• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

ئاشتی برایم ئەفەندی: باسنیوز سیخوری هەموو لایەکە، بەشەرتی پارە!

میدیا و نووسەری  خۆفڕۆش تەنیا ئەگەر بڵێت یان بنووسێت "ئحم" دیارە کە سیخوری بۆ کێ دەکات. میدیای کوردی بەشێوەیەکی گشتی بەتایبەتی لە باشوور میدیای حزب و پارەیە. ئەوی تەنیا بۆ ساتێک بۆ بەعس سەری نەوێ کردبێت، بەرژەوەندیی تایبەتی ویستبێت، بەدوای گیرفان گەرمکردنەوە بووبێت، سیخور و خۆفرۆش و پارەپەرست بووبێت،...

ئاشتی برایم ئەفەندی: پینەدۆزەکانی نێو گۆڕان

پارە و پۆستپەرستانی نێو گۆڕان بۆ پێکانی مەرامە تایبەتیەکانیان بوون بە پینەدۆز. میدیای گۆڕان، نووسەرەکانیان قسەکەرەکانی نێو حزبیان بەگڕخستوە، بۆ ئەوەی لە میدیاکاندا ڕەوایی بە پشتیوانی لە کابینەی نۆی حکومەتی مەسرور بارزانی بدەن.هەموویان بە یەک ئاراستە دەنووسن، لێدوان دەدەن، کە گوایە بەهەوڵ و هیمەتی ئەوان،...

ئاشتی برایم ئەفەندی: ئەردوغان دۆڕاندی!

ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی یەکشەمەی تورکیا، بۆتە سەرەدێری گشت میدیا جیهانیەکان و ئاماژە بەوە دەدەن کە ئەردوغان دۆڕاوە. ئەم هەڵبژاردنە دەریخست کە هەوڵەکان و بانگەشەکانی ئەردوغان لە کاتی هەڵبژاردندا بە خۆڕایی ڕۆیشت. لە شارە گەورەکانی تورکیادا ئەستنەبول، ئەنقەرە، ئەزمیر، ئەنتالیا و ئەدەنە...

ئاشتی برایم ئەفەندی: نەمانی داعش سەرتایەکی دییە بۆ کورد و یەپەگە!

پاککردنەوەی ناوچەکە و وەدەرنانی داعش لە کۆتا بنەکە و بارەگاکانیان لە سوریا،  لە لایەن زلهێزەکان و هێزە کوردیەکان بەتایبەتی یەپەگەوە کە تا کۆتایی لە ڕۆژئاوا بەلەخۆبردووی پێشەڕەوی ئەو جەنگەی کرد ڕاگەیاندرا. ٢٣/٣/٢٠١٩  لە مێژوودا بە ڕۆژی سەرکەوتن بەسەر داعشدا لە سوریا تۆمارکرا.جەنگی داعش، ئەوەندەی...

ئاشتی برایم ئەفەندی: ڕۆژنیوز، سەرکەوتنی ڕۆژئاوا بە گوتەی عەمید شاناز لەکەدار دەکات!

ئەزموونی سیاسی باشووری کوردستان، کۆمەڵێک دز، بەرژەوەندیی و پارەپەرستی گەندەڵی بێ ئابڕووی سیاسی هێناوەتە سەر شانۆی سیاسی هەرێم. کە بۆ میللەتی کورد لە شەرمەزاریی بەولاوە هیچی دیی لێشین نەبووە. ئەو کەسانە هێندێ ڕسوا بوون، لە نێو خەڵکدا هێندێ ناخۆشەویست و نەویستن، گەیشتۆتە ڕادەیەک کە  میدیای حزبەکان...

ئاشتی برایم ئەفەندی: تاوانی مزگەوتەکانی نیوزیلاندا تەنیا پەیوەندیی بە ئاینی ئیسلامەوە نییە !

لە دنیادا کێشە و ئایدۆلۆژیای ڕەگەزپەرستی و بزوتنەوەی سپیەکان ڕەگێکی مێژووی هەیە، بەگوێرەی گەشەکردنی کۆمەڵگە، سیستەمی دەسەڵاتی سیاسی، بارودۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی، گۆڕانی بەسەردا هاتووە. ئەو جوڵانەوەیە لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیی جۆر و شێوەی کارکردنی جیاوازە. گەشەکردنی تەکنەلۆژیا و پەرەسەندنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان،...

ئاشتی برایم ئەفەندی: کارەساتی هەڵبجە،ئەنجامی ڕێککەوتنی نێوان سەرانی یەکێتی و با‌قر زولقەری قەرارگەی ڕەمەزان بوو!

کارەساتی هەڵەبجە، لە مێژوودا برینێکی قوڵی سارێژنەکراوی جەستەی نەتەوەیی کورد و هەموو مڕۆڤایەتیە. یادی هەڵەبجە وەک هەر یادەوەرییە تاڵەکانی نەتەوەیی کورد، بووە بە بابەتی بازرگانی پێکردن و سیاسەت پێوە کردن. ئەو مێژووە بە قەڵەمی گەلێک کەس نووسراوەتەوە، بە تایبەتی ئەوانەی سەر بە یەکەتین و هەوڵیانداوە ئەو مێژووە...

ئاشتی برایم ئەفەندی: عەلی عەسکەری بە پێنووسی تاڵەبانی!

پیرۆزکردنی کەس یان پرسی ڕەوا؟ سەرانی پارتەکانی باشوور، بۆ پەروەردەکردنی ئەندام، لایەنگر و ئەندامەکانی خۆیان، تا دەگات بە زۆرینەی سادەی شەقامی کوردی، یەکەمیان هەڵبژاردوە. لە ئەنجامدا تاکەکان ئەوەندە بە پیرۆزی و پاکی چاویان لەکەسەکە کردوە، کە بووە بە هێڵی سوور، تا دەگات بە ئاستێک، بڕوا بە ددان پێدانەکانیان...

ئاشتی برایم ئەفەندی: ڕاپەڕینی ١٩٩١ بە پلانی "قەرارگەی نصر" بوو لە ١٩٩٠؟! ئەوەی لەوە زیاتر بڵێت شەکری شکاندوە و دڕۆ دەکات؟

تێبینی کوردستانپۆست: ئەم نووسینە نوێژەنکراوەتەوە، ئەویش دوای ئەوەی کە هەندێک کەس پێیان وابوو، ئەم قسانەی ئاشتی خان بێبەڵگەیە، لە خوارەوە وشە رەنگکراوەکان ئاماژەیە بە سەرچاوەی ئەو بابەتانە، کە وەکو بەڵگە ئاشتی خان دایناوە. هەروەها هەندێک بەڵگەی دیکەش هەن کە هەموو بەرپرسەکان لە یادەوەرییەکانی خۆیاندا ددانیان...

ئاشتی برایم ئەفەندی: چیا بۆ پیرمام دەچێت!؟

کاتێک کە ڕێبەرانی گەل، لەسەر ئاستی بەریوەربردنی حزب و وڵاتدا، بۆ مەرامی خۆیان لەسەر غەریزەکانی تاکی نێو کۆمەڵگە کار دەکەن، لە پەروەردەکردندا بەها بۆ مۆڕاڵ و خوڕەوشت ناهێڵن، پارە و پۆست و بەرژەوەندیی تایبەتیی ئامانجیان دەبێت، ئەوا بە دڵنیاییەوە ئەو کۆمەڵگەیە بەرەو هەڵدێر دەبەن، فێرە سەر نەوێ کردنی دەکەن،...

ئاشتی برایم ئەفەندی: زانیوتانە، ئەگەر ڤالا فەریدی پارتی نەبووایە، سەدام دادگایی نەدەکرا!؟

لە دوای کۆڕەوی بەهاری ١٩٩١دا بە تایبەتیی لەدوای ڕووخانی سەدام لە ٢٠٠٣وە، کار بۆ ئەوە دەکرێت باشووری وڵات بکرێت بە زەلکاوی سیاسی، بە هەزاران مێشومەگەز لە نێو ئەو زلکاوەدا پەروەردە بکرێت، گەڕا دابنێت، سەرهەڵبێنیت و نەشونما بکات. بەرێوەبەری دانیشگە، کۆلیژ و پەیمانگەی خوێندن، تا دەگات بە وەزیری پەروەردە،...

ئاشتی برایم ئەفەندی: پارتی، گۆڕانی (تڕۆ تەرفیع) کرد!

دەمێکە دانیشتووی گردەکە، بڕیاری بەشدارییان لە پێکهێنانی حکومەتی هەرێم داوە، بەڵام کاتیان گەرەک بوو، بۆ ئەوەی شەرمیان بشکێت، ڕایبگەیەنن کە دەچنە نێو حکومەتێکەوە کە خۆیان دەیان گوت شەرعیەتی نییە و بە دەنگی ساختە هەڵبژێردراوە!  نەوت، پارە، پارووی چەور و پۆست، بنەمای سەرەکیین بۆ ئەوەی سەرانی ئەمڕۆی...

ئاشتی برایم ئەفەندی: ئەو تەرزە جاشانە پڕن لە ڕەگەزی مێینە!

هەر منداڵێکی کورد ئەگەر سەرگوزەشتەی ژیانی بگێڕێتەوە، داوای لێبکرێت باسی جاش بکات، ئەڵبەتە تەنیا بە یەک شێوە جاش پێناسە دەکات: پیاوێک جەمەدانی لەسەر، جلی کوردی پۆشیوە، ڕەختی ڕاست و چەپ بەستوە، چەکی جاشایەتی لە شان کردوە. لە دوای کۆڕەوی بەهاری ١٩٩١دا لە باشوور ئەو تەرزە جاشانە گۆڕانیان بەسەردا هاتووە،...

ئاشتی برایم ئەفەندی: ترامپ و چاودێریی یان دەستوەشاندن لە ئێران؟

ئەمریکا هەمیشە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕۆڵی هەبووە، دەسەڵاتەکانی بۆ کێشانی سنووری جوگرافیای ناوچەکە بەکارهێناوە، چارەنووسی میللەتانی ئەو ناوچەیەی دیاریکردوە. ئەمریکا، ٤٠ساڵ لەمەوپێش، بەبێ گوێدانە بارودۆخی گەلانی ئیران، لەسیستمی حوکمڕانی ئەو وڵاتە گۆڕانی کرد.بۆ ڕووخانی شای ئیران بە سەدان هەزار کەس شەقامەکانی...

ئاشتی برایم ئەفەندی: وشەی قەپێلکدار مەدۆزنەوە، ئەوانە "جاشن" !

بۆ سەد ساڵ دەچێت واتە نزیک بە دە نەوە تا ئێستا لە نێو نەتەوەی کورددا وشەیەکی  پڕ بە پێست بۆ پێناسەکردنی تاک، تاقم و گروپی چەکداری خۆفڕۆشی سەر بە تورکیا، ئیران، سوریا و عیراق بەکارهێنراوە، ئەویش وشەی "جاش"ە. کە پێشتریش جاشەکانی سەردەمی عوسمانیان ناونابوو، سوورەی بەر لەشکر.لە چوار پارچەی کوردستاندا...