بۆ د. موسەنا ئەمین، ئێمە بەشداری خەمتان نابین

Friday, 08/12/2017, 3:45

4680 بینراوە


ئەمڕۆ دۆناڵد ترامپ ئەو بڕیارە بوێرەی دا کە هیچ سەرۆکێکی ئەمریکی پێش خۆی ئازایەتی ئەوەی نەبوو سەبارەت بە دانپێنانی قودس وەك پایتەختی ئیسرائیل. ئەم بڕیارە ئەبێتە هۆی گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکی و پاشان ووڵاتانی تریش. ووڵاتە عەرەبی و ئیسلامیەکان ئەگەرچی هەنووکە دژی ئەو بڕیارەن،لێ لەژێرەوە زۆربەیان ئاگاداری ئەم بەرواری ڕاگەیاندنەن و گڵوپی سەوزیان لەمێژە بۆ ئەمریکا داگیرساندوە تا ئەم مێژوە دروست بکرێ. هەر ئەمڕۆ تەلەفیزێۆنی ئیسرائیل ئەم ڕاستیانەی بڵاو کردەوە و ڕۆڵی زۆربەی دەوڵەتانی بەناو عەرەبی و ئیسلامیان ڕاگەیاند سەبارەت بە پشتگیری کردنیان بۆ ئەو هەوڵ وبڕیارەی ئەمریکا. بەڵام وەك ئاشکرایە تەنها بۆ(آستهلاك محل)ی هەندێ پرتە و بۆڵە لە کەناڵی ڕاگەیاندنی ناوخۆ بەرپا ئەکەن،دەنا هەمووشتێك بڕیاری پێش وەختە دراوە و کۆتایی پێهات.
عەلی قەرەداخی،مەلا کرێکار،عەلی باپیر ،سەڵاحە دین و موسەنا ئەمین و هاوشێوەکانیان کاتێ ئیسلامێ لەو پەڕی دونیاوە ئەکوژرێ دێن و چەندین درێژ دادڕی و سیمینار و داوا لەخەڵکی ئەکەن خۆپیشاندان ساز بکەن و بڕژێنە نێو شەقامەکان و سەرەکۆنەی بکەن. ئەوەتا لەڕووداوەکانی وەك (ڕابعەی عەدەوی لەمیسر،کوشتنی چەند کەسێ لە غەزە، جینوسایدی ڕۆهینگا) و چەند نمونەیەکی لەو شێوەیە ئیسلامیەکانی لەمەڕ خۆمان هەرئەوەتا دنیا قڵپ ناکەنەوە بەسەری خۆیان و ئێمەشدا و خۆیان شین مۆر ئەکەنەوە و داوای جیهادمان لێ ئەکەن . کەچی نەمان بینی ڕۆژێ هەمان شت وەیان کەمتریش بکەن کاتێ کوردێ لە باکوور وەیان ڕۆژئاوا وەیان ڕۆژهەڵات بەدەستی داگیرکەرانی کورد تیرۆر و لەسێدارە ئەدرێن وەیان بە بۆردومانی فڕۆکەکانیان شەهید ئەبن،ئەم جۆرە مرۆڤانە نایەن و هەندێ فرمێسك هەڵڕێژن وەیان داوا لەکەس ناکەن خۆپیشاندان بکەن دژیان.
لەوەش خۆشتر ئەوەیە هەر ئەمڕۆ سەرۆکە باوشێك دارەکەی عێراقی فیدڕاڵ دوای بڕیارەکەی ترامپ بەدەم باوێشك و چاوی پڕ ڕیپۆقەوە ووتی ناڕازین بەو بڕیارە و پێوستە ئەمریکا پەشیمان ببێتەوە. ئاخر هەی خەواڵووی بێ ئاگا ،پێمان ناڵێی کام لەو عەرەبانە تۆ وەك کورد بەشت ئەزانن تا تۆ بەبێ ئەوەی کەس داوای لێت کردبێ دێت و ئەڵێی قودس پایتەختی فەلەستینە. تۆ چەند توانیت قودسەکەی خۆت بپارێزی هەر ئەوەندەش ئەتوانی باسی قودسەکەی ئیسرائیل بکەی. تۆ هەر بڕۆ بخەوە.
لەسەر میللەتی کورد پێوستە بەتەواوی پشتگیری خۆی بۆ بڕیارەکەی ترامپ ڕاگەیەنێ دژ بەهەموو عەرەب و ئیسلامیە دوو ڕوەکان بوەستێ و دەست خۆشیان بکا. ئیسلام کەعبە و حەجی لەژێر دەستایە و داهاتەکەی لە تیرۆر و داعشدا خەرج ئەکا،ئەی ئەگەر قودسیان لەژێر دەستا بێت،ئەبێ چەند ڕێکخراوی تری تیرۆریستیمان بۆ دروست بکەن؟! ئەگەر چی کورد ئێستا دەوڵەوتی خۆی نیە بەڵام لانی کەم پێوستە چەند کوردێ هەر هیچ نەبێ لەوێ چێشتخانەیەك وەیان چاخانەیەك لە (ئورشەلیم)بکەنە و چیتر کورد ناوی قودس بەکار نەهێنن و داوا ئەکەین لە بایەنیەوە خەڵکی لە سلێمانی و گشت شارەکانی کوردستان خۆشحاڵی خۆیان بۆ بڕیارەکەی ترامپ ڕاگەیەنن و ئاڵای ئیسرائیل هەڵکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە