ئینسان خۆرەکانی سەردەمی سەفەوی وکۆماری ئیسلامی

Wednesday, 13/03/2024, 18:43

3205 بینراوە


پێشگووتن:

ئینسان خۆرەکانی سەردەمی سەفەوی:
بنەماڵەی سەفەوی پێش ئەوەی ئایینی شیعە بکەنە ئایینی رەسمیی ئێران،بۆ خۆیان سووننە ئایین بون.پاشآن بۆ ئەوەی شەڕدەگەڵ دەوڵەتی عوسمانیی تورکی سووننە ئایین بەرەو پێش بەرن،زۆر زیرەکانی شەڕیان کردە شەڕی شیعەوسووننە.پرسی سیاسەتوخاکیان کردە پرسی دووهەمی ئەوشەڕە.لەکۆتاییشدا تورکەکان عوسمانی سووننە ئایین سەرکەوتن.لەوقۆناغە مێژووییەدابووسەرهەڵدانی قەڵای دم دم بە رێبەرایەتی خا نی لەپ زێڕین دژی پادشآکانی شیعەئایینی سەفەوی روویدا.خان،داوای مافی کوردیی دەکرد،بۆیە کەوتە بەر رقوتووڕەیی پادشآکانی سەفەوی وئەو قەڵایەی کە خان تێیدا خۆی دەپاراست کەوتە دەستی قزڵباشەکانی ئینسان خۆرکە بە ئاماژەیەکی پادشآی سەفەوی مرۆڤیان دەخواردویەسقانەکانیشیان دەکرۆشت!بۆیە مەنجەڵی یەکجار گەورەیان دەگەڵ خۆیان هێنابوو،زەلامی کوردیان تێدا دەکوڵاند ودەیانخوارد.جورمی خانی لەپزێڕین ئەوە بووکە سەرپێچیی لە یاساکانی سەربە ئایینی شیعەی کردبووودەیخواست بەشێک لە خاکی ئیران کە ناوی کوردستان بوو،لە ئیران داببڕێ و لە بواری سیاسییەو کۆمەڵایەتی وئابووری وزمانی وکولتوری خودموختاربن.لە کۆتاییدا خانی لەپزێڕین، شکستی خواردوسەرهەڵدانی قەڵای دم دم کۆتایی پێهات.
ئینسان خۆرەکانی سەردەمی کۆماری ئیسلامی:
ئەوبەشەی خواروو لەووتارە لە زمانی فارسیەوە کراوەتە سەر زمانی کوردیی.جێگای سەرسووڕمانە لە دەستپێکی هەزارەی سێ دا کەسانێکی ئاخووند سەر بە ئایینی شیعە بەوشێوەیە بیردەکاتەوە و دەڵێ:هەرکەس دژی رێبەرایەتیی ویلایەتی فەقیه بێ کە ئیمام خومەینی وخامەنیی لەوسەردەمەدا رێبەرایەتی دەکەن،پێویستە وەک سەردەمی پادشآکانی سەفەوی بە دەستی وەدووکەوتوانی شیعە ئایین کە ئیمامی عەلی وخومەینی وخامنەیی بەڕێوە دەبەن،دەبێ بە زیندوویی لە لایان مریدەکانی ئەو رێبازە لەت لەت کرێ و بخورێ،چون هەرکەسێک لە ئایینی شیعەی ئەسناعەشەڕی لایدابێ،کافرەولە دین وەرگەڕاوەیە(یانی موڕتەدە).ناوی ئەو ئاخووندە حوججەتولئیسلام سەیدمەحموود نەبەویە.
نەبەوی دەڵێ:ئەگەربە خاتری رێبازی ویلایەت بێ (ئینسان خواردن) بارتەقای حەفتاساڵ عیبادەتە،بۆیە ئیسلام رێکاریی سزای ئینسان خۆریی دیاری کردوە،بۆ ئەوکەسانەی دژی ویلایەتی فەقیه بن.یانی دژی فەرمانەکانی ئیمامی عەلی وخومەینی وخامنەیی بن.
