بۆچی تۆ بیانیەکانت خۆشناوێت؟ وەلامی کابرای ئەوروپی لە رابوردودا ئەوەبوو کە بیانیەکان دێنە وڵاتەکەی نانو کارەکەی ئەو دەبەن، ئێستاکەش دەڵێن؛ ڕێز لە قانونی وڵاتەکەی ئەو ناگرن . ئەم ئارگیومەنتانە ڕەوان، بەلام ئەگەر لە فارسێک، لە عەرەبێک لە تورکێک بپرسیت؛ بۆچی قینیان لەیەکتریە، هیچ وەلامێکیان نییە، تەنها...
پێناسەی بیۆلۆژی بۆ ئۆمۆساپیان ئەمەیەکۆمەڵە مرۆڤێکن کە هەر یەکەیان بە (ئای دی ئێن)ێکی کەمێک جیاواز لەوی تر دێنە ژیانەوە، کاردانەوەیان بەرامبەر بە رووداوەکان جیاوازە و بەدوای لەزەت و خۆشیدا رادەکەن .مرۆڤ هەر لە دوای شۆڕشی کشتوکاڵییەوە بووە خاوەنی کەلوپەلو موڵکداری، وای باوەڕە کە لەزەت و موڵکداری بەختەوەری...
چەند رۆژێک لەمەو بەر وەزیری ناوخۆی فەرەنسا وتی ؛ ئەبێت ناوچەکانی دەرەوەی پاریس داگیر بکەینەوە، پاشان وتی ؛ بەکارهێنانی زاراوەی داگیرکردنەوە لە جێی خۆیدایەتی و گوزارشت لەو دۆخە دەکات کە ئێستاکە تیایدا دەژین. لە وتارایكمدا لە کوردستانپۆست باسی ئەو ناوچانەی دەرەوەی پارسیم کردوە کە ڕێژەیەکی زۆری بیانی...
هەموو فەرەنسیەک کاتێک بە شارێکدا تێدەپەڕیت، دەبێت بچیتە مۆزەخانەیەک، کەنیسەیەک، مۆنیمۆنتێکی مێژوویی یان هەر شتێکی تر بدۆزیتەوە و زیارەتی بکات.ئێمەش ئەو ڕۆژە کە بە شاری شارتری فەرەنسادا تێپەڕین ڕۆژێکی هاوین بوو، دنیا گەرم بوو، لەو شارەش کەنیسەیەکی گەورە و بەناوبانگی لێیە، هەر خێرا پاڵمان نا بەدەرگای کەنیسەکەوە،...
مەدام کلۆد، ئەو ئافرەتەبو کە وەک بورجی ئیڤڵ ناوداربو، کاتیک شای ئێران دەهات بۆ فەرەسا سەردانی مەدام کلۆدی دەکرد، کچانی پەتیارەی جوانی بۆ دەنارد، بەلام ئێستاکە بە پیچەوانەی ولاتانی ئەوروپاوە کاری لەشفرۆشی قەدەغەیە لەفەرەنسا و تەنانەت مشتەریەکانیش غەرامە دەکرێن .هێشتا هەندێک ناوی کۆلانەکانی پاریس...
کاتێک دەچیت بۆ لەندەن، هەمو شوێنێک لەندەنە، بەلام کاتێک جادەی بازنەیی دەوری پاریس جێ دەهێڵیت ئیتر پاریس کۆتایی دێت، نزیکەی 90 شار بە دەوری پاریسدا هەنە، یەکێک لەو ناوچانە پێی دەڵێن ناوچەی 93، کە خەڵکی ئەجنەبی بۆ گاڵتە پێکردن، کە گوایە ناوچەیەکی نەخوێندەوارە، دەڵین؛ نۆ سێ . هەمو پاریسیەک دەزانێت مەبەست...
دادوەرەکە روو دەکاتە جیهادیستەکە و دەڵێت ؛- تۆ کە تەمەنت شەش ساڵان بوو، کاتێک کارمەندانی سۆشیالی حکومەت هاتن بۆ ماڵتان، تۆیان لەسەر جێگایەک بینی، کە باوکت بەستبوویتەوە .جیهادیست - بەڵی، بەڵام من ئەو پەڕەیەم هەڵداوەتەوە لە ژیانمدا، هەمو ڕۆژێک خەباتم کردوە لە پێناوی ژیانێکی بەختیاریدا.وا دیاربوو کابرای...
ژاک ئەتالی، ئابووریناسی فەرەنسی، دەڵێت؛تا پانزدە ساڵی داهاتوودا، ئەمەریکا وەک هێزێکی باڵادەست دەمێنێتەوە، بەڵام وەک هێزێکی زاڵ، لە خۆسەپاندن بەسەر کاروباری جیهاندا نامێنێتەوە، دەکشینەوە و، کەمتر توانا و ئارەزوی دەبیت، کە کۆنترۆلی جیهان بکەن. وەک هەر چۆن لە مێژودا بینیمان کاتێک ئیمپراتۆری ئینگلیز کشایەوە...
ئەم پەیکەرە بۆ بەرپەرچ دانەوەی ئەو کارە ناڕەوایە کراوە، کاتێک چەند کەسێکی توندڕەوی ئیسلامی و داعش، پەیکەرێکیان تێکشکاند کە ناونرابوو ؛ ( ماچ ) لە باخچەیەکی شاری سلێمانی .ناوی ئەم وتارە؛ ئۆقیانوسێک لە درۆ. بۆ وەبیر هێنانەوەی کتێبی نایابی ؛ (ئۆقیانوسێک لە تاوان )ی نوسەر؛ خەندان محەمەد جەزا. ...
شوێنی تایبەتی بۆ ناتوریستەکان زۆرن لەفەرەنسا، لەسەر دەریا، لەهەندێک کامپینگ، یان هەر لە خواروی فەرەنسا جەزیرەیەک هەس هەمو خەڵک روتن، لە جێشتخانە بە روتی نان دەخۆن، کابرای بەرید، کابرایەکی ڕەشی ئەفریقیە کە نامەکەت بۆ دەهێنێت، گونی شۆڕبۆتەوە بەسەر پاسکیلەکەیدا. لە دارستانی ڤانسێتیش لە...
ئەوکەسانەی کەیارمەتی موفتیان داوە لەسەردەمی خۆیدا، چەند کەسێکی کەم بون ؛ شێخ لەتیفی کوڕی شیخ مەحمودی نەمر، عەبدولی حاجی کەریمی شمقار، حەمەی باخەوان، ئەحمەدی دادە ئایشێ. ئەمانە ببونە چاو و گوێی موفتی، هەوالین دەگەیاندە موفتی کە چۆن خەڵکی باسی دەکەن یان کاتێک کەسانێک پلانی کوشتنیان بۆ...
لە رۆژی میحنەتا بۆ دەفعی دوژمن،ئەسلەحەی ناریت ؛دەف و مەشاک و عابا، پرچ و ڕیشو سیواکەلەسەر ئەم جۆرە هۆنراوانە بووە، کە ژیانی موفتی و خێزانەکەی لەسەردەمی خۆیدا کەوتۆنەتە مەترسییەوە و هەوڵی کوشتنی دراوە.لەم بەرنامە تەلەفیزیۆنییەدا، کە بە شیوەیەکی هونەری جوان کراوە لەسەر موفتی پێنجوێنی، کە دەبێت دەستخۆشی...
مۆنتێین، نووسەری فەرەنسی (1533.1592)، ئەو وتەیەی بە مەبەستی ئەو کەسانە وتوە، کە بۆ خۆدەرخستن یان تێپەراندنی قۆناغەکانی خوێندن، زانیاری لەبەردەکەن، خۆ ئەگەر مێشکێک چاک بیربکاتەوە و لەهەمان کاتدا زانیاریی زۆریشی تێدا بێت، ئەوا وەک حەسەن زیرەک دەڵێت:(هەزار وشەش سەد درهەم) .ساڵی 215 دوای تەقینەوەکانی پاریس؛...
داعشەکان و کۆنەپەرستەکانی ئەو سەردەمەی پێنجوێن، موفتی پێنجوێنیان بە (مەلا کافر)، (مەلا بابی) و (مەلا ئاگرپەرست) ناودەبرد وەک بێ ڕیزیکردنێک بەو، لەبەر ئەوەی ئەم شاعیرە نیشتمانپەروەرە بۆ ئاسۆیەکی رون و پرشنگدار دەیڕوانی و هانی خەڵکی دەدا بۆ خوێندن و زانست، هەروەها بەرگری لە مافی مێینە دەکرد. بەم...
لەم دوایانەدا 25.000 پۆلیسی فەڕەنسی چوونە سەر کۆمەڵێک کە خۆیان ناونابوو (Zad) ئەو کەسانە لە شوێنێکی فەرەنسا گربووبوەوە، هەتاوەکو ژیانێکی تر بژین لەم ژیانە جەنجاڵەی شارستانی دروستی کردوە، خۆیان ڕزگاربکەن لە یاسای سیاسی و ئێۆکۆنۆمی کۆمەڵگەی مۆدێرن. ئەم کۆمەلە کەسە کە خۆیان ناو نابو zad واتە ئەو شوێنەی...