوایە شرۆڤەکارەکانی ئێمە درکیان پێ بکردایە ئەوەبوو کە ترامپ لە سۆنگەی ناهێزیەوە لایەنگری پەیدا کرد و هاتە ناو جیهانی سیاسیەوە .
سەرۆک لەکاتی هاتنی ترامپدا ئیتر ئەوکەسە نییە کە جیهان بگەڕێنەوەلای و چاوەڕێ بکەن بڕیاردەربکات ، کەسێ نییە خاوەنی پلانی تایبەتی بێت ، لە کاتی ترەمپدا ئەوەی قسە دەکات پارتی کۆماری و ئەندامانی کۆنگرێست کە لە ژێر چەتری سەرمایەدارە بەهێزەکاندا ژیان دەکەن و هێزیان پێ دەبەخشرێت .
پاشان قسەکردن و شیکردنەوەی ووتاری هەڵبژاردنەکانی ترامپ لە ئێستادا بۆ تێگەیشتن لەسیاسەتی ئەمریکی لە گەمژەیەک زیاتر نییە چونکە ئەوەی کە لەسەر ئاستی ووتار و بۆ کۆکردنەوەی دەنگ و تەواو پیشاندانی پرۆسەی دیموکراسی هیچ پەیوەندی بە دوای هەڵبژاردن و پلانە سیاسیەکانی ئەمریکاوە نییە لەلایەک و لەلایەکی تر ئیتر لە بەلاوە خستنی کلینتۆن و دورخستنەوەی پێگەی سەرۆکی بەهێز ، گەڕانەوەیەکی جدی هێزە بۆ کۆنگرێس و پشتیوانی کەرانی کۆنگرێس و پرۆژە دوورو درێژ خایەنەکانی ئەمریکا .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە