سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


پاسەوانەکانی نێچیرڤان بارزانی سەگ بەردەدەنە روفاتی ئەنفالکراوەکان

Wednesday, 30/05/2012, 12:00

1528 بینراوە


شەوەی٢٧-٢٨ /٥/ ٢٠١٢ لە کۆلێژی پۆلیس لە سلێمانی پاسەوانەکانی نێچیرڤان بارزانی بە بیانووی گرتنە بەر بە رێوشوێنی ئەمنیی بۆ پاراستنی نێچیرڤان بارزانی سەگیان بەردابویە گیان هەموو روفاتی گۆڕەپانەکە، بێ ئەوەی گوێ بدەنە هەستی کەسوکاری قوربانیان. ئەو سەرچاوەیەی کە هەواڵەکەی بە من دا، بەو شێوەیە بۆی روونکردمەوە، کە بنەماڵەی مەلا مستەفا کۆمەڵێک سەگیان هەیە، پێش ئەوەی خۆیان بچن بۆ شوێنێک، ئەو سەگانە دەنێرن، تا بۆنی ئەو شوێن و کەلوپەلانە بکەن، تا ئەگەر تەقەمەنی، یان بۆمبێک بۆیان چاندرابێت، سەگەکان یەکسەر بە بۆندا هەستی پیدەکەن، بنەمالەی مەلا مستەفا چونکە ترسنۆک و ناپاک و خیانەتکارن، دەزانن میللەت چەند لێیان بە قینە، ئەمانیش متمانە بە هیچ مرۆڤێک ناکەن، تەنانەت بە پاسەوانەکانی خۆشیان، بۆیە ئەو شەوە ئەم سەگانەیان هێناوە، ئەو سەگانە وەکو هەموو کەس دەیزانێت سەگی تایبەتن، بە پارەی زۆر کڕدراون، مەشقی تایبەتیان پێدەکرێت بۆ ئەو مەبەستە.
شایانی باسە بۆ بەیانییەکەی لە مەراسیمەکەدا نێچیرڤان بەجلێکی رەشەوە ئەو روفاتانە ماچ دەکا کە شەوەکەی سەگی لێبەردابوون.
هەقی خۆیەتی کەسوکاری ئەنفالەکان و رێکخراوەکان، تایبەت بەپرسی ئەنفال، کاردانەوەی توندیان هەبێت بەوسوکایەتییە گەورەی نێچیرڤان بارزانی و پاسەوانەکانی، کە کردویانە بەرامبەر بە ٧٣٠ روفاتی ئەنفال. بێدەنگی کەسوکاری ئەنفالەکان لەبەرامبەر ئەو سوکایتیەدا ئەوە دەسەلمێنێت کە پێیان خۆشە سوکایەتی بە ئێسک و پروسکی ئازیزانیان بکرێت لە لایەن بنەمالەی مەلا مستەفاوە، وەکو چۆن ئەوە چەند ساڵە بەهۆی داڵدەدانی ئەنفالچییەکانەوە لەلایەن یەکێتی و پارتییەوە گەورەترین سوکایەتی بە کەسوکاری ئەنفالکراوان دەکرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە