ئۆجه‌لان: تا 15ی مانگی شوباتی داهاتوو هەم هەڵوێستی ئاكەپەو هەمیش هەڵوێستی گەریلا یەكلایی دەبێتەوە

Saturday, 02/01/2010, 12:00

1704 بینراوە


ڕێبەی گەلی كورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە دوا دیداری سالی 2009دا سەری ساڵی نوێی لە گەلی كوردی پیرۆز كرد. ئۆجەلان لەو بروایە دایە كە گەلی كورد درێژە بە هەڵوێستی رێكخراوەییبوونی خۆی دەدات و ووتی: پێویستە سالی 2010 ببێتە ساڵی پتەوكردنی تێكۆشانی دیمۆكراتی. ڕێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە دوا دیداریدا بەم شێوەیە باسی لەو قڕكردنەكەی كرد كە لە دژی گەلی كورد ئەنجام دەدرێت و ووتی: ئەوەی لە دژی كوردان دەكرێت قڕكردنێكی سیاسی، ئابووری و كولتوریە. من دەزانم كە گەلەكەمان بە رێكخراوەییبوونێكی توكمەو پتەو بەرەنگاری ئەو قڕكردنە دەبێتەوە، پێویستە گەلەكەمان بۆ ئازادی خۆی لە سالی 2010دا پەرە بەو كارە بدات و هەموو هێزی خۆی لە سەر هێڵی نەتەوەی دیمۆكراتیك تەیار بكات، دووپاتی دەكەمەوە كە پێویستە سالی 2010 ببێتە ساڵی تێكۆشانێكی گەورە، تا 15ی مانگی شوباتی داهاتوو هەم هەڵوێستی ئاكەپەو هەمیش هەڵوێستی گەریلا یەكلایی دەبێتەوە، عەباسیش دەلێت: ئەوان ناتوانن بەرامبەر بە نارەزایی گروپە ئۆتۆنۆمەكان ببنە بەربەست، منیش ناتوانم بەریان پێ بگرم. ڕێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵائۆجەلان ئاماژەی بە ئەنجامە سیاسیەكانی سیاسەتی پاكتاوكارانەی حكومەتی توركیاش كردو وشیاریەكی لەو جۆرەدا: هەندێ شتم كردو ئەم كارەم گەیاندە ئەو ئاستەی كە ئەمڕۆ پێگەیشتووە، بەڵام پێویستە حكومەتیش باش بزانێت كە دۆخەكە وەها بەردەوام نابێت، من لێرەوە نەك تەنیا فەرمان نادەم، بەڵكو راگەیاندنی فەرمانیش كارێكی راست نییە، من ئا لێرەوە ناتوانم سەرپەرشتی كردەیی بكەم، ئەوەی من دەیكەم رێبەرایەتیەكی سیاسی و ئایدۆلۆژیە، من هەڵسەنگاندن و لێكدانەوەی كۆمەلایەتی پێشكەشتان دەكەم، بەڵام ئەگەر دۆخەكە هەروا بەردەوام بێت، ئیدی هیچ كەسێك ناتوانێت پێشی لە پێشهاتەكان بگرێ، هەروەها پێویستە رۆشنبیرانی توركیش ئەو دەرهاوێشتەیە ببینن و شان بەشانی گەلی كورد برەو بە سیاسەتی دیمۆكراتی بدەن، ئاكەپەش لە جیاتی ئەوەی بكەوێتە نێو گێرەشوێنی با پەردە لە سەر تەواو پیلان و یاریەكان هەڵمالێت و قیامەت هەستێنێ.
رێبەری گەلی كورد عبدوڵڵا ئۆجەلان ئۆپەراسیۆنی كەلەبچە كردنی ئیرادەی گەلی كورد لە 24 كانونی ‎ڕابردوودا، وەك گێرەشوینی بەناو كردو لە دیدارەكەی ئەم هەفتەیەدا ئاماژەی بە سێ مۆدێلی ڕێكخستن كرد. ئۆجەلان ئەو ڕیخكراوە بوونەی وەك سێ ئەڵقە بەناو كرد، كەجەكەشی وەك یەكەم رێكخراوەبونی ئەو ئەڵقەیە نیشاندا. ئەڵقەی دووەمییش كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتی، وەك رێبازی نەتەوەبوونی دیموكراتی كوردان دەبینێ.
ئەو ئۆپەراسیۆنەی لە دژی شارەدارانی لە ڕاستیدا گێرەشوێنییە، من باوەڕم نارەزایی گەل زۆرە لە دژی ئۆپەراسیۆنەكان، گەلی كورد لە دژی هەموو شتێك خۆی ڕێكخستووە، داكۆكی لە رێكخستنی خۆشی دەكات، بێ گومان رێكخراوەبوونی خۆی دەپارێزێ، چالاكیە پرۆتستۆییەكان بەو پێیە پێش دەخەن. ئۆجەلان بۆ بەرێوەبردنی تێكۆشانی سیاسی سێ رێكخراوە بوونی جیاوازی گەڵالە كرد: ئۆجەلان ڕایگەیاند كە ئەڵقەی یەكەمی كەجەكەیەو ئەوەشی وەها پێناسە كرد: كەجەكە ڕێكخراوەبوونێكی نهێنیە، واتە بەپێی یاسای توركیا حسابی بۆ ناكرێ، رێكخراوەبوون و دەزگابوونی كەجەكە جیاوازە، واتە سەرەكەی لە قەندیلە، بەڵام لە زۆر دەڤەر باڵی رێكخستنی هەیە، لە نێو توركیاشدا هەیە، كەجەكە و سیاسەتی ئاشكرا، لە یەك جیاوازن، كەجەكە تەڤگەرێكە بەپێی خۆی سیستەم و ریكخراوبونی خۆی هەیە، ئەوانیش دەزانن كە لە توركیا نایاساییەو دەبێ بەپێی ئەوە هەڵسوكەوت بكەن.
ئۆجەلان ڕایگەیاند كە دەبێ سیاسەتی دیموكراتی لەنێو پێگەیەكی جیاوازدا خۆی ڕێك بخات و كۆمەڵە، دەزگای كۆمەڵگەی مەدەنی و دەستپیشخەریەكانی گەل لە خۆبگرێ. ئۆجەلان ئەڵقەی دووەمیش، كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتی نیشانداو ووتی: ناوەندی كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتی لە ئامەدە، بێ گومان لە نێویاندا كوردن هەن، بەڵام دەبێ كەسانی تریش هەبن، كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتی لە سیاسەتەوە بگرە تا ئابوری، لە وەرزشەوە بگرە تا هونەر، كەلتور، لە هەموو مەیدانێك و بوارێكدا لە سەروو هەموانەوە ژنان و لاوان دەبێ لە نێو گەلدا بێ، من داوام كردبوو كە كورد لە سەر بنەمای دیموكراتی خۆی ڕێك بخات، لە ئەستەنبولیش هەندێ كەس دەتوانن لە نێو كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتی بەشدار بن، بناغەی ئەوانەش دەبێ پەیوەست بێ بە ئامەدەوە، كوردان دەتوانن بە رێی كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتی نەتەوە-دیموكراتیانەی خۆی سەقامگیر بكات.
ئۆجالان وتی ئەلقەی سێیەمی پارتی سیاسیە. بۆ پارتە سیاسیەكان ئۆجەلان ووتی، دەبێ نەك تەنیا بۆ كوردان دەبێ ببێتە پارتێكی توركیایی و داوای كرد كە فێمیسنتەكان تا ژینگەپارێزەكان زۆر لایەنگەلی تر لە رێكخراوە بونەدا گوزارە لە خۆیان بكەن. ئۆجەلان سێ پێوانەی دیموكراتی بۆ پارتە سیاسیەكانیش دەست نیشان كرد. ئەوانیش كۆماری دیموكراتی، وڵاتی دیموكراتی و نەتەوەی دیموكراتی. ئۆجەلان ڕایگەیاند كە ئەڵقەی سێیەمییش پارتی سیاسییە لەسەر ئەوەش ووتی: پارتی سیاسی دەبێ نەك تەنیا بۆ كوردان، بەڵكو ببێتە پارتیەكی توركیایی، دەكرێ كۆنگرەكان لە گۆڕەپانی هەرێمی دەست پێبكات، هەموو گفتوگۆیەكی دیموكراتیانە لە هەموو دەڤەرێكی توركیا كردەیی بكات و خۆی ڕێك بخات، بۆ من گرنگە كە لایەنگەلی جیاواز و بۆچونی جیاواز لە نێو ئەو پارتەدا بەشدار بن، بە بۆچونی خۆیان و گروپی خۆیانەوە دەتوان لە دەوری پرەنیسیپە هاوبەشەكان پێك بێن، بە بۆچونی من لە نێو پارتی سیاسیدا دەبێ گروپی فێمینست و لایەنە فێمینستەكان هەبن، هاوكات ژینگەپاریزەكانیش دەتوانن لە نێو ئەو پێكهاتە سیاسیەدا بەشدار بن، دەبێ لایەنگەلێكی فراوان لە نێو ئەو پارتە سیاسیەدا بەشدار بن، هەروەها دەبێ لانگەلێكی عەلەوی دروست و رۆشەنبیرانی عەلەوی لێ زیاد بكرێ. ئۆجەلان بۆ پارتی سیاسیش سێ پرەنیسپی هاوبەشیشی وەك كۆماری دیموكراتی، هاوڵاتی دیموكراتی و نەتەوەی دیموكراتی دەستنیشان كردو ووتی: یەكەم پرەنیسپی هاوبەش كۆماری دیموكراتیە، ئەوەی من دەمەوێ بیلێم دیموكراتیزە كردنی دەوڵەتە، پرەنیسپی دووەمینیش و‎ڵاتی دیموكراتی، بۆ ئەوەی كە ڕاستی ئەم خاكەی كە نەتەوەو ئەتنیكی جیاوازی لەسەر دەژی ببینرێ، من دەلێم وڵاتی دیموكراتی، پرەنسیپی سێیەمیش نەتەوەی دیموكراتیە، نەك بە تەنیا كوردوتورك، ئەتنیكی جیاواز، كەمینە هەن، فرەكەلتوری، ناسنامەی فرەڕەنگ، نەتەوەی فرەڕەنگ، دەتوانین بە كۆیئ ئەوە، یەكێتی و یەكپارچەییشێان بلێین نەتەوەی دیموكراتی، لە سپانیا ئەوە هەیە، سپانیا یەك نەتەوە نییە، ولاتێكی هاوبەش هەیە، بەڵام چەمكێك، دەولەتێك نییە كە نەتەوەیەكی یەك ڕەنگ، زمانێكی یەك ڕەنگ بسەپێنێ، لە ئینگلیستان وەك لە توركیا، چەمكێكی یەك دەوڵەت، یەك نەتەوە وەك كونێكی ڕەشی بۆشایی ئاسمانە، هەموو شتێ هەڵدەلوشێ كاتێ هەوڵ دەدا كە وەك خۆی لێ بكات و بیانكاتە یەك ڕەنگ لەناویان دەبات. ئۆجەلان ووتی، دەبێ پەیڕەوی ناوخۆی پارتی سیاسی بە شیێوەیەك ئامادە بكرێ كە ببێتە وەڵام بۆ هەموو پرسەكانی توركیا.
ئەوەشێ وت كە تەنیا وەها مرۆڤێك دەتوانێ لە كاپیتالیزمی قوماری ئەناتۆڵ خۆی قورتار بكات. ئۆجەلان دووبارە ووتی، ئەو شتانەی ئەو دەیڵێن ئاماژەی سۆسیۆلۆژین و فەرمان نادات و لەسەر ئەوەش ووتی: من رێبەرایەتی ستراتیژیم و بۆچوونی خۆم دەردەبڕم، وەك هەموو كەسێك مافم هەیە قسە بكەم. ڕێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان، پشكنینی لە دایرەی شەڕی تایبەتی هەڵسەنگاندو ڕوداوەكان كە لە ئارادان وەك شەڕی لایەنە ناكۆكەكان بە ناوكردو ووتی: لە كاتێكدا، كە ئاكەپە لە دژی كوردان ئۆپەر‌اسیۆن بەڕێوە دەبات، وای نیشان دەدا كە لە دژی ئەرتەشیش ئۆپەراسیۆن بەرێوەبەرێ و بەو شێوەیەش دەیەوێت كردەوەكانی دژی كوردان پەردەپۆش بكات و لە دۆخەكەدا، چەواشەكاری دەكات، تا ڕای گشتی فریوو بدات.
ڕێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان، لە بارەی پشكنین لە ناوەندی كۆنترا گەریلا كە وەك دایرەی شەڕی تایبەت دەناسرێت، هەڵسەنگاندنی كردو ووتی: ئەوەی بەڕێوە دەبرێت، شەڕی لایەنە ناكۆكەكانە، لە كاتێكدا، ئاكەپە لە دژی كوردان ئۆپەر‌اسیۆن بەڕێوە دەبات، بۆ ئەوەی پەردەپۆشی ئۆپەراسیۆنەكانی بكات، بانگەشە دەكات، من دەمەوێت هەندێك هەنگاو بنێم، بەڵام ئاستەنگی لەبەدەمم دا دروست دەكەن، لە دۆخەكەدا چەواشەكاری دەكەن و تا ڕای گشتی فریوو بدەن، كاتێك كە ئاكەپە لە دژی كوردان ئۆپەراسیۆن بەرێوە دەبات، هاوكات وای نیشان دەدا كە لە دژی ئەرتەشیش ئۆپەراسیۆن بەرێوە بەرێت و بەو شێوەیەش دەیەوێت، كردەوەكانی خۆی لە دژی كوردان پەردەپۆش بكات.
ئۆجالان ووتی، ئاكەپە بەو كردەوانەی هەوڵ دەدات، نارەزاییەكان لە بەرامبەر ئۆپەراسیۆنەكان لە دژی گەلی كورد، لە ئارادا نەهێڵێت. ئۆجەلان لەو بارەشەوە ووتی: بە ناوی ئەوەی لە ژێر ناوی لە دژی كەجەكە، ئۆپەراسیۆنی بەرێوەبرد، ئەوە گێرەشێوێنیە، بەڵام وێرای ئەوەش كەس دەنگی لێوە نەهات، بابەتەكە گفتوگۆی لە سەر ناكرێت، كوردانێك كە هەوڵ دەدەن بە شێوەیەكی ئازاد بجوڵێنەوە، ڕەوانەی گرتوخانەكان دەكەن، كوردانێك كە خوازیاری سیاسەتی دیمو‌كراتین، لەبەردەمیاندا، دبنە ئاستەنگ، لەم دۆخەشدا، ئەرتەش دەكەنە بیانوو، واتە بە كوردان دەڵێن، خۆتان لە ئامێزی ئێمە بخەن، لە لایەك كوردان پاكتاو دەكەن، لە لایەكی تر لە ڕێی پارەوە هەوڵ دەدەن، هەندێك بنەماڵەی كورد گڕێدراوی خۆیان بكەن، لە رەوشێكی وادا، نابێت مرۆڤ بەوە بڵێت، كرانەوە. ئۆجەلان لە بەرامبەر ئەوەشدا ووتی: دەبێت كوردان پێشەنگی كرانەوەی دیموكراتی بكەن و بەم شێوەیە درێژەی بە لیدوانەكەیدا: دەبێت بۆ سەراپای توركیا، كورد پێشەنگی كرانەوەی دیموكراتی بكات و ئەو هەڵوێستەش كردەیی بكات، ئەگەر ئەو سیاسەتەش بەرێوە ببرێت و لە پێناوی ئازادیدا تێكۆشان بكرێت، پێویستە نیەتی ئاكەپە و ئەو گێڕەشێوێنیەی باش مایەی تێگەیشتن بێت و زانستیانە هەڵیسەنگێنن، دەبێت ئاستی جەماوەری ئاكەپە بهێنرێتە سەدا 10، لە بری پاتاوكردن ئاكەپە هیچ چارسەریەكی دیكەی نییە، بەو هەوڵانەی تەنها دەیەوێت كوردان بە خۆیەوە ببەستێتەوە. ڕێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان رایگەیاند كە بەرگری نامەكەی لە دژی هەموو هێرشەكان ئامادەكردووەو جارێكی دیكە پیشنیاری ئاكادیمیای سیاسەتی كردوەو ووتی: دەبێت لە هەر چوار پارچەی كوردستان، لە ئیران، سوریا، ئێراق و توركیا، تەنانەت ئەروپاش دەبێت بۆ ژنان ئەكادیمیای ئازادی بكرێنەوە. ڕێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەری سالی نوێی لە گیراوان و ژنانیشی پیرۆز كردو ڕاوەستەی لەسەر كولتوری ئەوروپا و ئەرمەنیەكانیش كردو بەرگرینامەكەی بە نمونە هێنایەوە و گوتی: تێگەیشتن لە مێژووی ئیتالیا، تێگەیشتنە لە مێژووی ئەوروپا. ڕیبەری گەلی كورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەربارەی تێكۆشانی ئازادی ژنان گوتی: من وا لێكی دەدەمەوە كە ژنان لە سالی 2010دا خۆیان بەتەواوی لە كولتوری بالادەستی پیاوان ڕزگار بكەن و لە سەر هێمای ئازادی گوڕ بە تێكۆشانەكەیان بدەن و بەم شێوەیە درێژەی بە قسەكانیدا: مەبەستم لە جیابونەوەی هەتا هەتایی ئەوەیە كە دەبێ ژن دەست لە كەلتوری باڵادەستی پیاو بەردا، من بالادەستی 5هەزار سالەی پیاوسالاری بە سەر ژناندا وەكو كولتوری دەستدریژی بەناو دەكەم، بێگومان دوای ئەوەی ژنان دەستبەرداری ئەو كولتورە بن ئازاد دەبن، ئازادبوونی ژنانیش هێمای ئازادی و دیمۆكراتیبوونی كۆمەلگایە، بۆیە ژن وەكو یەكەمین نەتەوە و بەشی ژیركەوتەی كۆمەلگام ناوزەد كردووە، بێگومان یەكسانی و ئازادی ژن لەهەمان كاتدا كۆمەلگایەكی ئازاد و یەكسانە، ئەگەر باس لە یەكسانی كۆمەلگا بكەین، پیویستە ئەمە ببینین، مەبەستم لە عیشقی بێكۆتا" هەتاهەتایی""بێسنوور" ئەوەیە كە پێویستە مرۆڤ لە ڕووی مەعنەویەوە دەتوانێت ببێتە خاوەن هیزێكی گەورە، بەمە ئێوە ناتوانن بەختەوەری و قازانجی مادی بەدەست بخەن، بەڵام ئیوەش وەكو ژن دەتوانن بە دەستبەداری هەمیشەیی لە كولتوری پیاوسالاریدا ئازادی و جوانی خۆتان بەدەست بخەنەوە، ئێوە دەتوانن لەو بوارە مەعنەویەدا سەركەوتن بەدەست بێنن. ئۆجالان ساڵی نوێی لە گیراوانی زیندانەكانیش پیرۆز كرد و وتی ئەمساڵ بۆ ئەوان ببێتە ساڵی ئازادی مەعنەوی و لەسەر ئەو پەیامەشی وتی: لە زیندانەكان دا بەرخودانی كردن شتێكی مەعنەویە، ئەگەر ئێوە تەنیا لە بواری جەستەییدا لە زیندانەكان بەرخودانی بكەن، ئەوە بەرەو لەناوچونتان دەبات و ناتوانن هێزی مەعنەویتان ببینن، بۆ ئەوەی كە لە نێو هەڵومەرجی زینداندا بتوانن بەرخودانی بكەن دەبێ لایەنی مەعنەویتان بەهێز بكەن. ئۆجەلان لە دیدارەكەیدا ڕایگەیاند كە گۆڤارێكی ئیتالی داوای لێكردووە كە گوتاریان بۆ بنوسێ.
ئۆجەلان ووتی ئەو بایەخ بە مێژووی ئیتالیا دەداو لەسەر ئەوەش ووتی: من لە بەرگرینامەكەمدا لە ژێر ناوی دیموكراتیزە كردنی كەلتوری رۆژهەڵاتی ناوین بە هێلی ئەستور و سەرەكی باسم كردووە، ناسینی مێژووی ئیتالیا ناسینی مێژووی ئەوروپایە، ئەگەر ئێوە لە ئیتالیا تێنەگەن، لە ئەوروپاش تێناگەن. رێبەری گەلی كورد عبدوڵڵا ئۆجەلان یادی هونەرمەندی كورد ئارام تیگرانی كردەوەو پەیامێكی وایدا: ئەو شیكردنەوەی لە بەرگرینامەكەمدا كردووەمە لە راستیدا دەتوانێ پرسی ئەرمەنیەكان چارەسەر بكات، لە شوێنی نەتەوەپەرستی وشك لە چوارچێوەی دیموكراتیدا چارەسەر كردنی پرسەكان بۆ ئەرمەنیەكان گرنگ دەبینم، دەتوانن بەو ڕەنگ پرسە رۆژانەییەكانیان چارەسەر بكەن. ئۆجالان لە كۆتایی دا لە كەسی خەڵكی وان، موش و كۆپ دا سڵاوی لە هەموو گەلی كورد كرد.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە