• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

ئاشتی برایم ئەفەندی: ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوای وڵات چی پیلانێک هەیە!

سیاسەت و واقیعی ئەمڕۆ لە سوریا و ناوچەکە بۆ ئەمریکا ئەوەیە، کە ناتوانیت بۆ کورد دەستبەرداری تورکیا بێت، هەروها ڕوسیا دەسەڵاتی تەواوی بەسەر ئەسەدا هەیە و سیاسەتەکانی دیمەشق بەرامبەر مەلەفی کورد و ڕوداوە هەنوکەیەکانی سوریا و ناوچەکە پیادە دەکات، بۆیە بۆ چارەسەر کردنی کێشەی سوریا، ئەمریکا لە حاڵی حازردا...

رزگار رانگور: گەلێک نیشتمانی خۆی بەجێدەهێڵێت

باوەڕم وایە هەموو کەسێک چارەنوسی خۆی لەناو دەستەکانیدا هەڵگرتووە ... ئێمە گەلێکی سەیرین ...! لەگەرمەی پرسەکانماندا  دەهۆڵ و زوڕنا  هەڵمان دەپەڕێنێت  ، لەسەردەمی  حوکمڕانی  ئنگلیزەکان لەسلێمانی  و بەتایبەت لە بەردەرکی سەرادا ڕۆژێک  دەهۆڵ و زوڕنا  لێدەدەن  حاکمی...

ئاشتی برایم ئەفەندی: مردنی کازمی چی دەگۆڕێت!

هەوڵدان بۆ تیڕۆر کردنی کازمی و بە ئەنجام گرتنی ماڵەکەی، کە لەنێو دڵی ناوچەی سەوز و نزیک بە بنەکەی ئەمریکا جێگەی سەرسورمانە. لە سی ئێن ئێن،  قسەکەری فەرمی حکومەتی ئەمریکا، نێد پرایس ڕایگەیاند: " کە ئەوان سەرکۆنەی ئەو کارە تیرۆریستیە دەکەن، بۆ پاراستنی سیادەی عیراقی هاوکاری هێزە عیراقیەکان دەبن...

محەمەد بەرزی: بیرکردنەوە بە عەقڵی خۆمان

بیرکردنەوە پێشکەوتووترین و ناوازەترین کردارە ، کە مێشکی مرۆڤ پێی هەڵدەستێت ، بە مەبەستی تێگەیشتن لە جیهان و ئەو دەورووبەرەی تێیدا دەژی و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو ، بۆ کیشەکانی و گەیشتن بە هیوا و ئامانجەکانی .  دیارە تا مرۆڤیش بە ئاگا و زیندووبێت ، ئەم کردارەش لە مێشکدا بەردەوامی هەیە و کۆتایی نایە...

تەها ئەمین هەڵەدنی: هەڵەی فەیلەسوفە باڵاکان، چالس داروین ئاینشتاین و مارک توین 

زۆربەمان ناوی نووسەر و بلیمەتی ئەمەریکا مارک توینمان بیستووە و ئاگادارین کە مارک توین یەکێکە لە کۆڵەکە هەرە باڵاکانی بیرمەندانی ئەمەریکا، بۆیە ناچمە قوڵی ناسین و کتێبەکانیەوە، تەنها کورتەیەک دەربارە بۆچوونی"مارک توین و کتێبەکەی بەناوی"ڕەگەزی مرۆڤە نەفرەتەکان مرۆڤ" کە وەلامێکە بۆ بۆچونەکانی، کتێبەکەی...

ئاشتی برایم ئەفەندی: بەغداد و هەرێمی دوای هەڵبژاردن

لەسەر ئاستی عیراق:ڕێژەی بەشداریی کردن لەهەر هەڵبژاردنێک بێت، لەهەر وڵاتێکدا بێت، زۆر گرنگترە لە ئەنجامەکەی، لەبەرئەوەی ئەو ڕێژەیە پێشانی دەدا، کە خەڵک چەند متمانەی بە حکومەت و حزبەکان و هەڵبژاردنەکە و ئەنجامەکەی هەیە، بەتایبەتی لە وڵاتێکی وەک عیراقدا، کە ناسەقامگیری ئابووریی، سیاسی، سەربازی و کۆمەڵایەتی...

کەمال جەمال موختار: ئەڵتەرناتیڤێکی رادیکاڵانە بۆ رێکخراوێکی نوێ

مەبەست لە ئەڵتەرناتیڤی رادیکاڵ، تەنیا رێکخراوی سیاسیی نییە، بەڵکو پەروەردەکردن و دروستکردنەوەی  کۆمەڵگای کوردییە، کە بەپێی پرنسیپەکانی ئەو رێکخراوەیە سەرلەنوێ کۆمەڵگا بخاتەوە سەر رێگا سروشتییەکەی خۆی. ئەو ئەڵتەرناتیڤە دەبێت جێگای پارتەکانی باشوور بگرێتەوە، ئەوەی بڕوای بەو رێباز و ئایدۆلۆژیایەی ئەو...

د. کامەران مەنتک: رێكەوتننامەی لۆزان و دەزگای هەواڵگری توركیا (بەشی یەكەم)

یەكێك لەكێشەكانی بەناو رۆشنبیر وسیاسەتمەدار میدیاكان ئەوەیە، زانیاریەكانیان دەستی دووە وتاقەتی ئەوەیان نیە بگەڕێنەوە سەر سەرچاوە بنەڕەتیەكان و زانیاریەكان وەك ئەوەی هەیە وەربگرن، بوونی چەندین تۆری كۆمەڵایەتی ومیدیایی ئەلیكترۆنیش بۆتە سەرچاوەیەكی لەبار بۆ بلاوكردنەوەی زانیاری ناڕاست وبەشیوەیەك بوارێكی...

نووسەرێک: مشتێك لە خەرمانی تاوانەکانی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان

مشتێك لە خەرمانی تاوانەکانی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان بە دژی نەتەوەکانی ژێر دەسەڵاتیان و وڵاتانی تری جیهان. ئا: چۆمان تەقێدینیەکەم/ داگیرکردنی خاکی وڵاتانی تر و کۆمەڵکۆژ کردنیان و بە.کەنیزەك کردنی هەزاران کچ و ئافرەت و پێشکەش کردنیان بە سوڵتانە دەڕندەکانیان.دووەم/ ڕفراندنی هەزاران منداڵ و مێرمنداڵی...

ئاشتی برایم ئەفەندی: ئەردوغان و بایدن

پەیوەندیی نێوان ئەمریکا و تورکیا ناتەبایە. جاران ئەو کۆمەڵە فاکتەرەی کە ببوو بە بیناغەی پەیوەندیی باش لەنێوان هەر دوو وڵاتدا، ئەمڕۆ گۆڕانی بەسەردا هاتووە، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت بە ئاسانی یان لە ماوەیەکی کورتدا ئەو پەیوەندییە وەک جاران پتەو نەبێتەوە. ناکۆکیی نێوان تورکیا و ئەمریکا لەسەر کۆمەڵێک چەمکە لە...

کەمال جەمال موختار: شاسوار عەبدولواحید دەجالێک بە مەرجی گەوجاندنی نەوەی نوێ

(شاسواری دەجال) ناونیشانی نووسینێکی بەڕێز (مەحمود عەبدوڵڵا)یـە کە هەوڵ دەدەم لە رێگای ئەو نووسینەیەوە ئەو بەڕێزەتان، وەک کوڕێکی رووناکبیر و تێگەیشتووی کورد پێ ئاشنا بکەم، کە بیرکردنەوەی لە تەمەنی خۆی گەورەتر و بۆچوونەکانی لەگەڵ منیشدا دێتەوە، ئەویش باسکردن و پێناسەکردنی کابرایەکی ساختەچییە بەناوی (شاسوار...

کەمال جەمال موختار: دەنگدان وەک گرێبەستی کۆیلایەتی و بندەستی

کاتێک ئینگلیزەکان دروستبوونی دەوڵەتی عێراقیان لە (23/08/1921)دا راگەیاند و باشووری کوردستانیان خستە سەر ئەو دەوڵەتە نوێێە،، کە ئەوسا پێیان دەگوت ولایەتی موسڵ. بۆ ئەمە راپرسییەکیان ئەنجام دا، بۆ ئەوەی بزانن تا چەند کوردەکان رازیین و لەگەڵ دروستبوونی دەوڵەتی عێراقدان. ئەمە لەو کاتەشدا بوو، کە شێخ مەحمود...

ئاشتی برایم ئەفەندی: هەڵبژاردن بۆ ئێوە نامۆ نییە، مەگەر خۆتانی لێ گێل بکەن!

لە باشووری کوردستاندا نەوەی تازە نامۆیە بە ئەزموونی شاخ و پێشمەرگایەتی. نەوەی شاخیش نامۆ بوون بە بەشێک لە ڕاستییەکانی ئەزموونی شاخ و پێشمەرگایەتی، بەڵام ئێستا هەردووک نەوە نامۆ نین بە ئەزموونی دوای شاخ و پێشمەرگایەتی. چارەکە سەدەیەک لە دەسەڵاتی سەرانی ینک و پدک، دەرەتانی ئەوەی دا، کە هەموو شتێک وەک ڕۆژی...

ئاشتی برایم ئەفەندی: بزوتنەوەی گۆڕان و هەڵبژاردن و کاندید!

بزوتنەوەی گۆڕان لەوەتەی بەشدارە لە حکومەتی بنکە فرەواندا، ساڵ لە دوای ساڵدا لە پاشەکشەیە. ئەم ڕاستییە لە گۆڕەپانی سیاسیی بەغداد، هەرێم و لەسەر ئاستی شەقامدا وەک ڕۆژی ڕووناک دیارە. ئەزموونی بەشداریی کردنی گۆڕان لە دەسەڵات، ئەزموونێکی سەرنەکەوتوو بوو، بزوتنەوەی گۆڕانی گۆڕی بە بزوتنەوەی دۆڕان، بۆیە ئەو...

جەمیل بایك: جەمیل بایک: پشتیوانی لەیەكێتی بكەن

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆماجڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە چاوپێكەوتنێكیدا لە كەناڵی ستێرک تیڤی  ڕایگەیاند:" بە گەورەکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و زیادکردنی کێشەکان دەیانەوێت یەنەکە پارچە بکەن تا لە هەڵبژرادنەکاندا ئەنجامێکی باش دەستنەخات، دەڵێت: ئامانجی ئەمکارانەش ئەوەیە، بە لاوازکردنی یەنەکە...