سەردەمی پاک و کتێبخانەی ئاسۆ لە کرکوک

Thursday, 17/05/2018, 18:35

2326 بینراوە


 زەمانێک زوو. لەكەڵ دایکمدا هەموو  هەفتەیەک دوای چەند رۆژێک لە پارە کۆکردنەوەی سەد فلسی ئاسنی  ئەو کاتە. به ماشينەکانی (پۆلۆنی نفرات ) لەگەڵ دایکمدا ئەرۆیشتم بۆ کتێبخانەی( ئاسۆ) لە شەقامی جمهوری لە کرکووک بۆ کڕینی کتێبی کوردی زۆر دڵم خۆش ئەبوو کاتێک کتێبەکەم ئەکری ێەم بردەوە بۆ ماڵ. لەو کتێبانەی (کتێبەکانی برهان قانع دیوانی شعرەکانی كۆران هێمن. مردوو خۆرەکان. ڕۆمانی دایک. مەکسیم گۆرگی.کۆڤاری کاروان و بەیان .... ) لە کانتۆرێکی بچوکدا کۆمەڵی کتێبی بە پیتم هەبوو. لە خۆێندنەوەی کتێبەکانی ئەو سەردەمە پاشەڕۆژی میلەتێکی بە سزمانم ئەبینی و پاشەڕۆژێکی زۆر جوان بەدی ئەکرد چوونکە خەلکانی دڵسۆز ساکار بەتایبەتی خەڵکی شاری کەرکووک زۆر دڵسۆزانە کاری نهێنییان ئەکرد بۆ پیناوی دیتنی پاشەڕۆژ.باسی ئەو ڕۆژانە زۆر ئەوێت. بۆیە هەر بۆ ماوەیەکی تر لە سەردانم بۆ کتێبخانەیە سەیرم کرد خاوەنەکانیان نەماون و داخراوە لە لایەن حكمرانی ئەو سەردەمە.. چاوەڕوانی . میللەتی شارەکە کە لە مێژووە هیچیان بۆ نەمابوو تەنیا چاوەڕوانی.. ئەمە ساتانە ئەگرێتەوە بۆ زیاتر لە سی ساڵ لە تەمنم بەڵام دوای ئەم ماوە زۆرەی بەسەر چوو لە یادم کە کرکووک! لە سالەکانی هەشتاوە تووشی ئیفلیج بوون بوو دوای ئەوەی بە دەست کۆمەلی کەس دەسەڵات دار
دەرزی سڕ بوونیان لێ دا لە جوولە کەوت جەستەی بووە ژێر دەستی کۆمەلێ عەرەبی فاشیزم کتێبخانەکان نەمان قوتابخانەکان بە زمانی کوردی نەمان . زەمان خۆی حوكمی خۆی ئەکات .. رۆژان هاتو رۆژان ڕۆیشت خەونەکانی خەلکانی سەر شۆستەکان و شەقامەکانی شەقامی جمهوری و ئەتلەسی بووە یەک پارچە کورد شار ێاوەتەکانی لە سەربەستی سەرفرازی و سەربەرزی هاتە  دی بووە بەرو بووی چاوەڕوانی سەدەیەک زیاتر. لەم چەند رۆژانەدا سەردانی شەقام جمهوری م کرد بە یادی جاران بەلام دوای چەند ساتێک بۆم دەرکەوت محاله شەقامەکان کتێبخانەکان بگەڕێتەوە هەمووی گۆڕاوە لە ئاکامی ئەوەی کەسە خاوەن باوەڕەکان سەریان دانا بۆ کرکووک ڕۆیشتن بەڵام ئەوانەی هاتن بە ماشینە ڕەشەکان و جام ڕەشەکان وەکو مافیاکانی بەرو بوومی خەباتگێڕانیان خوارد هەر تێرش نەبون دوای ماوەیەک لە چەتەیی باریان کرد شەقامەکانیان دووبارە کردە ژێر دەستی بێگانە ئێستاش انتخابات 2018 سەر لێشێوان زیاتر هیچ بیر مەند ێکی ئەم شارە نازانی چی ڕوو ئەدات هەمووی درۆ ئەکات بۆ خەلک هەموو لەبەرژەوەندی تاکی خۆیان و بنەماڵەیان کار ئەکەن چی بکەین بۆ ئەوەی توانای باوەڕمان بگەڕێنەنەوە بۆ خودی میلەت.. هەموو پیشەیەک ئاسان نی یە چۆن ێستا سەرەتای 2018 وهەڕ وا ئەڕوات چونکە مردن ئەوانەی پێناسەی كردووە 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە