باشووری کوردستان بەرەو کوێ؟

Sunday, 07/01/2024, 22:19

1537 بینراوە


پێش بابەت:

ئەگەرچەتەکانی دەسەڵاتدار  لە باشووری کوردستان کەوا بۆ ماوەی ٣٣ساڵە بە زەبریی کوشتن و تیرۆر و ئەشکەنجەوزیندانیی کردنی ئازادیخوازان توانیوانە درێژە بە ژیانی چەتەگەریی خۆیان بدەن، تا ئەوسەردەمە لە سەر شاخەکان مابایەن وچەکیان بۆ رزگاریی دەشاندابووایە، بێ گومان وامان بیر دەکردوە کە ئەوانە قارەمان ورزگاری دەریی خاکی کوردستانن.دوای ئەو گشت ساڵانە بۆ کورد دەرکەوتووە کە کاتی خۆشی لەسەر چیاکان هەرئەوە بون کە ئێستێ هەن.ئەوژێرخانە ئابووریەی کە بە لاش وبە بێ زەحمەت بۆ ئەو دووبنەماڵەیە کەوتۆتە چەنگیان لە زۆربەی وڵاتانی ئوڕووپایی وئافریقایی زیادترە.داخی گرانم بۆ نەتەوەی ناهوشیار کە هەلی رەخساندووە بۆ دەسەڵاتداریەتیی ئەو دووبنەماڵەیە.ئەوەی سەددام نەیتوانی بیکا بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی بەسەر کوردیان هێناوە لە هەر چوارپارچەی کوردستان.باشووری کوردستان بەرەو ئاقارێکی نەدیار هەنگاودەنێ کە باجەکەشی خەڵكی بێتاوان دەیدا.لەو کورتە وتارەی خوارووکە کراوەتە سەر زمانی کوردیی، ئەگەر بە وردیی سەرەنجی بدرێتێ بە باشی دەردەکەوێ کە باشووری کوردستان چۆن گیرۆدەی چەنگی نەزانەکانی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی بووە.لەسەر ئەو ڕێکارە قڕێژە بەداخەوە ئەوەی کە ناوی خۆی ناوە پێشمەرگە ڕۆلێکی خراپی کەوتۆتە ئەستۆی و بەرەی خەڵكی هەژاریی بەرداوە وبۆتە پاسەوانیی بەرگریکردن لە سەروەتوسامانی دزەکانی دەسەڵاتداریی زۆنی سەوزوزەرد.
ئەو وڵاتانەی کە نەوت وغازیان هەیە:
ئەووڵاتانەی کە نەوتوغازیان هەیە، بەڵام باج/ ماڵیات/ لە خەڵكی خۆیان وەرناگرن بریتین لە، بەحرەین، کوویەت، عەممان، ئەماڕات،  وعەڕەبستان وقەتەرکە نرخی باجەکانیان سفڕە!
لە لایەکی دیکەشەوە ئەو ووڵاتانەی کە نرخی باڵای باجیان هەیە لە سەرهاووڵاتیەکانیان، بەڵام ئاستیی بەرزی ئابووریشیان هەیە بریتین لە:فەنلاند، سویس، دانیماڕک، ، هۆلەند، ئینگلیزوژاپۆن.هەروەها ئەو وڵاتانەی کە بۆ سیستمی خزمەتگوزارییش باج وەردەگرن، بەرزترین ئاسوودەیی وخۆشگوزەرانیان، وەکو ئەزموون رەچاو گرتووە بریتین لە:دانیماڕک، نۆڕوێژ، سۆئێدوفەنلاند.
هیچ جیاوازیەک نابینرێ، پارە، هەرپارەیە هی ماڵیات بێ یان هی نەوت ویان هی غاز، هەر چۆنێک بێ لە کۆتاییدا دەبێ بۆ خەڵک خەرج بکرێ، بەڵام، بەڵام.
بەڕادەی دەوڵەمەندترین وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەوتوغازدەفرۆشرێ لە ئێران، هەروەها ئێران بە ئەندازەی گەورەترین ئابووریەکانی جیهان ماڵیات /باج/ لە خەڵك وەردەگرێ. بەڕادەی وڵاتانی خۆشگوزەرانی دونیا، باج لەسەر بە کارهێنانی کاڵاوکەلوپەلیی پێویستیی رۆژانە وەردەگرێ.
هەروەها، بەرادەی هەژارترین وڵاتانی ئافریقایی، ئێرانییەکان لە نەهامەتیدا دەژین. ئەوە ئیتر بە هۆی لێ نەزانیی لە بەرێوەبەریدا نییە.بەڵكوم بە هۆی دزیە، ئەو دزیەی کە لە گیرفانی خەڵك دەدزرێ بەرۆژی رووناک.(وێنەی باشووری کوردستان).

وەرگیران لە فەیسبوکی:محەممەد، ه، هامی



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە