مەسعود سەلماندی کە سەرۆکێکی نەخوێندەوار و سیاسییەکی گەمژەیە

Friday, 14/07/2017, 19:18

4554 بینراوە


سەرۆکی کارامەو بە ئەزموون کاتێک کە دەدوێت، دەبێت بەو پەڕی دیبلۆماتی و ووشیارییەوە بێتەزمان، تابەرانبەرەکانی ڕازی بکات، یەکێک لەو کاریزمانەی کە"هیتلەر لە ئەڵمانیای نازی" و "ئۆپلۆپاڵمە لە سوید"ی گەیاندە ترۆپکی دەسەڵات شێوازی ئاخاوتنەکانی و کاریگەری ووتەکانی هەروەها شێوازی هەڵسکەوتیش. تاسەر ئێسقان دژ بە نازیزمم و سوشیال دیموکراتم، تەمەنێکیش لەگەڵ حزبی شیوعی کارم کردوەو پێشمەرگایتیشم بۆ کردوون، ئێستاش لە سوید لەگەڵ شیوعیەکادا کار دەکەم چالاکانە، بەڵام بە ئێستاشەوە باوەڕم وایە، کە مرۆڤ گوێ لە هیتلەر یان ئۆلۆف پاڵمێ دەگرێت، شێوازی ووتیانیان کاریگەرە، وەک چۆن لەنەجەی کیژێک هەناوی لاوێک دەهەژێنێت، یان مێرانەی لاوێک دڵی خانمێک دادخورپێنێت، کاریگەریان لەسەر مرۆڤ هەیە. هێندە بە هەیەجانەوە دێنەگۆ، هەروەها ئەو دەسەواژەنەی کەبەکاری دەهێن هەمان کاریگەری هەیە. بەڕاستی مرۆڤ حەز بەگوێگرتنیان دەکات و ناتوانێت گوێی خۆی لێخافڵ بکات. چوونکە ووتەکانیان وا لە مرۆڤ دەگەیەنێت کە خاوەن ئەزموون و تێگەیشتوون.
هەروەها کاتێک مرۆڤ گوێ لە ووتەکانی "چارل چاپلن" دەگرێ قوڕگی مرۆڤ پڕ لەگریان دەکات، چوونکە دوڕو گەوهەر لە زاری دەبارێت. (ئەو ڤیدیۆیەی سەرەوە ببینە)
یان نامەکەی سەرکردەی هیندە سوورەکان "سیاتڵ" بۆ سەرۆکی ئەوسا ئەمەریکا، ووتەکانی سیاتڵ نەک هەر لە بەرزترین ئاستدایە، بەڵکو بەرد دەهێنێتە زمان، ووتەکانی سیاتڵ شیعرە، ئاوازە.
بەڵام ئەفسووس مباخن،کە مرۆڤ گوێ لە ووتەکانی مەسعود بارزانی دەگرێت، ئەو سەرۆکە خۆسەپێنە کە بەڵگەنەویستە سەرۆکە خۆسەپێنەکە سەرۆکی چەوساوەترین گەلانی جیهانە، مرۆڤ کۆڵیک خەجاڵەتی دەکێشێت و دەپرسێت، ئەمەیە ئەو پیاوەی کەتەمەنی ٧٠ ساڵە؟ ئەی ئەم ٧٠ ساڵە چی کردووە؟ مرۆڤ لێرەوە تێدەگات کە ڕژانی دەرییا خوێنمان تاوانی ئەم گەمژەییە.
خۆم چاوەڕیی ڕیسوای لەوە زیاترم ووتەکانی مەسعودی مستەفا دەکرد، چوونکە کارەکان و نەریتی ئەوبنەماڵە گەواهین کە ئەوان کێن، نەبێت بەو پەندە کە ئەڵی وەک میزی ووشتر ڕۆژبەڕۆژ بەرەوداوە دەگەڕێتەوە.
زۆر بەکورتی ئەگەر مەسعود لە ژیانیدا یەک دوولاپەڕەی بخوێندایتەوە، بێگوومان دەیگووت"گۆڕانەکانیش" هاوخەبەتمان، هەرچەند لەناو سەرجەم پارت و ڕێخراوەکانی هەموو جیهاندامل ملانێی سیاسی هەبووە، بەڵام بۆ دواجار هەموومان لە ناو بەلەمێکداین ولە کۆتایدا هەر ڕێک دەکەوین.
نەک سەعاتێک گەڕەلاوژێ و تاوانبارکردن، درۆ کردن، مەسعود مستەفا چوونکە خۆی گەمژەیە، واتێدەگات خەڵک هەمووی وەکوو خۆی گەمژەیە و ئاگادار نیە، کە هەر ئەوەروپیەک یان ئەمەریکی، کەنەدەی، ئوسترالی دەزانن کە تاک بەتاکی ئێمە چەند تاڵەموو بەهینمانەوەیە، چوونکە مەسعود ووتی گۆڕانەکان بەشادری شەڕیان نەکردووە، ئاخر بۆ خاتری خوا ساواش قسەی وادەکات!
یەک دوو ڕۆژ پێش ئەمڕۆ نوێنەرایەتی مافی مرۆڤ سەرۆکۆنەی بنەمەڵەئ بارزانی کرد، چونکە ئێدیدیەکان دەردەکات، لەزێدیخۆیان، ئیتر گەمژە بۆ وادەزانیت،کەئەوروپیەکان یاگادارنین کە تۆ ووڵات کردۆتە دۆزەخ لەخەڵکە بەشمەینەتەکە؟ ئەوەی خوارەوە لینکی بنکەی مافی مرۆڤە.
هەروەها، لە دووساڵی ڕابردوودا ئەڵمانیا ٢٠ کەسی خۆی کە سووری بوون، لەناو جەرگەی ئاگری داعش دەرهێناو گەیاندنیە، تورکیا و لەوێشيوە بۆ ئەڵمانیا. ئەگەر ئەوان تاک بەتاکی ئێمەیان نەناسیایە ئەوا نەیان دەتوانی مجاهدینی ئەفغانی، حیکمەتیار و پاشان قاعیدە و زەرقای و مەرقای دواجاریش داعش دروست بکەن.
فەرەح ئەڵێ: کاتێک نامەی سەرۆکی ئەمەریکامان بۆ هات، کە نوسرابوو با شا خەم نەخوات جەناڕاڵەکانی بۆ دەپارێزین، فەرەح ئەڵێ شا توڕەبوو ونامەکەی سەرۆکی ئەمەریکا فڕێدا، لێم پرسی بۆ ؟ شا لەوەمدا گووتوویە ئەو سەگابابە درۆ دەکەن،ئەگەر درۆیان نەکردایە خەڵکی ئێرانیان بەگژماندا نەدەدا.
لەکۆتایدا وەک هاوڕی بەهادین نوری ئەڵین، ڕیفرادۆم پێویستی بەیەکخستنی ناوماڵی گەلە، بەڵام ئەمڕۆ لەهەموو کاتێک ناومالێ گەڵ وێرانترینە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە