• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

کوردستانپۆست: لە بەغداد بنکەیەکی سەربازی ئەمەریکی بەرموشەک درا

لە میدیا جیهانییەکان هاتووە کە:بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکی لە عیراق  لە ناوچەی تاجی بەغداد ئەمڕۆ بە سێ موشەکی کاتیوشا بووە ئامانج.کەمپی تاجی کە ٢٧کیلیۆمەتر لە بەغداد دوورە، دووەم بنکەی سەربازییە کە لێپرسراوە ئەمریکییەکانی لێ نیشتەجێن.شایەنی باسە ئەو موشکبارانە لە دوای قوڵبوونەوەی ناکۆکییەکانی نێوان...

کوردستانپۆست: ئەمریکا بڕیاری دا دژی ئیران هێزی زیاتر ڕەوانەی ناوچەکە بکات

لە میدیا جیهانییەکان هاتووە کە: دوای ئەوەی ئەمریکا بە ڕوونکردنەوەکانی ئیران دەربارەی هێڕش بۆ سەر دوو کەشتی بازرگانی لە ئاوی عەمان نەگەیشتە قەناعەت، بریاریاندا کە هێزی زیاتر دژ بە ئیران ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات کە پێکهاتووە لە ١٠٠٠ کەس شارەزا لە بەرگری هێڕشی ئاسمانی، دەریای و زەمینی لە ڕۆژهەڵاتی...

کوردستانپۆست: ئەمریکا دژی ئیران تاوتوێ ناردنی هێزی زیاتر دەکات بۆ ناوچەکە

سەرچاوەیەکی فەرمی ئاگادار ڕایگەیان: لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی سەڕۆکی ئەمریکا دوای بە ئامانج گرتنی دوو کەشتی بازرگانی بارهەڵگری نەوت لە گەرووی هورمز بڕیار دراوە ئەمڕۆ تاوتوێ ئەوە بکەن کە ئایا ئەمریکا دەبێت هێزی سەربازیی زیاتر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بنێرت یان نا.باتریک شاناهان وەزیری بەرگری بە وەکالەت لە...

کوردستانپۆست: ڕوسیا داواکاریەکی ئیران ڕەتدەکاتەوە!

ئیران داوای لە ڕوسیا کرد کە موشەکی ئێس-٤٠٠ ی بفرۆشتێ، بەڵام ڕوسیا ڕەتیکردوە و گوتی ئەمە دەبێتە هۆکاری زیاتر هەڵکشانی گرژیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. شایەنی باسە لە ٧/٥/٢٠١٩دا وەزیری دەرەوەی ئیران موحەمەد زەریف سەردانی مۆسکۆی کرد و دواتر لە میدیاکاندا ڕایگەیاند کە ئەوان سەردانەکەیان بۆ مۆسکۆ سەرکەوتوو بووە. بەگوێرەی...

کوردستانپۆست: ئیران و تورکیا هێڕشی هاوبەشیان بۆ سەر بنکەکانی پەکەکە ئەنجام دا

لە میدیا ناوچەیەکان هاتووە کە:ئێران و تورکیا بە ٣٠ کۆپتەر هێرشێ ئاسمانی هاوبەشیان بۆ سەر  بنەکەو بارەگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە چیای برادۆست، چیای ئاسۆس و قەندیل، لۆلان،چیای شەکیف ئەنجام داوەو دواتر سەربازیان لە شەکیق دابەزاندوە، ئەمە هاوکات بووە لەگەڵ تۆپبارانی هەر دوو وڵات بۆ...

کوردستانپۆست: چین کڕینی نەوتی لە ئێران ڕاگرت

لە میدیا جیهانییەکان هاتووە کە:دوای سەپاندنی سزای ئابووری بەسەر ئیران لەلایەن ئەمریکاوە، هەندێک وڵات ڕێگەیان پێدرابوو کە بەردەوام بن لە کڕینی نەوت لە ئیران یەک لەوان چین بوو، بەڵام لە دوای ئەوەی ئەمریکا بڕیاری دا کە ئیتر ئەو وڵاتانەش بۆیان نییە بازرگانی نەوت لەگەڵ ئیراندا بکەن هەنوکە بەگوێرەی هەوڵەکانی...

کوردستانپۆست: ئەمریکا دژی ئیران هێزی زیاتر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت

لە میدیا جیهانیەکان هاتووە کە:ئەمریکا بڕیاری دا هێزی سەربازی زیاتر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بنێرێت. پێناتگۆن ڕایگەیاند ئیران مەترسی لەسەر هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دروست کردوە. بۆردومانی نیزک ئیمارات و موشکبارانەکانی عیراقیش، ئیران بووە. ڕۆژی هەینی ڕابردوو لە میدیاکاندا سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد...

کوردستانپۆست: کێ ڕاست دەڵێت شۆڕش حاجی یان فازیل میرانی؟

شۆڕش حاجی دەڵێت بەڵێنمان لە پارتی  وەرگرتوە کە دەسەڵاتی هێزە چەکدارەکان لای جێگرەکەی ئەوان دەبێت بەڵام فازیل میرانی دەڵیت وا نییە!ڕێککەوتنی کۆمەڵێک لە سەرانی گۆڕان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکومەتی مەسرور بارزانی، بۆتە سەرچاوەیەک کە ئەندامانی هەر دوو پارت لێدوانی دژ بەیەک دەربارەی...

