کچان بە ٩ ساڵی بدەن بەشوو

Tuesday, 03/11/2020, 21:43

8237 بینراوە


وا دەبینم وردە وردە بانگخوازانی ئیسلام لە کوردستان ئەمانگێڕنەوە بۆ سەردەمی کەنیزەك و کۆیلە، بڕوانن عەبدوللەتیف بوختان و گرفت دەخاتە نێوو ماڵی کوردییەوە بەوەی کچەکانیان نەنێرنە نێوو زانکۆکان، چونکە (بەسەلامەتی لێی دەرناچن).

دیارە عەبدوللەتیف ئێستا بەنج بەری داوە کە ئەو ژنەی هەڵیگێرایەوە لە ئۆرڤان حیکایەتی دیکەی بەدوای خۆیدا بردۆتە لای مەلا عەبدوللطیف پەتی بێدەنگی قرتاندو پڕ گەروی لە تیڤییەکانەوە هاوار دەکات دەڵێ کچەکانتان مەنیرن بۆ زانکۆ !

لەلایەکی دیکەوە بڕوانن عەبدوللواحید داوا دەکات کچەکان بە ٩ ساڵی بدەین بە شوو، لە حەقیقەتدا ئەمە بەرنامەرێژییەکی ترسناکە لەسەر خەڵکی کوردستان لە کاتێکدا جیهان ناو عیلم و زانست و پێشکەوتندا نوقم بووە، کەچی تازە بەتازە لە کوردستان دەمانگێڕنەوە بۆ چاخی بەردین و مەترسی کچان و ژنان لێ دەرنەچوون بەسەلامتی لە زانکۆکان دەخەنە ناو دڵی دایك و باوك و براکان و هەروەها بە شودانی منداڵی مێینەی ٩ ساڵ ؟!

کە ئەم دوو وێنەیەم بینی لێدوانی ئەم دوو بەناو بانگخوازە (دامێن) تێرنەبوانەم بینی، کە لەم سەردەمی پێشکەوتنەدا ئەمە عەقڵ و بیرو هزریانە ئەبێ ئاخۆ لە سەردەمی پێغەمبەر چ شەهوەتخانەیەك بوبێت.

بڕوانن لەنێو مێژوو زانیارییە سەرەتاییەكانی ئیسلامدا، ئیسلام رێگای بۆ پیاوان خۆشکردووە کە دەكرێت چوار ژن یاخود كۆیلەو كەنیزەك بكاتە هاوژینی خۆی‌ و هاوسەرگیرییان لەگەڵدا بكات ئەمەش بەهەزاران رەخنە لە د دوو توێی کتێبدا لە سەر نوسراوەو دیبەیت و کۆڕو کۆبونەوەی لەسەر گیراوە کە پەسەند نییە.

لە هەمانکاتدا ئیسلام رێگەی داوە بە پیاوان بۆی هەیە تا بییەوێت لە كەنیزەك‌و كۆیلە مێینەكان بەدڵی خۆیان هەڵبژێرن و بە ئارەزووی دڵ لەگەڵیان بخەوێت‌ و سێكس ئەنجام بدات کە ئەمەش گەورەترین سوکایەتییە بە مێینە.

لەم بارەوە چەندین دەقمان ھەیە لە قورئاندا ئاماژەی بۆ کراوە.

لَا يَحِلُّ لَكَ النِّسَاءُ مِنْ بَعْدُ وَلَا أَنْ تَبَدَّلَ بِهِنَّ مِنْ أَزْوَاجٍ وَلَوْ أَعْجَبَكَ حُسْنُهُنَّ إِلَّا مَا مَلَكَتْ يَمِينُكَ وَكَانَ اللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ رَقِيبًا

وَالْمُحْصَنَاتُ مِنَ النِّسَاء إِلاَّ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ كِتَابَ اللّهِ عَلَيْكُمْ وَأُحِلَّ لَكُم مَّا وَرَاء ذَلِكُمْ أَن تَبْتَغُواْ بِأَمْوَالِكُم مُّحْصِنِينَ غَيْرَ مُسَافِحِينَ فَمَا اسْتَمْتَعْتُم بِهِ مِنْهُنَّ فَآتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ فَرِيضَةً وَلاَ جُنَاحَ عَلَيْكُمْ فِيمَا تَرَاضَيْتُم بِهِ مِن بَعْدِ الْفَرِيضَةِ إِنَّ اللّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمًا

وَإِنْ خِفْتُمْ أَلاَّ تُقْسِطُواْ فِي الْيَتَامَى فَانكِحُواْ مَا طَابَ لَكُم مِّنَ النِّسَاء مَثْنَى وَثُلاَثَ وَرُبَاعَ فَإِنْ خِفْتُمْ أَلاَّ تَعْدِلُواْ فَوَاحِدَةً أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ ذَلِكَ أَدْنَى أَلاَّ تَعُولُواْ

هەرچەند كە بەكارهێنانی مێیینە وەك كۆیلەو وەك سەرپشكبوون لەمامەڵەی سێكسیدا لەگەڵیدا لە ژمارەیەك فەرمانڕەوایی‌ ناوچەی بەسەرچوودا كارێكی دەگمەن‌و نەخوازراو بووە، بەڵام ئەم نەزمە لە رۆژهەڵاتی ناوڕاستدا پەسەندە، لەو نێوچانەدا كە ئیسلام تێیدا گەشە ونمای كردووە، ئێجگار بەرین‌ و بڵاو بووەو بۆ وە بیرهێنانەوەی ئێوەی خوێنەری ئازیز تا بزانن ئەم کۆیلە مەلایانە کێن قسەی هەڵگێرانەوەی چاوان لە ئۆرڤان لە لایەن عەبدوللەتیف سەلەفی دەخەمەوە بەر چاو زهنی ئێوەی خۆشەویست.

...............

لە نیوان زەید و ئۆرڤاندا

لەراستیدا بۆ دۆزینەوەی رێو شوێنێك تا پەیوەندی دۆستانە لەگەڵ (پێغەمبەر محەمەد) دا، دابمەزرێنن، فەرماندەی بێزەنتی ئەسكەندەرییە، جوتێ‌ خوشكی بەندكراو لەگەڵ هەندێك شتومەك‌ و گوێدرێژێكدا، وەك دیاری ناردە لای (پێغەمبەر) دیارە لە گێڕانەوەكانی ژیاننامەی سەدەكانی نێوەندا هاتووە كە پێغەمبەر یەكێ لەو خانمە جوانانەی وەك كەنیزەك لە لای خۆی گلداوەتەوە، ئەویش ناوی (ماریا) بووە، بەڵام دوای ئەوەی كە منداڵێکی لێی دەبێت، ئیدی تاقەتی لێی نامێنێت و لێدەگەڕێ‌، لەو دەمەوە وەك كەنیزەك مامەڵەی لەگەڵدا دەکات.

لەراستیدا لەسەدەی حەوتەمدا، كریستانەكان‌ و دنیای ئەوان بە نەنگییەكیان نەزانیوە كە كچۆڵەكان وەك دیارییەك بنێرن بۆ سەركردەیەكی بەهێزی ئەو سەردەمە، ئەوە بۆخۆی نومایانی قبوڵی ئەو ئەتەكێتە بووە كە ژن وەك كاڵایەكی سێكسی دەخوێنێتەوە، بەهەمان شێوەی ئیسلام.

ئەم نەزمەش وەك نەریتێك لە رابردووی كۆنەوە سەرچاوەی گرتبوو.

هەروەها لە نیمچە دورگەی عەرەبی پێش ئیسلامدا، كیژوكاڵی دیل‌ و ژنان وەك هاوبەشی سێكسی بەكارهێنراون. ئەم نەزمە لەلایەن شرۆڤەكارانی هەوەڵینی قورئانەوە رەوایەتی پێدراوە‌و نموونەی ئەم ئایەتەی قورئان بەروونی نومایان بووە كە دەڵێ‌:" (أو ما ملكت أیمانهم"). دیارە بەندایەتی بەندەو كۆیلەكان لەنێو فەرهەنگی عەرەبیدا تەنێ‌ لە تێكستە قورئانییەكاندا نییەو لەوێوە سەرچاوەی نەگرتووە، بەڵکوو کلتورە هەربۆیە پێغەمبەریش لە نێوو قورئانیشدا جێگەی کردۆتەوە.

هەمان رێگای پێغەمبەر

رۆژێک پێغەمبەر سەردانی ماڵی (زەید) کوڕە هەڵگیراوەکەی دەکات، کە (زینەبی کچی جحیش) هاوسەری دەبێت، کاتێك دەچێتە حەرەمی ماڵی کورەکەی خۆی و زەینەب دێت بە دەمیەوەو بەخێر هاتنی دەکات، پێغەمبەر چاوی دەکەوێت بە (زەینەب) هەر ئەوەندە دەڵێ (سبحان مغیر القلوب) و پێغەمبەر دەڕوات.

پاشان (زەید) دەگەرێتەوە بۆ ماڵەوە زەینەب پاش بەخێرهاتنەوە دەڵێ ئەمڕۆ باوکت پێغەمبەر محەمەد هات بۆ ماڵمان، بەڵام نەهاتە ژورەوە، (زەید) وتی ئەی هیچی نەوت ؟؟

زەینەب وتی هەر ئەوەندەی وت (سبحان مغیر القلوب)

پاشان (زەید) دەچێتە لای پێغەمبەر و هاوسەرەکەی زەینەب تەڵاق دەدات.

بەڵام ئەوەی کارەساتە دوای چەند ڕۆژێك (پێغەمبەر) کوڕەکەی خۆی (زەید) دەنێرێتە لای زینەبی تەڵاقدراو تا داخوازی بکات بۆ (محەمەد) پێغەمبەری باوکی.

ئیدی من ئەوکاتە تێگەشتم کە عەبدوللەتیف سەلەفی هەمان کرداری پێغەمبەرەکەی بۆ هەڵگێڕانەوەی ژنی خەڵکی گرتۆتەبەر نمونە چاوانی هەوسەری ئۆرڤان !....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە