• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

پۆسەیدۆن: ئازاردانی سمکۆی بێژەر چیمان پێدەڵێت؟

کەسایەتی ئیسماعیلی بێژەر لە مێژووی نوێی کوردستاندا بێوێنەیە. ئەو خۆشەویستە، نمونەی خۆڕاگری و بەرخودانی گەنجی کوردە. ئەو وێنەیەی ئەو لە زەینی ئێمەدا کێشاویەتی زیندووە و بووە بە سیمبۆل. زیندوو بە جەستە و، سیمبۆل بە مێژووە بێگەردەکەی مەیدانی ئازادیی. بە ئامادەکردن و دابیبکردنی مایکەکەی سەرای ئازادی و...

پۆسەیدۆن: یەکێتی بە هیچ جۆرێک هەقی بەسەر سلێمانییەوە نییە و تاوانەکانیشی پاساویان نییە!

یەکێتی هەمیشە وای هەوڵداوە مێشکی خەڵکی سلێمانی و دەڤەری سەوز بەوە بشواتەوە کە لە ژێر "ئیدارە"ی سەوزدا ئازادی هەبووە هەیە و، ئەو درۆیەش لەلایەن زۆر کەسەوە کڕدراوە. کاتێک دەردەکەوێت ئازادی هەبووە کە سنورەکانی پشوودرێژیی یەکێتی لە بەرانبەر ئازادیدا بجەڕێنرێت. کاتێک گەنجان کەوتنە سەر جادە و هاواریان...

پۆسەیدۆن: گەر تاڵەبانی مرد و نەگەڕایەوە!

هەتا حەڤدەی شوبات بە لۆژیک تێگەیشتبووم پارتی و یەکێتی دوو هێزی نا دیموکراتی گەندەڵن، بەڵام لە ناخی دڵەوە وەکو زۆربەی کورد هیوادار بووم کە دواجار بەزەییەکیان بە میللەتدا بێتەوە و پەلاماری خەڵک نەدەن. دەمزانی کە لە چرکەساتێکدا هەردەبێت تاقیبکرێنەوە بۆ ئەوەی ماسکەکەیان بکەوێتە خوارەوە، جا یان وەک ئێستەیان...

پۆسەیدۆن: مرۆڤایەتی وەک پرنسیپ نەک نمایش!

مرۆڤایەتی و مافە یونیڤێرساڵەکانی مرۆڤ بوون بە پرنسیپ و بناغە بۆ یاسا، لەمڕۆدا زۆرن ئەوانەی داکۆکی لەو پرنسیپانە دەکەن، جا ئەو داکۆکیکارانە هەموو ژیانیان لە نازونیعمەتدا بووبێت یان قەسەبیان نەبووبێت چای پێبخۆنەوە. سەرەتا ئەو یاسایانە بە "یاسای ڕاستەقینە" ناوبراون و، دواتر بوون بە بناغە بۆ ئەوەی ئەمڕۆ...

پۆسەیدۆن: مەیدانی ئازادی بە خوێن ئاودراوە، مێژووەکەی چەواشەمەکەن و مەیشێوێنن!

ئەم بابەتە دوو بەشە، بەشێکیان وابەستەیە بە تەوقیتەکانی دەسەڵات و، بەشەکەی تریشی بە ئەوانەی دەیانەوێت بچن بۆ لای بارزانی و بە مایەپوچییان. بەشی یەکەم: تەوقیتەکانی دەسەڵات کاتێک دەسەڵات بۆی دەرکەوت کە مەیدانی ئازادی بە ئاڕاستەیەکدا دەڕوات کە خۆی چاوەڕێی نەدەکرد کەوتە موئامەرە لێکردنی و هەوڵدان بۆ...

پۆسەیدۆن: پارتی دەیەوێت لە ژێر تارمایی یەکێتی دەربازبێت!

لە حەڤدەی شوبات بە دواوە کێبڕکێیەکی ژێربەژێر لەنێوان پارتی و یەکێتی هاتەکایەوە. پارتی بۆ ئەوەی لە تەنگژەی ئەو فشارە زۆرەی لەسەری بوو لە ئەنجامی قەتڵوعامەکەی لقی چوار پەنای بردە بەر دوو ئاڕاستە، ئەوەی لەلایەکەوە لۆمەی دەسەڵاتی ناوچەی سەوزبکات کە نەیانتوانیوە یان نەیانویستووە لق بپارێزن و، لەولاشەوە...

پۆسەیدۆن: هەموو ڕێگەگان لە شەقام و گردەکەوە دەست پێدەکەن!

هەتا ئەو ڕۆژەی "وشە" بوو بە کۆمپانیا و گردەکە بوو بە قیبلەی وەرچەرخانی سیاسی لە کودستاندا، بێدەنگی ڕچەی دەشکاند و تولەڕێکانی تاریکیی بۆ میللەتی ئێمە دەستنیشان دەکرد و، لەو گەشتەشدا سەرسمی بە تاکی کورد دەدا و خەڵکی لەیەک دادەبڕان و، تاکی زەلیل و بێدەنگ و بێدەسەڵاتی دروستدەکرد. ئەو کاتە هەموو رێگەکان...

پۆسەیدۆن: ئوبامە و ئوسامە، مام جەلال و عەلی حەسەن مەجید!

\ هەندێک لێکچوون و لێکنەچوون: ئوبامە و جەلال هەردوکیان دەرچووی کۆلیژی یاسا. هەردوکیان سەر بە لایەنێکی مرۆڤایەتی کە ئەگەرەکان لە مێژودا دژیان بوون، کورد و رەشپێستەکان. بوونی ڕەشپێستێک و کوردێک بە سەرۆک لە چاوەڕواننەکراوەکان بووە. ئوباما دیموکرات، تاڵەبانی سۆسیالدیموکرات. ئوباما وەک پارێزەر کاری...

پۆسەیدۆن: سەردەشت عوسمان

لەبەردەم گەورەیی وشەدا، دنیا دروست دەبێت! "سەرەتا وشەیەک!" و ، دوایی، "ببە، دەبێت!" من هەرچەند دەکەم، لەئاست پاکیزەیی ڕوحی تۆدا، دۆش دەمێنم. لە ئاست بێگەردی نیازی تۆدا، گەشدەبینم! من تێناگەم، تۆ بەتەمەن هێند بچکۆلە، بە لاشە هێند خنجیلە، بە بزە هێند منداڵ، بە ڕوح هێند سپی، چۆن توانیت، بە هەڵوێست...

پۆسەیدۆن: تێڕامان لە پێناسەی مرۆڤ و خەباتی ناتوندوتیژی و هۆکاری هەڵبژاردنی یان دەستبەرداربوون لێی

لە دێر زەمانەوە مرۆڤ وەکو کائین و مەخلوق پێناسەی دەکرێت و، ئەو پێناسەیەش لە ئێستادا گەیشتوەتە ئەو ئاستەی لەگەڵ سیفاتەکان و خاڵەکانی ئەو پێناسەکردنەدا وا تێکئاڵاوە کە زۆر جار پێناسەکان بۆ خۆیان لەو لاوە هێند ورد و چڕوپڕن کە وا دەکەن مرۆڤ خۆی خۆی لێدەگۆڕێت و، پێی لەسەر ئەرزی واقیع بەردەبێت. پێناسەکان...

پۆسەیدۆن: ئەوە ڕێباز نییە و بارزانی باوک نییە! - به‌شی چواره‌م

کە ئەو سەرکردەیە خاوەن و داڕێژەری تیۆرێک یان هەندێک بنەما نەبێت تا بکرێنە بناغەی شتێک کە پێی بوترێت ڕێباز، کەواتە مەسعود بارزانی بۆچی دەیەوێت بارزانی بکات، لەلایەکەوە بە خاوەن رێباز و لەلایەکی ترەوە بە باوک و، دواجاریش بە باوکی ڕوحی؟ دێمە سەر شرۆڤە کردنی ئەم پرسیارە، بەڵام باشترە پێش ئەوە هەندێک...

پۆسەیدۆن: کێ هانیدان، وا نەبوایە وڵات وەکو ماستی مەیو وا بوو؟ ئەی ئیتر ئێستا چیبکەین؟

ڕاپەڕین ڕویدا، دواتر گۆڕدرا بە خۆپیشاندان و ئنجا بە خەباتی ناتوندوتیژی و ئێستاش خەریکە دەبێت بە پاکانەخوازیی. پارتی و یەکێتی خەڵکیان کوشت و ئێستاش شاریان تەنیوە بە جەیش، و بە رووکەش وادیارە هەمووشت تەواو بوبێت و بزاوتەکە تێک شکابێت و، کەچی بە شوێن تاوانباری پشت پەردەوە دەگەڕێن و تاوانبارەکانی خۆیان...

پۆسەیدۆن: شێعر و ئەنتیشێعر و وەستاکانی کێش و قافیە!

میللەت نییە وەکو کورد شاعیری زۆربن. ئەوان لە هۆنینەوە و بەکارهێنانی قافیە و عروز و بەحر و بەڕ و بڕگەکانی پەنجە و وێنەشێعریەکانی ئەدۆنیس و ویتمان و تاغور و فەروغ و سەهراب و هەرچی شیعرهۆنەرەوەی دنیا هەیە شارەزان. لە پێش ساڵی نەوەدویەک لە هەڵوێست وەرگرتنیش حەمکێکیان دیار و ئازابوون.ئەوەندەی من شێعرم خوێندبێتەوە...

پۆسەیدۆن: ئەوە ڕێبازنییە و بارزانی باوک نییە، بەشی سێیەم

بۆ ئەوەی تەمومژیەکانی ئەو بەناو ڕێبازە بڕەوێتەوە ناچارین ئەوەی ئەو ڕێبازە نییە لە هاوکیشەکان دەربکەین. پێشتر پرسیارێک هاتە پێشەوە کە ئایا مەبەست لەو ڕێبازە شتێکە چوارچێوەبەخشەکەی تەریقەتی نەقشبەندی بێت؟ تەریقەتی نەقشبەندی لەسەر دەستی خواجە بەهائەدینی محەمەدی بوخاری دامەزراوە و دواتر گەشەی کردووە...

پۆسەیدۆن: شێخ جەعفەریش هەنگاوێک نزیکتر بەرەو لاهای!

شێخ جەعفەر خەریکە کۆمەڵێک تاوانی تر دەخاتە سەر لیستی تاوانەکانی پێشوتری، سەیری ئەم قسانەی بکەن کە لە هاوڵاتیدا بڵاوکراوەتەوە: "هاوڵاتی‌: به‌پێی‌ زانیارییه‌كان، فه‌رمانی‌ ته‌قه‌ دراوه‌ به‌و هێزانه‌ی‌ هاتوونه‌ته‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌؟ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا: هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌بێت خۆپیشانده‌ر له‌گه‌ڵ...