کوردستانپۆست: پینتاگۆن دژ بە ئیران لەگەڵ بڕیاری ناردنی هێزی ئاسمانی و زەمینی ئەمریکی بووە

لە زۆربەی میدیا جیهانییەکان هاتووە کە گوتەبێژێکی فەرمیی ئەمریکی ڕایگەیاندوە: کە هەڕەشەکانی ئیران بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕاستە، هەروها ناردنی هێزی ئاسمانی و هێزی هێڕشبەری ئەمریکیش بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دژی ئیران ئەویش ڕاستە. دەرککردن بە بوونی جموجۆڵی ئیران و ئەوانەی...

کوردستانپۆست: چاوشئۆغلو گوتی: لەگەڵ هەرێم پێکەوە دژی پەکەکە شەڕ دەکەین!

دوای سەردانی چاوشئۆغڵو بۆ بەغداد، ڕووی لە هەرێم کرد و لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەرێم کۆبویەوە. لە میدیا بیانیەکان هاتووە کە  چاوشئۆغلو لە تویتەرەکەی نووسیتی: ئێمە لەگەڵ هەموو پێکهاتەو پارتە سیاسییەکانی عیراق پەیوەندییمان باشە. لەمەودوا بازرگانە تورکەکان لە سلێمانی بوونیان زیاتر دەبێت. خوشک و برا...

کوردستانپۆست: تورکیا دووبارە دەیەوێت کورد لە وتووێژەکانی ئاشتی بۆ سوریا پەراوێز خات

لە میدیا بیانیەکان هاتووە کە تورکیا دووبارە هەوڵەکانی چڕ کردۆتەوە بۆ ئەوەی نەهێڵێت لە کۆبۆنەوەی ئەستانەدا کورد بەشدار بێت کە بڕیار بوو لە ٢٦/٤/٢٠١٩ تورکیا، ئیران ڕوسیا و سوریا کۆببنەوە بۆ تاوتوێ کردنی دۆخی سوریای دوای جەنگ کە ناویان ناوە "وتووێژی ئاشتی". ئەگەری ئەوە هەیە کە  جیر بیدرسن نوێنەری تایبەتی...

کوردستانپۆست: ئەمریکا سزای هەر وڵاتێک دەدات ئەگەر تا ٢/٥ نەوت کڕین لە ئیران ڕانەگرێت!

لە میدیا جیهانی و ئەمریکییەکان هاتووە: ئیدارەی ترامپ ئەمڕۆ ڕایگەیاند: هەر وڵاتێک نەوت لە ئیران بکڕێت سزا دەدرێت، ڕەنگە ئەو بڕیارە ببێتە هۆی نیگەرانی بۆ بازاری وزەی دنیا، بەڵام پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: مەبەستی ئەوان لەو بڕیارەدا ئەوەیە، کە ڕێگری بکەن لەو ڕژێمەی کە بۆ دەیان...

کوردستانپۆست: لیرەی تورکیی لە نزمترین ئاستە

لە میدیا جیهانیەکان هاتووە: ئەمڕۆ لە شاری ئەستەنبول لیرەی تورکیی  بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکیی ١.١ دابەزینی تۆمار کرد و لە ڕۆژی پێنجشەمەش %١ دابەزی بوو. پێش هەڵبژاردنەکانی ناوەخۆی تورکیا، شەکەستی ئابووریی تورکیا کاردانەوەی هەبوو لەسەر سەرمایەدار و بەرهەمهێنەرانی ئەو وڵاتە، هەروها پەیوەندیی خراپی...

کوردستانپۆست: تورکیا گڵۆلەی کەوتۆتە لێژی ئەمریکا هەڕەشەی لێدەکات!

لە تویتەری جێگری سەڕۆکی ئەمریکا مایک پێنس و میدیا جیهانیەکان  هاتووە: لە یادی ٧٠ساڵەی دامەزراندنی ناتۆ جێگری سەڕۆکی ئەمریکا مایک پێنس پەنجەی هەڕەشەی بۆ تورکیا درێژ کرد و گوتی: ئەگەر تورکیا سیستەمی بەرگری  ئێس ٤٠٠ لە ڕوسیا بکڕێت ئەوا ئەندام بوونی  لە ناتۆ دەخاتە مەترسیەوە....

کوردستانپۆست: بە بۆنەی یادی رۆژی نەورۆزەوە تورکیا بۆمبێک بە دیاری بۆ دانیشتوانی قەڵادزێ دەنێرێت

ناڕەزایی دژی هێرش و بۆردومانەكانی دەوڵەتی تورك بۆ سەر باشوری كوردستان و بەتایبەت ئەو ڕۆكێتەی ڕۆژی نەورۆز  فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ئاڕاستەی شارۆچكەی قەڵادزێ-ی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین- یان كرد بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەدا ڕۆژنامەنووسان و چالاكوانانی شارۆچكەکە بۆ ڕۆژنیوز دوان.هەروەها لەو بارەیەوە ڕۆژنامەنووسێکی...