• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

یاسین موحەمەد: مەرگ لەپێناوی ئازادیدا ....كیژەكەی سەرجادە

مەرگ لەپێناوی ئازادیدا شیعر ووتی : نەمفرۆشی دەبێت وورگی خۆت هەڵگوشی ووشە ووتی : نەمكەیت بەزێڕ بۆسواغی تاجی پاشا تا هەتایە ڕسوا دەژی قەڵەم ووتی : نەمخەیتە گەڕ بۆ بەرگری لە تەخت و تاج تفەنگەكان ڕووت تێدەكەن ژینیش ووتی : گەر مەراییت لەبیر بچێ خۆشاوی مەرگت پێدەدەن. دوای هەموویان ویژدان...

یاسین موحەمەد: هەڵاتن

هەڵۆیەك لە لوتكەی شۆڕشی ئومێدا هەڵات و بەرەو ژوور هەڵكشا ! ئەو دەمەی كەبینی وادیسان لە جەرگەی شۆڕشا ، ڕێبەران بونەتە ئوستاد و شوێنكەوتووانیش بە شاگردانی چەواشە و دیعایە. 2010  

یاسین موحەمەد: كیژەكەی سەرجادە

شاعیرێ بەناوی كیژەكەی سەرجادە و خەڵكانی هەژار و بەشخوراو هۆن بە هۆن فرمێسكی تیمساحی ئەڕشت و ملوانكی نایابی پێرست و خستیە نێو گەردنی كیژێكی خواپێداو ! لەولاوەش قرچە قرچ هەڵئەستا لە جەرگ و هەناوی كیژەكەی سەرجادەی هەژار و لێقەوماو . 2009  

یاسین موحەمەد: كیژی ئومێد

ئەی كیژی سەوز پۆش لەوەرزی پایزا ئاخۆ تۆ كام ڕەنگی ئەو دەمەی بەهاردێ ؟! ئەی كچی پڕ نەوا لەبنكەی ئەشكەوتی تاریكی نێو شەوا ، ئاخۆ تۆ كام دەنگی ئەو دەمەی كە جاڕی شۆڕشی نوێ ئەدرێ ؟! 18/9/2010  

یاسین موحەمەد: زادەی سروشتم

لەپاش داگیركردنی عیراق ووتراوە كە ئەوكات وام پیشبینی دەكرد ڕێبەرانی كورد و تەنانەت بەشێك لە خۆرئاواش لە گەڵ جیابوونەوە و دروستكردنی دەوڵەتی كوردستاندا بن بەڵام ئەفسوس لەكام بیاباندا كەوێكتان بینی بفڕێ بۆ ئاسمان ؟ لەكام زۆزاندا حوشترێكتان دی بچێتە كێوان ؟ ئەی بۆچی لێرە لەم نیشتیمانە زۆر سوك و...

یاسین موحەمەد: خائین

بۆ ئەو شەهیدانەی لەشەڕی كورد كوژیدا كوژراون نوسراوە شۆخەكە ڕەشپۆشەكە وەفادارە غەمنۆشەكە سكی برسی خۆی هەڵگوشی تا بۆ گۆڕری خۆشەویستی چرا هەڵكا هەموو ڕۆژێ لەسەر گۆڕی كوڵ ئەگریا گوڵی سوری خۆشەویستی بۆ دائەنا داری خەباتی بۆ ڕووان لەسەر كێلەكەشی نووسی ، پاڵەوانەكەی نیشتیمان . ***********...

یاسین موحەمەد: لەوەتی هەین

لەوەتی هەین دیلی دەستی ئەم و ئەوین بەڵام یاخین لەوەتی هەین كەفتەكاری ڕێگەی ڕەوین بەڵام هێشتا ماندوو نەبووین لەوەتی هەین لێمان دەدەن دەمانكوژن دەمانبڕن لەناوناچین زیادیش ئەبین لەوەتی هەین بە دەرگادا ، یا بە پەتا، یا بە پاشووی سەیارەدا هەڵدەواسرێین خۆڕاگرین وورتە ناكەین لەوەتی...

یاسین موحەمەد: ئاوارە

1 لەگەڵ هاتنی جەژنی تازەدا بۆمبایەك تەقەی لە دەرگاكەی دا ئەو ڕاچەڵەكی گەرچی دووریش بوو زانی ئەو بۆمبا خانووەكەی پێكا ئیدی سامانی پریاسكەیەكە وابەكۆڵیەوە لەم جێ بۆ ئەو جێ نیشتیمانی ئەو تەڕاویلكەیە دەگاتە سەری و لێی بزر ئەبێ تاق و تەنیایە لەوكێو وهەردە لەگەڵ هەناسە و ئاهێكی سەردە...

یاسین موحەمەد: بەرخودان

بەدەستێكم تفەنگەكەم توند گرتووە بەدەستی دی منداڵێكم لە ئامێزە خۆشەویستیش لە باوەشمایە و نووستووە لەیەك كاتدا ژینم پڕە لە چالاكی و بەرهەڵستی لەگەلأ دوژمن دەجەنگم و لەگەلأ زارۆ گەمان دەكەم لەگەلأ یاریش خۆشەویستی. 4/10/2010 

یاسین موحەمەد: سۆسیایەدار

سەرمایەداری ووڵاتم كۆنە پیاوی سۆسیالیزم ! دۆستی چینی كرێكار ئاڵا هەڵگری پڕۆلیتار ! ڕۆژێ ووتی تا هەنوكەش دۆستی چینی كرێكارم خۆشەویستی هەموو مرۆڤێكی هەژارم دژی بۆرژوام دۆستی هەموو ئازادیخوام تا هەنووكەش نەگۆڕاوم وەكو خۆم وام ! قەدەر وابوو لەوكاتەدا ، كرێكارێ دای لە دەرگا ـ بەڵێ...

یاسین موحەمەد: قەندیل

بانەهێڵین ئەو چرایە بكوژێتەوە بانەهێڵین ئەو سەدایە خامۆش ببێ بانەهێڵین تروسكەی ئەو هیوایەمان ببڕێتەوە بانەهێڵین ئەو شۆڕشە دابمركێ دەبا قەندیل لەنێو دڵی كوردستانا بۆ ئەبەدی دابگیرسێ  

یاسین موحەمەد: بۆ كچێكی ڕەشپۆش

ئەم هۆنراوەیە ساڵانێ لەمەوبەر نوسراوە وەسیەتی شۆڕشگێڕێكی شەهیدە بۆ عاشقەكەی بەداخەوە گوزارشت لەو ڕەوشە دەكات كەتاهەنوكە كوردستانی تێدایە ئازیزەكەم ئەگەر ئەوین دەتهێنێتە سەر گۆڕەكەم تكادەكەم بڕۆ وێڵبە بەدوای خوێنی گەشی ونما لەسەر چیا بڵندەكان لە هەوراز و لە نشێوا لە ناوەندی سنورەكان ...

یاسین موحەمەد: تەنیاترم لەتۆ

ئەی خودا تەنیاترم لەتۆ وەرە و بمكە بەهاوڕێی خۆت ئەی خودا بێكەسترم لەتۆ وەرە و بمكە بە كەسی خۆت تا پێكەوە نەفرەت بكەین لەو ئەهریمەنانەی عەرشەكەی تۆیان سوتاند و نیشتیمانەكەی من تاپێكەوە نەفرەت بكەین لەو جاهیلانەی ڕۆژە پیرۆزەكانیان كردینە خۆڵەمێش تاپێكەوە جارێكیتر سورەی مەسەد بنێرینەوە ...

یاسین موحەمەد: تاووڵاتیش ڕقی لێمە

بۆ ئەو هاونیشتمانیانەی لەووڵات بێبەشن ووڵاتی من تەراتێنی خۆرهەڵات و خۆرئاوایە قومارخانەی ئەم و ئەوە كامە دزە كامە یەكجار دەمی شڕە كلیلی گشت قاسەكانی نهێنی گشت ڕازەكانی والەناو دەستی ئەوە. ووڵاتی من تەراتێنی خۆرهەڵات و خۆرئاوایە قومارخانەی ئەم و ئەوە كامە یەكجار...

یاسین موحەمەد: ڕێبەری من

ئەم هۆنراوەیە پیشكەشە بە كوردستان پۆست وەك وەڵامێك بۆ ئەو ڕێبەرە نەفامانەی تازە بیری دەوڵەتی كوردیان دەكەوێتەوە دەیانەوێ ئەمجارەش بەو سیناریۆیە فریومان بدەن.... لە كۆتایی سەدەی بیستەم لەسەر لوتكەی جەورو ستەم پاش ماندوو بوون پاش ڕێبڕین لەبەرزترین هەورازی ژین تولەڕێیەك بەرەو ئەنجام قەدەرێكبوو...