• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

پۆسەیدۆن: کاروان ساڵح و ئەوی تر

با کەی ئێن ئێن وێنە و ڤیدیۆکانی کاروان، لەو کاتەی هاواری دەکرد بۆ فەقیر و هەژاران لەگەڵ ئێستای دەنگدانەکەی بۆ کابینەکەی نێچیر، ئەمڕۆ پیشانی خەڵک بداتەوە. ئەوە گۆڕان و میدیاکانی بوو ئەم پیاوەیان وەکو گۆڕانخواز بە خەڵکی دەناساند بۆیە قەرزاری ئەو خەڵکەن، کە وەکو کاتی هەڵبژاردنەکان دەنگدانەکەی بۆ نێچیر و...

پۆسەیدۆن: شاری ئارامی

پەژیوانبونەوەیەکی بێوێنەی هەردوو بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی لە هەڵسوکەوت و چاوچنۆکی هەتا ئێستەیان ئاکامێکی مەزنی لێکەوتەوە. بڕیاریاندا هەرچی سەروەت و سامانی میللەت هەیە کە تا ئێستا بۆ خۆیان بردووە بیگێڕنەوە بۆ خەزێنەیەکی تایبەتی و لە ماوەی یەک ساڵدا کارێکی پێ ئەنجام بدەن کەمێک لە ئازارەکانی هەڵەبجە...

پۆسەیدۆن: کاریزمای پارتی و سەرۆک

  ئەوەی پارتی هەیەتی و پێی دەدرەوشێتەوە کاریزما نییە بەڵکو هەیبەتە، هەیبەتیش بەشێکی ڕاستە و بەشەکەی تر کارتۆنییە. تێگەیشتن بۆ کاریزما لە وڵات و کولتورە جیاجیاکاندا یەک نییە، بۆ نمونە لە خۆرئاوا پەیوەندی چاو نیشانەی بە کاریزما بوونە، بەڵام لە لای هەندێک میللەت و کولتور و خێڵ نیشانەی بێئەدەبییە، واتە...

پۆسەیدۆن: پارتی چییە؟

  جاش و بەعسییەکان: بە گوتەی نەوشیروان مستەفا ژمارەی سەرجەم جاش و خەفیفەکانی کوردستان لە پێش نەوەدەکانی سەدەی پێشودا دەگەیشتە 600 هەزار کەس. ئەمە ژمارەیەکی زۆر زۆربوو. جا هۆکار هەرچی بێت تایبەتمەندێتی کوردستانی باشوور دەردەخات. کام میللەت لە 3 ملیۆن کەس شەش سەد هەزار پێگەیشتووی لە ڕووی تەمەنەوە دەبێتە...

پۆسەیدۆن: پارتی چییە؟

بیری گەورە، کاریزما و پێکهاتە یان لایەنگرانی حیزب دەکەمە ئەو پێوەرانەی حیزبەکانی باشووریان پێ دەناسێنم. بیری گەورە بۆ دیکتاتۆرەکان بیرێکی ئەندێشەیی بێ ناوەڕۆکە، بەڵام لە هەمان کاتدا پڕ تەلیسمە و بۆی نییە بخرێتە ژێر پرسیارەوە، بۆ دیموکرات و میللەتدۆستانیش ڕوئیا و دنیادیدەییە، کە ڕووی لە ئایندەیە. ...

پۆسەیدۆن: هیوا ئەحمەدی منداڵکوژ، تۆ قوربانی نیت!

  تۆ پیاوێکی کۆیلەی بێ ئیرادەی. تۆ خزمەتکارێکی بچوکی دەرباری خێڵێکی کە میللەت دوا ڕۆژ هەر دەیخاتە بەردەم دادگایەکی ڕاستەقینە. تۆ پیاوکوژیت و حیزبەکەشت کە ڕێگە نادات بچیتە بەردەم دادگا هەر پیاوکوژە، ئەو حیزبەی ڕێگە لە دادگا بگرێت بەکارەکانی خۆی هەستێت لە یاسا لادەرە و شەریکی بکوژە. چ حیکمەتێکە حیزبەکەت...

پۆسەیدۆن: 2012 ڕۆژمێری 17 ی شوباتە

ئاهەنگ گەرمە، تەلەفزیۆن جمەی دێ. وڵات و میللەت پیرۆزبایی سەرانی کوردی بە گوێدا دەدرێت. بە هەمان شێوەی پار و گەرمتریش. پار زۆری نەبرد، هەر پاش مانگ و تشتێک گەنجەکانیان خوێناوی کردین و خۆشیان خەریکی سەیران و ئاهەنگ بوون. ئەمساڵ لە پار گەرمترن و شەرناخیش لەولاوە بوەستێت. لە ژێر گرمە و هەرا و هوریای ئەو...

پۆسەیدۆن: مەسعود بارزانی توشی هیستریای دەسەڵات بووە

مەسعود بۆ قورئان دەسوتێنێت؟! مەسعود بارزانی و خزمەکانی توشی هیستریای دەسەڵات بوون و هەرکات حیزبەکەیان لە حەجما چووە یەک ئەوا بە هەڕەشە و موئامەرەی دەوروپشتی دادەنێن بۆیە دەستدەکەن بە شەڕ و خۆ ئامادەکردن بۆ شەڕ. لەوە تێناگەن کە گەورەترین حیزبی دنیا لە ساتێک لە ساتەکاندا بۆی هەیە بچێتە ئاو. بە هەمووجۆر...

پۆسەیدۆن: دیکتاتۆر هەیە و دیکتاتۆریلەش!

بەرزانی و قەزافی، تاڵەبانی و پینوچییە، هەموویان دیکتاتۆرن بەڵام دیکتاتۆر هەیە و دیکتاتۆریلەش، جا کامیان دیکتاتۆرە و کامیان دیکتاتۆریلە ئەوە با خوێنەر بڕیاربدات. هەمویان بە گەورەیی میللەتی خۆیان چەوساندۆتەوە بەڵام هەندێکیان خزمەتگوزاریی زۆر لاوازیان پێ پێشکەش نەکراوە بۆیە ئەوانەیان دیکتاتۆریلەن! ...

پۆسەیدۆن: بەڵێ وشە گرنگە، بە تەنیا هێما نییە!

وشە گرنگە، زۆر گرنگە! با بەراوردی هەندێک ڕستە بکەین کە لە وشە پێکهاتوون، بۆ ئەوەی بزانین ڕاستە وشە گرنگە. لە بواری ڕێتوریکدا گەر ژنێک لێهاتوو بێت پێی دەڵێن دەمەوەرە، بەڵام گەر پیاوێک بوو پێی دەڵێن زیرەکە. لە سەرمایەداریدا کاتێک کرێکارێک پێویست نامێنێت و لە کارەکەی دەردەکرێت لە لایەن سەرمایەدارەکەوە...

پۆسەیدۆن: لە یۆبیلی زێڕینیدا پارتی ٣١ ئابی بە دیاری بۆ کورد هێنا!

لەم نوسینەدا باسی هەندێک شت ناکەم، لەوانە کە: ٣١ ئاب خیانەتێکی گەورەی نیشتمانی و نەتەوەیی بووە، چونکە ئەوە تاڵەبانی هاوستراتیژی مەسعود بوو دەیگووت کە ئەو کارەساتە "گەورەترین خیانەتی نیشتومانی و نەتەوەییە لە مێژووی کوردوستان کورد دا". دیارە بەراوردی کردبوو لەگەڵ ئەوانەی خۆی و گەیشتبووە ئەو قەناعەتەی...

پۆسەیدۆن: کودەتای بارزانی لە ئیرادەی میللەت

بە پێناسەی بارزانی بۆ کودەتا با بزانین کردنی نێچیر بە جێگری سەرۆکی هەرێم لە کوێی هاوکێشەکەدایە؟ مەسعود بارزانی ئەمە چەند جارێکە نێچیر دەنێرێت بۆ ئێران و تورکیا و، جارجارە وەکو نوێنەری خۆی ناوی لێناوە و، سەرەتا بە خشکەیی و بۆ دروستکردنی شۆک لەلای تاکی کورد و حیزبەکان و، بۆ ئەوەی لە دواجاردا بە ناوی...

پۆسەیدۆن: گەر پارتی دەوڵەتی کوردیی دروستکرد منیش ئاڵای کوردستان لەسەر مانگ دادەنێم، ناشهێڵم کەس بچێت بەلایدا!

من نە ڕاکێتم هەیە، نە پارە، نە ئارەزووی زانست و تەکنەلۆژیام هەیە، نە مرۆڤێکی چوستوچالاکم، نە دەزانم دوو دوگمەی ئامڕازی ئەلەکترۆنیی لێکببەستم، نە ڕێگەپێدراوی جیهانیم و نە دەزانم فەیسبوک چییە بەڵام نیازم وایە و دەشبێت ئاڵای کوردستان لە سەر مانگ دابنێم و بیکەم بە ویلایەتێکی ئەو دەوڵەتە سەربەخۆ مەدەنییەی...

پۆسەیدۆن: لێبوردەیی سیاسی، چاودێری سیاسی و بە کەساندنی کێشمەکێشی سیاسیانە!

لێبوردەیی سیاسی: "لێبوردەیی سیاسی" لای خۆمان بە هەڵە بە "لێبوردنی سیاسی" بە زاراوە دەکرێت. لێبوردنی سیاسی بۆی هەیە عافوات بێت وەکو عافواتەکانی سەدام حوسێن کە لە سایەیدا کەسانی سەر بە کۆمەڵە بەردەدران، بەڵام لێبوردەیی سیاسی چەمکێکی تەواو جیاوازە. پێشتر لە وتارێکدا پرسی داواکردنی لێبوردنم باسکردبوو،...

پۆسەیدۆن: با هەندێک لە قسەکانی خۆیان بدەینەوە بە ڕویاندا، هێزی زۆر بۆ ڕۆژی بۆر!

لە بەر ڕۆشنایی "مافی شەرعی لە خۆبەرگریکردن" دا کە نێچیر و فازیل مەتنی شێرەکوڕەکانی بارزانییان لەسەر سەربانی لق و دیوارەکانی چەقاندبوو تا گەنجە بێچەکەکان بدەنە بەر دەستڕێژ، هەستان بەو کردەوانەیان و خۆشیان بە مەغدوور دانا. بارزانی مام کە وەکو حامیئەلحەرەمەین خۆی کردووە بە بەرگریکار لە پێشمەرگە و شاربەدەرمان...