• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

پۆسەیدۆن: تەونی جاڵجاڵۆکە یان بێسەرەوبەرەیی؟ شۆرش هەر بەردەوامە...

مەرجەع کەس نیە مەیدانەکانی ئازادی نەبێت! ئەوانیش پێش هەمو کەس و لایەنێک با وەڕیان بە دیالۆگە و دەستیشیان نەداوەتە تفەنگ! ئەوە جەلال و مەسعودن دەیانەوێت ڕاپەڕینەکە بەرەو ئاقارێکی توندوتیژ بەرن و ژیانی کۆمەڵایەتی و هەمو شتێک بخەنە مەترسیەوە. ئەوان بەزۆر دەیانەوێت دریژە بە مانەوەی خۆیان بدەن. مەلا بەختیار:...

پۆسەیدۆن: ئایا پێویستمان بە ماندێلایەکە؟

ئێمە پێویستمان بە کەسێک نیە ببێتە ماندێلای کورد. لە گەڵ ڕێزوخۆشەویستیمدا بۆ ماندێلا. کوردستان ئەمڕۆ لە هەمو کاتێک زیاتر هەنگاوی دیموکراتیانە دەنێت. ئەوەی لە مەیدانی ئازادی بەڕیوە دەچێت پرۆسەیەکە لە هەناویا چەندەها کۆرپەی هەڵگرتوە کە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەبنە سیاسەتمەدار و پسپۆڕی ئیداری و تەکنۆکرات....

پۆسەیدۆن: جەلال ئەم پلانەی بۆ ناچێتە سەر

ئەگەر جەلال بە کارێکی لەوەی ناوی ناوە مستەکۆڵەی ئاسنین هەستێت ئەوا دوا بزماری لە دارمەیتەکەی خۆی داوە. کەس نیە بتوانێت مستەکۆڵەی ئاسنین لە میللەتی ئێمە بدات. سەدام بە کیمیایی و ئەنفال نەیتوانی هەتا سەر بۆی بچێتەسەر، کەواتە جەلال نەک بە مستەکٶڵە، بەڵکو بە هەمو تواناکانی خۆشی و بە زیرەڤانیەکانی مەسعودیشەوە...

پۆسەیدۆن: گۆچانە ئەفسوناویەکەی دەستی مەسعود و جەلال

دەکرێت بپرسین کێ دەبێت بە دیکتاتۆر؟ کەسێک دەبێت بە دیکتاتۆر کە ئامادە بێت خۆی لە میللەت جیابکاتەوە. ئەو کەسە خۆی حەز بکات یان دوچاری ژینگەیەکی وا بکرێت کە بکرێت بە دیکتاتۆر یان تێکەڵەیەک لە هەموی. هەل و مەرجەکانی بە دیکتاتۆر بون زۆرن، بەڵام تاقە هەل و مەرج کە ڕێگرە لەبەردەم بە دیکتاتۆر بوندا دیموکراتیە....

پۆسەیدۆن: نامەکەتان بۆ تاڵەبانی ڕای خۆتانە، خۆشبەختانە کە ژمارەتان کەمە.

بۆ نوسەران و هونەرمەندان کە نامەکەیان نارد بۆ تاڵەبانی بەڕای ئێمە تاڵەبانی هەڵوێستی مێژویی خۆی و بەرپرسیارەتیەکەی زۆر دەمێکە هەرزان فرۆش کردوە. ئەم نامەیەی ئێوە وەکو ئەوە وایە داوای مەرحەمەتی لێبکەن بفەرموێ دەست لە گەنجەکان نەوەشێنێت. ئەو ١٧ ی شوبات و ١٩ ی شوبات و ٢٥ ی شوبات و ڕۆژەکانی تر، گەر باسی مێژوی...

پۆسەیدۆن: چارەسەر بۆ هەولێر

هەڵمەتی پێچەوانە، گورزی کاریگەر. ئەوەی من لە مەسعود بینیم لەو دیوی وتارەکەیەوە دەریخست ئەو پیاوە لە ڕوی سیاسیەوە لە پیاوەتی کەوتوە. ئەو قسەی کرد بەڵام بەڕەنگی زەرد هەڵگەڕاوەوە. ئەو قسەی کرد بەڵام بە ڕستەی لێک دابڕاوەوە. ئەو خەڵکی کۆکردەوە بەڵام بە ژمارەی بێ سفرەوە. لە قسەکەیدا دەرکەوت کە هەندێک لە...

پۆسەیدۆن: بانگەوازێک بۆ هەمو ئازادیخوازان

با هەمومان پێکەوە یان هەرکەس لەلای خۆیەوە نامەیەک ئاڕاستەی سۆسیالیست ئینتەرناسیونال بکات و، ئاگاداریان بکاتەوە لە پلانەکانی جەلال تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ڕێکخراوەکەیان، کە وا لە سلێمانی نیازی وایە ئەمشەو خەڵکی خۆپیشاندەری سەرای ئازادی دارکاری و تیرۆر بکات و مەیدانەکەیان لێ داگیر بکات. ئەمەی خوارەوە لینکی...

پۆسەیدۆن: کەمال کەرکوکی ده‌ڵێت خەریک بوو 67 ببێت بە 66

پارتی و یەکێتی هەر خەریکی گۆڵکردنن. بەیەکەوە دەست لەناودەست گۆڵ لە میللەت دەکەن و، لە هەمان کاتدا گۆڵی باشیش لە یەکتر دەکەن. دوێنێ ١٠ ی ئازار لە کاتی دەنگژماردنی ئەوانەی دەنگیان بۆ هەڵبژاردنەوەی بەرهەم دا کەمال کەرکوکی ٦٧ ی بۆ دەرچوو. بە پێکەنینەوە وتی: "خەریک بو ببێت بە شەست و شەش"، و بەرهەم و...

پۆسەیدۆن: ئەمڕۆ کێ هەولێرە؟

ئەمڕۆ مەنتک هەولێرە! هەولێر پایتەختی داگیرکراوی کوردستان. هەولێر چۆن داگرکرا؟ هەولێرێک کە هۆلاکۆی بەزاندبێ و، سەردارەکەی سەعید سۆفیی بە ڕۆژی نیوەڕۆ پارێزگارەکەی بەعسی تیادا دابێتە بەر گوللە و دواتر تەلەفۆنی بۆ کردبێت بۆ خەستەخانە، ناڵێم نەخۆشخانە چونکە ئەو ڕۆژە جێگەی کەسێکی خەستەی وەکو پارێزگارە بەعسیەکە...

پۆسەیدۆن: شەهید شەهاب وەکو مارکە موسەجەلە و، سۆزان وەکو گیا؟

گیا لەسەر بنجی خۆی دەڕوێتەوە؟ ... جیڤارا هەر لە تەمەنی لاوێتیەوە چاوی بڕیبووە یەک شت، ئەویش تێکۆشان و خەبات لە دژی ئیمپریالیزمی ئەمەریکی و خەباتکردن بۆ باشتر کردنی ژیانی کرێکاران و زەحمەتکێشان بوو. لەو پێناوەشدا کوژرا. ڕقی هەرە گەورەی لە کۆمەڵگەی سەرمایەداری بوو، بە هەمو میکانیزمەکانیەوە، لەوانەش لە...

پۆسەیدۆن: پێشبینیەکانی وەهابی زاگرۆس

دوای ئەوەی عەبدوڵای مەلا نوری لە پەرلەمان وەڵامی سالار مەحمودی دایەوەو بەرگری لە کەسوکاری ئەنفالکراوەکان کرد و لەلایەن سەرۆکە بەکرێگیراوەکەی پەرلەمانەکەی پارتیەوە هەوڵدرا بێدەنگ بکرێ، و عەبدوڵا وتی ئەو قسەی خۆی هەردەکات. دواتر بە کەمالی وت دیکتاتۆر، ئەم قسەیە ترسێکی گەورەی خستە دڵی بنەماڵەو شایەرەکانیانەوە....

پۆسەیدۆن: چەندان گەیت Gate و، کەسیش نەڕۆیشت

١) کێشەی واتەرگەیت، Watergate Scandal 1972/1974، نیکسۆنی سەرۆکی ئەمەریکای لەکار خست، ئەوە یەکەم سەرۆکی ئەمەریکایە لە مێژوی ئەو وڵاتەدا کە دەستی لە کارکێشابێتەوە بەهۆی حەیاچونێکی سیاسیەوە. ئەویش بە هۆی سیخوڕیکردن بەسەر بنکەی سەرکردایەتی دیموکراتەکانەوە لە واتەرگەیتی واشینگتۆن دی سی. هەتا مردنیشی...

پۆسەیدۆن: کام سۆسیالدیموکرات، ئەوەی سوید و مۆنا سالین یان ئەوەی یەکێتی و تاڵەبانی؟

سەرەتا پێش ئەوەی بچمە سەر خستنە ڕووی پێکهاتەو بەرنامەی سۆسیالدیموکراتەکانی جیهان وەکو ڕێکخراو لە ناو سۆسیالیست ئینتەرناشونال، ئاماژەیەک بە ئاشنابون و سەرەتای دۆستایەتی ئەو ڕێکخراوە لەگەل کورد دەکەم. لە نەوەدەکاندا لە ڕیگەی (توماس هامەربێری)ەوە زانیاری ئەوەم وەرگرت کە ئەو و هاوڕێ سویدی و ئەوروپیەکانی...

پۆسەیدۆن: بانگەوازێک بۆ خەڵکی بەشەرەفی هەولێر! لەگەڵ کامەران مەنتک بن!

ئەی خەڵکی هەولێری ئازا، ئازایەتی هەر ئەوە نیە بچیت بەگژ دەبابەدا!ئازایەتی ئیرادەیە،ئازایەتی خواستە کە مرۆڤ ویستی،ئازایەتی نەخواستنە کە مرۆڤ نەیویست!ئێوەرۆژی هه‌ینی یادی ڕاپەڕینتانە، تێکۆشەرێکتان هەیە بڕیاری داوە سبەینێ لەماڵ نەیەتە دەر،ئەویش مامۆستا کامەران مەنتکە.ئێوەش وەکو ئەو بکەن!دەسەڵات تەنیا لە...

پۆسەیدۆن: چاک لە ئەرکی خۆی تێگەیشتووە؟

چاک ئەمرۆ ٨ ی ئازار لە بەیاننامەکەیدا لە بارەی گەنجە ڕەشپۆشەکانی کەلاردەنوسیت: "بیگومان شارۆچكەى كەلار لەڕوى پێكهاتەى كۆمەڵایەتییەوە ڕەوشێكى تایبەتى هەیە و (جل ڕەشەكان) بەقسەى خەڵكى ئەو شارۆچكەیە خوێندنەوەى جیاوازیان بۆدەكرێت و بەكۆمەلێك (گەنجى لادەر لەعاداتى گشتى و كۆمەڵایەیتى) ناوزەندیان دەكەن " عوزر...