ڕامان

Tuesday, 15/08/2023, 17:13

2307 بینراوە


دەربەند پەپولە و گۆڕستانی چراکان
دوو بەڵگەی مێژوویی گرنگن
گەوایین بۆ مەرگی کورد
بەدەستی هەموو بەنی ئادەم
لەگەڵ خۆتاندا
ئەو دوو شیعرە
بەرن بۆ قیامەت
بەو شیعرانە
یەزدان دەتانناسێتەوە
کە کوردن
ئێوە دەزانن؟! 
من ئاگام لێ نییە و نازانم
کاک شێرکۆ لەگەڵ خۆی بردنی یان نا!!
-------
نەکەی لەنەتەوەی سەردەست
ژن بێنی بۆ کوڕەکەت
یان کچەکەت بدەی بە کوڕی نەوەتەی سەردەست
ئەوە هەڵەیەکی هێند گەورەیە
وەک خیانەتە لە نەتەوەکەت
-------
کە زەماوەند دەکەیت بۆ کچەکەت یا کوڕەکەت
وەکو باوان مەرجت چییە؟!
دایکێکی کوردستانی وتی: سپاس بۆ خوا
شووی کچەکەم سنەییە
هیچ مەرجێکم نەبوو
هەڵبژاردەی کچەکەم خۆی بوو
مەرجی کچەکەشم، هەر بەتەنیا یەک مەرج بوو
دەبێ کوڕە کوردێک بێت
کوردستانپەروەر و وڵات پارێز
------
بە منداڵی بە باوەشی دایکمەوە بووم
هەمیشە کە سەربازێکی داگیرکەری دەبینی
دەستی دەخستە سەر چاوەکانی من
نەمەزانی بۆ
کە گەورە بووم
وتم دایە: بۆ هەمیشە دەستت دەخستە سەر چاوم
- نەم ئەویست بیان بینی و لەسەر ئەوە ڕابێیت
 کە ئەوانیش بە خۆمان بزانی
 وتم کە گەورە بوویت ئەوسا 
 خۆت دەتوانی کورد لە غەوارەی داگیرکەر 
 جوێ بکەیتەوە
 بۆوە بوو کوڕم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە