• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

پۆسەیدۆن: ئەنفال و تاڵەبانی و بارزانی

١ ئەو دوانە لە تۆڵەی ئەنفال دا بە شێوازی خۆیان تۆڵەی ئەنفالیان کردۆتەوە. ساڵی ٢٠٠٣ کە سەدام هەڵات و کۆشکەکانی جێهێشت، تاڵەبانی و بەرزانی بە پەلە خۆیان گەیاندە بەغداد. لەوێ بە خێرایی هەوڵیاندا یارمەتی عەرەبەکان بدەن بۆ دروستکردنەوەی دەوڵەتی عێرا ق و هێشتنەوەی پلەوپایەی خۆیان. ئەوسا دەیانزانی گەر...

پۆسەیدۆن: ئەوە ڕێباز نییە و بارزانی باوک نییە بەشی دووەم

لەسەر ئاستی ناوخۆ و خودی مەلا مستەفای بارزانی شتێکی وا جێنەهێڵراوە بە نوسین یان بە گێڕانەوە تا لەسەر دەستی دواکەوتووەکانی کۆ بکرێتەوەو خەڵکی پەیڕەوی ڕێنماییەکانی بکەن و ناو بنرێت ڕێباز.شتێک هەیە کە حاشا هەڵنەگرە ئەویش ئەوەیە ئەو پیاوە ماوەیەکی زەمەنیی دورودرێژ لە سەر ئاستی واقیعی کوردستان بە باش یان...

پۆسەیدۆن: سیفەتەکانی شێخ

شێخ جەعفەر سوێندیشی خوارد بە خوا و بە گۆڕی شەهیدان. ئەو ویستی پێمان بڵێت، لولەی چەکەکانیان ڕوی لە کەس نەبوو، زەردەڤانیەکان بۆ پیاسە و کاتبردنەسەر هاتبوون، تەقەکردنیان دەمەقاچانی خۆشی بوون و، دەبابەکانیان سەیارەی پۆڵۆنی بوون! گەر باوەڕیش ناکەن گوێ لە سوێندخواردنەکانی بگرن! منیش دەڵێم سیفەتەکانی...

پۆسەیدۆن: خەباتی ناتوندوتیژیی لەدەستدانی دەستپێشخەریی و جوڵە نییە!

خەباتی ناتوندوتیژی پاڕانەوە نیە لە دەسەڵات. ئەو خەباتە گردبونەوەو چەقبەستن نییە. ترس نییە لە توندوتیژی کە لەلایەن دەسەڵاتەوە ئاڕاستەی خەباتگێڕان بکرێت. مەیدانی ئازادی دوای ڕاگەیاندنی رێگەچارەکان و میکانیزم دەبێت ئیتر بکەوێتە جوڵە. ئەکشن! واتە دەبێت ئیتر بجوڵێت بە ئاڕاستەی دەسەڵات و مۆڵگەکانی و، زەردەواڵە...

پۆسەیدۆن: پرسە - بۆ به‌ڕێز ناسک قادر

بۆ خوشکی قارەمان و هاونیشتمانی ئازادیخوازی هەرێمەکەمان و وتەبێژی ئەنجومەنی ئازادیخوازان، ئەنجومەنی کاتیی سەرای ئازادیی ناسک قادر داواکارم پرسەی سەرەخۆشی خۆم بەبۆنەی کۆچی دوایی باوکتەوە شێخ قادری شێخ تەها لێ قبوڵ بکەیت! بە هەمان شێوە پرسەی خۆم بۆ کەسوکارە بەڕێزەکەت دەردەبڕم و، بۆ فاروق ڕەفیقی هاوسەریشت!...

پۆسەیدۆن: دڵ

پادشایەتی خاوەن دەسەڵاتی بێسنوور و، هەژمونی کڵێسا و، کاریگەرییەکانی تێڕوانینی ئەرەستۆ بۆ نەگۆڕیی ئێتەر، واتە دنیای سەرەوە و لەیەکنەچونی مادەو مەعدەنەکانی ئەوێ لەگەڵ توخمەکانی سەرزەوی و، بەهێزی باوەڕبوون بە چۆنایەتیەکەی ئەو، وایان کردبوو کە ئیتر لە ئەروپا و خۆرئاوا گەشەکردن و بەرەو پێشەوەچوون مەحاڵ بێت...

پۆسەیدۆن: "ڕێگری لە خۆپیشاندان سیمایەکی دیموکراتییە"!

لاپەڕەکەی سورمێ لەسەر زاری فەرهاد، کە گوایە لە نەوا فتوای دیموکراسی بۆ هەولێریان داوە، دەنوسێت: "سه‌باره‌ت به‌ رێگری‌ له‌ خۆپیشاندان له‌شاری‌ هه‌ولێر ، پیرباڵ ئه‌وه‌ی‌ وت ئه‌وه‌ به‌ سیمایه‌كی‌ دیموكراسی‌ ده‌زانم ، چونكه‌ خه‌ڵكی‌ هه‌ولێر له‌وه‌ تێگه‌یشتوون هه‌ر خۆپیشاندانێك له‌و شاره‌ بكرێت ده‌چێته‌...

پۆسەیدۆن: داوای ئۆپۆزسیۆن و شەقام؟

ئۆپۆزسیۆن داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەت دەکات و دەیەوێت حکومەتی تەوافوق لەگەڵ پارتی/یەکێتی/بەیەکبوو دابمەزرێنێت. شەقام داوای دەستبەجێ هەڵوەشاندنەوەی هەر سێ سەرۆکایەتیەکە دەکات و، متمانەی لە وەزیرەکان سەندۆتەوە. ئۆپۆزسیۆن و هەندێک لە نوسەر و ڕوناکبیرەکانیش دەڵێن کە داوای ئەو دوو لایەنە یەکە، بەڵام...

پۆسەیدۆن: "پەیامی ڕۆژی قیامەت" لای هەردوو بنەماڵە!

دەبێت چی بێت وا لە سەرانی پارتی و یەکێتی بکات، کە لە بری دڵخۆشکردن و هیوادروستکردن لای میللەتی ئێمە، "پەیامی ڕۆژی قیامەت" دەدەن بە گوێماندا؟ هەمیشە هەر کە پێیان وترا پێیان خوارداناوە بەوە دەمانترسێنن، کە دنیای ئێمە کەشتیەکەی نوحە و، گەر ئەوان نەمێنن ئەوا هەمومان پێکەوە ژێر ئاو دەکەوین. ئەوە تەنیا...

پۆسەیدۆن: ئەوە ڕێباز نییە و بارزانی باوک نیە! -بەشی یەکەم

لە مێژوودا ڕێباز زۆر هەبووە و ئەمڕٶش زۆرن. لە نێو مەزهەبەکانی ئاینەکاندا، لە نێو فەلسەفە و فیکردا و لە بواری شۆڕش و شۆڕشگێڕیشدا. مارکسیزم، کۆمۆنیزم، بەعسیزم، فاشیزم، نازیزم، لیبرالیزم، فێمینیزم، کۆنسەرڤاتیزم و هەتا دوایی. لای بنەماڵەی مەسعود و خودی مەسعودیش ڕێبازی بارزانی و شێخەکانی بنەماڵە بووە...

پۆسەیدۆن: تاڵەبانی و شەرعیەتی شۆڕشگێڕی و شەرعیەتی یاسایی

تاڵەبانی دەڵێت کە ئەوان شەرعیەتی شۆڕشگێڕی و شەرعیەتی یاسایشیان هەیە. ئەو بێجگە لەوەی خۆی بە شۆڕگێڕ و سەرەک کۆمارو دەمڕاستی کوردستان دادەنێت، زۆربەی کات لافیتەی ئەوەش بەرزدەکاتەوە کە پاریزەرە واتە موحامی. شەرعیەتی شۆڕشگێری چیە؟ لێرەدا پەنا دەبەمە بەر جۆن لۆک. ئەم فەیلەسوفە لە کتیبێکیدا بە ناوی "دوو...

پۆسەیدۆن: بەرد و چاکسازیی

جەلال تاڵەبانی بەرد قبوڵ ناکات و مەسعود بارزانیش خۆی داهێنەری چاکسازی یە. دەمێک نییە تاڵەبانی دەیوت کە ئەو منداڵانەی لە سەر شەقامەکانن جگەرگۆشەی خۆیانن. زۆر لەوە پێشیش نیە بارزانی دنیای دەهێنایە لەرزە لە دژی داواکەی گۆڕان بۆ چاکسازیی لە ڕێگەی حەوت خاڵەکەوە. تاڵەبانی دەڵێت ئەوان جنێو قبوڵ دەکەن بەڵام...

پۆسەیدۆن: بە سیستەمکردنی گەندەڵی و لاڵکردنی زمانی تاکەکان!

دوو نمونەو دواتر چونە ناو مەبەستی نوسینەکە. لەم بابەتەدا شێوازەکانی گەندەڵی باس ناکەم و، باسی کاریگەرییە خراپەکانیشی لەسەر کۆمەڵگە ناکەم، ئەوەی جێی بایەخی ئەم نوسینەیە ئەو کاریگەرییە دەرونیەیە کە گەندەڵی هەیەتی لەسەر بوێری ئینسانەکان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی. نمونەکان:جەلال تاڵەبانی لە سەرەتای نەوەدەکاندا...

پۆسەیدۆن: شەقامی سالم لەبەردەمی لقی چوار هەولێرێکی بچکۆلەیە

پارتی لەهەر شوێنێک بێت حەسار دروست دەکات. وەکو حیزب لەژێر سایەی ئەو سەرکردەیەدا ترسنۆک و شەرمنە. ئازایەتی و جورئەتی ڕوبەڕوبونەوەی بیروڕای جیاوازی نییە. نازدارە و دڵی زۆر ناسکەو زو دڵی دێشێت. دەبێت بەهەموو شێوەیەک دڵی ڕاگیرێت. تاقانەی ماڵە. ئەوە نیە لە هەولێر قاپی شارەکەی لەسەر سلێمانی داخستووەو...

پۆسەیدۆن: خەباتی ناتوندوتیژی گەرەنتی دان نیە بۆ دەسەڵات

لەم رۆژانەدا گوێمان لە دوو جۆر دەنگە کە ئاڕاستەی مەیدانی ئازادی و ئەنجومەنی کاتی مەیدانی ئازادی دەکرێن، ئەو دەنگانەش لەلایەک لە دەسەڵاتەوەیە و، لە لاکەی تریشەوە لە بەشێک لە گەنجە ڕاپەریوەکانەوەیە. دەنگەکان تۆماتبارکردنن. لەلایەن ئەنجومەنی کاتی مەیدانی ئازادییەوە بانگەوازی ئەوە دەکرێت کە ئامڕازی...