بە پێی ڕاپۆڕتی فارس نیوز:نەبەویان خوازیاری ئیعدامی کەسانێکە کە دژی سەرەکی بڕیاڕەکانی بێ ئەولاوئەم لای ویلایەتی فەقین وباوەڕیان بە شیعەگەریی نەماوە ولە قسەی ئیمام دەردەچن.نەبەویان لەسەرئەو باوەڕەیە کە دەبێ بە شێوەیەکی دیکە وەک،خواردنی ئەو  مرۆڤانەی کە لە دین وەرگەڕاون،هەڵسوکەوتیان دەگەڵ بکرێ.هەروەک چۆن لە سەردەمی سەفەویەکان(مەبەستی سەرهەڵدانی قەڵای دم دم وسەرکوت کردن وخواردنی کوردەکانە) ئەوکارە کراوە،بۆیە ئەوەی دژبەریی ئەو دینە بێ دەبێ بەوشێوەیە لە ناو ببرێ،ئەوە ڕێگاورێبازیی ئیسلام وخودایە کە بەڕێوەبچێ.
ئاخووند نەبەویان،لە وتووێژێکدا دەگەڵ هەواڵگەریی فارس دەلێ:یاساکانی سەردەم بۆ لەداردانی لە دین وەرگەڕاوەکان،بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە باوەڕیی خۆیان بە شەریعتی پیرۆزی ئیسلام وئیمامە شیعەکان لەدەست داوە،تەواو نییە.هەروەها ئەو یاسایانە دەبێ بۆ کەسانێکیش ىی کە باوەڕیان بە رێبەریی مەزنی شۆڕش،ئیمام خامنەیی وخومەینی لە دەست داوە.
نەبەویان دەڵێ:
سەردەمێکدا کە شیعەی دوازدەئیمامی لە رێگای سەفەویەکان لە وڵاتی لوبنان گەیشتە ئێران،شیعەکان، دژبەرانی شآی سەفەویان دەخوارد،بۆیە هەرئەوەندە شائیسماییل سەفەوی وشآعەبباس سەفەوی ئاماژەیان کردبایە،شیعەکان بە هەمان جلوبەرگەی دەرباری،لە دین وەرگەڕآوەکانیان وئەوانەی پشتیان لە شیعەگەریی کردبوو بە زیندووی لە بەرچاوی هەموان دەیانخواردن!تا ئەو جێگایە کە یەسقانەکانیشیان دەکرۆشتن ودەیانخوارد.
بۆ چی؟ لەوسەردەمەداچی روویداوە کە ئێمە بەرادەی ئینسان خۆرەکانی شآعەبباس غیرەتی شیعەگەریمان تێدانییە؟ئایا راستە بڵێن،لە مێژووداشیعەکانی ئیمام خامنەیی بەڕادەی شیعەکانی شاعەبباسەفەوی،غیرەتووەحشیگەریی دینیان نەبووە؟
هەروەها ئەومەلایە، ئاوا درێژە بە قسەکانی دەدا:ئیسلام سزاکانی مرۆڤ خۆریی دیاری کردوە ودەبێ دونیا تێبگاکە شیعە وەحشییەو جەفەنگی دەگەڵ کەسدا نییە.پێویستە شیعەکانی ئەوسەردەمە وانیشآن بدەن کە وێنەی،شیعەکانی ئیمام عەلی دەچن.هەرئەوەندە بەسە کە لە یەکێک لە بۆنەکانی دینی دایەک یان دوو کافری لە دین وەرگەڕاو کە لە چین وتوێژیی ناسکۆڵەکانی زانکۆن ودەلێن قوتابیی زانکۆین،لە لایان مرۆڤخۆرەکانەوە کە کاتێک بەتەواوی گەرم داهاتن ودەستیان بە سنگ کوتان کرد وجەزم بوون،بیانخەنە ناو لەدین وەرگەڕاوەکان(موڕتەدەکان)،ئەوکات پێیان بڵێن،ئەگەر ئێوە لە شیعەکانی حەزرەتی عەبباسن ئەو قوتابییانە بخۆن!ئەگەر دووجار ئەوانەیان خوارد،دەبینین هیچ کەس ئەو غیرەتەی نییە لە دین وەرگەڕێ.بۆیە بەوجۆرە ئەو نەخۆشیە بە لوتفی خودالە کۆمەڵگای ئیسلامی پاک دەبێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە