نەوەکانی ئەمڕۆ بڕوا بە راستی قورئان ناکەن

Saturday, 22/07/2023, 23:20

4274 بینراوە


دوکتۆر یاسیر قازی، بانگخوازی باڵای ئیسلامی، کە کەسێکی بەتوانای ئیسلامییە، ئەگەر هێندەی "زاکیر ناویک" ناوبانگی نەبێت ئەوا کەمتر نییە، ئەم کەسە لەداێک بوی ئەمەریکایە، بەڕەگەز پاکستانیە، لە ساڵی 2001 بۆتە بانگخوازێک و ئیمامێک لە ئەمەریکا.
لە لێدوانێکی ڤیدیۆییدا بوێرانە دەەڵێ:
نەوەکانی ئەمڕۆ باوەڕیان بە گێڕانەوەی "یاجوج ماجوج" نییە، بەڵکو بەدوای وەڵامدا دەگەڕێن، بەڵام وەڵامیان دەست ناکەوێت، ئەمە کێشەیەکە، کە ئێمە ناتوانین خۆمانی لێبدزینەوە، چونکە بە هیچ شێوەیەک ئەمە پینە و پەڕۆ ناکرێت،  ئەگەر تەنها بە گێڕانەوەی "حەدیس" بوایە، ئەوا دەتواندرا بمانگوتایە ئەو قسەیە لاوازە و جێگای متمانە نیە، بەڵام کێشەکە لەوەدایە کە ئاجوج ماجوج  لەدەقی قورئاندا هەیە، لە سورەی " کهفی ژمارە٨٣ دا بەزەقی باسی دەکات.

  


قسەکەش ئەمەیە، کە گوایە نەتەوەی یاجوج و ماجوج  نەتەوەیەکی شەڕنگێز وخراپەکار بوون، بۆیە بە ئەسکەندەری شاخدار بەناوبانگە، گوایە وەک بزن و کەڵە کێوی دووشاخیان هەیە، یان کڵاوی شاخداریان لەسەردایە.
بەپێی دەقی قورئان، خەڵکی ئەو دەڤەرەی کە ئەسکەندەری شاخدار گەیشتۆتە ناویان، داوایان لە ئەسکەندەر کردووە، دیوارێک یان بەربەستێکیان بۆ دروست بکات، تا ڕێگیری بکات لەوەی یاجوج و ماجود نەتوانن پەلاماریان بدەن، بۆ ئەو کارەش  پارەیان داوە بە ئەسکەندەر، ئەسکەندەر وتوویەتی: باشە بڕۆن وردە ئاسن و قیر و زفتم بۆ بهێنن، تا دیوارێک یان بەربەستێکتان بۆ دروست بکەم، بۆیە قیرو ئاسن و زفتیان هێناوە. بەپێی قورئان ئیتر ئاسن و زفت دەتوێننەوە و دیوارە بەربەستە دروست دەکەن، دواتریش هەر بە پێی قورئان لەلایەن یاجوج ماجوجەوە هەوڵی کوونکردنی ئەو بەربەستە دەدرێت.
تا ئێرە ئەوەی سەرەوە دەقی قورئانە، بەڵام لە گێڕاوەکانەوە " حدیس" هێندەی سەدان و هەزاران ڕۆمانی لەسەر نووسراوە، تەنانەت ئەو گێرانەوەیەش هەیە، کە گوایە خودی محمەد، لەپڕ هاواری کردووە، کە یاجوج وماجوج دیوارەکیان کوون کردووە.
ئەمانەش هێشتا هەر گرنگ نین.
د. یاسیر قازی وەک بیرمەندێک و بانگخوازێکی ئیسلامی ئەڵی: نەوەکانی ئەمڕۆ بڕوا بەم حیکایەتانە ناکەن، من خۆشم باوەڕ ناکەم، ئیتر هەرچۆنێک پاساوی بۆ بدۆزنەوە، واتا ئەگەر بیانەوێت بڵێن ئەم حیکایەتە پەند و ئەزموونە بەماناوە باسکراوە.
 بەکورتی دکتۆر ئەڵێ: ئێمە ناتوانین درۆ لەگەڵ خۆماندا بکەین، نەوەی ئەمڕۆ خوێندەوارە، تێگەیشتووە و بیردەکانەوە،  ئاگاداری جوگرافیا و شێوەی ژیانی ئەمڕمانن، تەنانەت ناوبراو دژ بەوەش دەوەستێتەوە کە خۆی دژ ئیسلام بێت، یان وازی لە ئیسلام هێنابێت.
خۆشبەختانە ئەم دەنگانە کە پێشتر جگە لە ترس، باسکردنیان شەرمیش بوو، هەرچەندە من خۆم لە ڕیشەی قورئانیشدا بە ووردی لەم بوارەدا باسم کردووە.
من دەمێکیشە باوەڕم کردووە کە هەتا ئاستی ژیری خەڵک بەرز بێتەوە، ئەوا خەڵکی لەو جۆرە ئەفسانانە دوور دەکەنەوە،  ئەم جۆرە ئەفسانانەش ئاسایی دەبێتەوە، گومانیشی تێدا نییە، هەرچەندە بۆ ئێمەی کورد، ئیسلام و قورئان هەڕەشەیەکی ترسناکە بۆ سەر بوونامن وەکو نەتەوە و مرۆڤ، چونکە زۆرێک لە مەلاکان بونەتە داردەستی دەستی دوژمنە هەرە سەرسەخەتەکەی گەلەکەمان، کە تورکی فاشیە، بەڵام خۆشبەختانە هیوا هەتا دێت مەزنتر دەبێت، بۆیە هەوڵ و خەباتی هەر هەموومان پێویستە بۆ ڕاچلەکاندن، هەربە ڕاستیش شەرمە کە ئێمە ئەم ئەفسانە بێبەهایانە بە ووتەی خودای مەزن بزانین، ئەوەی بڕوای بەمە هەبێت، ئەوا لە نرخی بوونی خودا کەمتر دەکاتەو،ە بەدڵنیاییەوە زۆرینەی مەلاکان وەک (د. ناسیر قازی) دڵنیان کە ئەم باسە ووتەی خودای مەزن نیە، بەڵکو لەئەفسانەیەکی گوێ ئاگردانە.
ئەوەی زیرەک بێت نایەت گوێ لە عەبدول لەتیفێکی ناوگەڵ ئاڵۆش بگرێت، کە بەداخەوە ئەمڕۆ بە سەدان کەس دانیشتوون گوێی لێدەگرن، هەرچەندە لە نەزانییەوە خەڵکە کەدایە، وا لێکردوون گوێ لە ساختەچییەکی قۆڵبڕی ژن دز دەگرن، چونکە هەر خوودی خۆی ئەم کابرایە ساختەچییە بەدەنگ خۆی بەدرۆ دەخاتەوە.

بەداخەوە تا خەڵک هەژارتر بێت لە عەقڵدا بەو شێوە هەڵدەخەتێندرێت، ئەگەر دەسەڵاتیش شەلاتی مافیا نەبوونایە، دەبوو ڕۆژانە ئەو عەبدول ناوگەڵ ئاڵۆش و شەلاتییەیان تێڵاتڕێن بکرایەوە، نەوەک وەک هەتیوە شیتەکەی تالەبانی لەباوەشی بگرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە