( دەربارەی ئازادی و تایبەتمەندییەکانی ئێمە لە دونیای دیجیتاڵیدا)پێش پەیدابوونی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و بەرفراوانبوونیان، مرۆ خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندی خۆی بوو، سنورێکی بۆ ئەوانی دی دانابوو تا بە تەواوی نەیەنە ناو ژیانییەوە، لێ دوای پەیدابوونی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەشێکی زۆری خەڵکی ئارەزوومەندانە دەستبەراری...
"لە جیاتی بێزاری لەباوەڕیان، پێویستە زیاتر فێربیت لەبارەی سەرچاوەی باوەڕەکانیان "لەزەمەنێکدا دەژین کە بەڕاستی زەمەنی زۆربڵێی و چەنەبازییە.وەک دەڵێن ئەقڵمان بۆتە ئاردی ناودرک و کۆنابێتەوە. بیروبۆچونەکان بەڕادەیەک لێک دورن کە ڕێگای لێک تێگەیشتنی ئاستەنگکردوە. حەزو ئارەزوو و خەونو ئاواتەکانمان بەڕادەیەک...
زۆر لە کاتەکانی ژیانمان هەستێکی نەخوازراوی چاوەڕواننەکراو هەڵدەکوتێتە سەرمان، هەستی ئەوەمان دەداتی کە ئێمە ڕاستیەکانی ژیانمان لە یادچۆتەوە یان بە ئاگا پشتگوێمان خستون و و لە یادی خۆمان بردونەتەوە. کاتێك ئەم هەستە دێتە ناخمانەوە کە لەناکاو ڕوبەڕوی لەدەستدانی ...
نیشتمان یەکێکە لەو پیرۆزییە بێ هاوتا و دەگمەنانەی ، کە مرۆڤ لە ژیانیدا گرنگییەکی تەواوی پێدەدات . بێگومان لە ناخی هەموو هاوڵاتییەکانی دنیادا ، ڕادەی خۆشەویستی نیشتمان وەک یەکە ، جا ئەو نیشتمانە گەورەبێت یان بچووک ، پێشکەوتووبێت یان دواکەوتوو ، بەهێزبێت یان لاواز . ئەمەش ئەو نهێنییە گەورەیەیە ، کە هەموو...
نيشتيمان و زمان و مرۆڤ گرنگترن له ئایین کتێبی" ئیلاهییات"م خوێندەوە، ئەو کتێبەی کە گەشتێکی بەناو مێژوویەکدا پێکردم، هەستم کرد خوێن چەند جارێک لە نوێژی بردووم، هێنامی و بردمی بەناو کۆمەڵێک ڕووداودا، کە ئاین تێیدا بۆتە سەرەخۆرە و مەیدانێک بۆ شەڕ و کوشتار و لەخاچدان و سەربڕین لەگەڵ تیرۆر لە ماڵی...
جینی خۆپەرەست ناونیشانی کتێبێکی( ریچارد داوکینز)ە. ناوەڕۆکی ئەم کتێبە باس لە جینەکان و کاریگەرییان لە سەر ڕەفتاری مرۆڤ دەکات. هەروەها جەخت لەوەدەکاتەوە کە سروشتی مرۆڤ خۆپەرستانەیە،بەهۆی ئەوەی جینەکان مرۆڤ بەرنامەدار دەکەن. لە ڕوانگەی جینیتیکیەوە ئێمە مەشینێکین جینەکان دروستیان کردوین. لەهەمانکاتدا...
ناتەبایی لەنێوان سەرانی پارتە شیعەیەکانی عیراق هەر یەک لە هادی عامری، مالکی، حەیدەری، قەیس خەزعەلی، فالح فەیاز، حەکیم و سەدر و ئەوانی دی، ناتوانرێت دەستەواژەی ناتەبایی نێو ماڵی شیعەیان بۆ بەکاربهێنرێت، وەک چۆن ناتەبایی نێوان سەرانی پارتە کوردییەکانیش ناتوانرێت پێی بگوترێت ناتەبایی نێو ماڵی کورد...
تیۆرێکی گریمانەییە ،لەبارەی پەرەسەندنی بونەوەران ،بەگوێرەی ئەم تیۆرە باشترین ستراتیژ بۆحەشیمەتێک ئەوەیە تاکەکانی ئەوحەشیمەتە واڕەفتاربکەن کەزۆرینە دەیکات بۆنمونە ئەگەر تەنها دوو ستراتیژی جەنگی هەبێت "هەڵۆ ، کۆتر" هەرتاکێک دەچێتە ناو چینێکەوە یان کۆتر یان هەڵۆ ... ئەم تیۆرە گریمانەییە لەسەر بنەمای هێرشبردن...
لەباشووری کورستان ماوەی ٣٠ ساڵە بەشێوازێکی سیستەماتیک و پلان بۆداڕێژراو کار لەسەر کوشتن و بێئیرادەکردنی تاک و کۆمەڵگا و داماڵینی لە بەهاکان دەکرێت، ئەم کارە راستەوخۆ لەلایەن دەسەڵاتی هەرێم و وڵاتانی داگیرکەری کوردستان و هەندێک دەزگای سیخوڕی وڵاتان بەڕێگای جۆراوجۆر و بەقێزەوەنترین شێوە پیادە دەکرێت.بەشێوەیەک...
کاتێک ئەمسترۆنگ لە بیابانی ئەریزۆنا خەریکی خۆ ڕاهێنانە بۆ چونە سەر مانگ، بە خۆیی کەلوپەلی کۆسمۆنۆتەوە، کابرایەکی پیری هندی سور لێی نزیک دەبێتەوە و پاشان لێی دەپرسێت ؛- خەریکی چین ؟ئەمسترۆنگیش لەوەڵامدا دەڵیت ؛- هاتووین ڕاهێنان بکەین بۆ چونە سەرمانگ و دۆزینەوەی هەسارەی نوێ و بونەوەری دەرەکی و ...تاد . کابرای...
تا ئەو چرکە ساتە، جوگرافیای سوریا دابەش بووە بەسەر سێ هەرێمدا، بێگومان ئەم دابەش بوونە لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی ددانی پێدانەنراوە، لە میدیاکاندا لە کۆڕ و کۆبونەوە نێودەوڵەتەیەکاندا، هێشتا سوریا وەک وڵاتێکی یەکگرتووی ژێر دەسەڵاتی ئەسەد مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت و دەناسرێت، بەڵام لەسەر ئەرزی واقیعدا بیناغەی...
هەروەکوو چۆن کەلە باشووری نیشتیمان، هەر جۆرە خۆپیشاندانێک بکرێت، بەبێ بیکردنەوە، دەستبەجێ ئەڵێن دەستی دەرەکی لەپشتە، تەنانەت بڵێی نان نیە، ئاو نیە، کارەبا نیە،" گریس کۆچیرا" ئەڵێ لە قۆناغێکدا دەژین، دکتۆر نەخۆش دەکوژێت، دادوەر دزی دەکات. بەداخەوە خەڵکیش بە سانای هەڵدەخەڵەتێت،" دستۆفسکی" قوڵتریش...
"مرۆڤی پەروەردا نەکراو نامەنتیقییە." فردریک نیچەئاشکرایە کە تەنها پەروەردەیەکی دروست دەتوانێت ڕووی وڵات بگۆڕێت،هەتا بۆگۆڕینی جیهانیش ڕێگایەکیتر نییە جگە لەپەروەردە. پەروەردە دروستکردنی مرۆڤە ،ئەگەر سروشت پێکهێنەری بایۆلۆژی بێت،ئەوا پەروەردە پێکهێنەری لایەنی سایکۆلۆجییە .ئەگەرچی گریمانی سروشتی باشی مرۆڤ...
لە خۆرهەڵاتی ئیسلامی هەردەم زانیارییەکانی موبەقی دیعایە، "وتی وتی"، کردنی بەهارات بە ڕووداوی یان هەواڵی گێڕراوە و "وتی-وتییەکان"ەوە، وەک کەتوارێک (واقعێک) وەردەگیرێن، مرۆڤ خۆی پێوەیان ڕادەگرێت و بەرهەمیاندەهێنێتەوە. ئەوجا تەنگژەی قووڵی سەرجەم بوارەکانی ژیانی جڤاکی و ئابووری و سیاسی دێتە پاڵ ئەم هەقیقەتە...
هەموو رێکخراوێکی سیاسیی، خاوەنی فەلسەفە و بیروباوەڕ و ئایدۆلۆژیای تایبەت بە خۆیەتی، کاتێک رێکخراوێک دەسەڵاتی سیاسی دەگرێتە دەست. لە گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانی و دەسەڵاتی تەنفیزی و ئیداریی و یاساییەکانەوە دەست پێدەکات، هەوڵی پراکتیزەکردنی ئایدۆلۆژیاکەی دەدات. هەموو ئەو دامو دەزگایانە لەگەڵ ئایدۆلۆژیاکانی...